کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرکۆبێکه‌س و فه‌رهاد پیرباڵ...دووڕوی یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵن!!

Thursday, 10/03/2011, 12:00


ڕووداوه‌کان زۆر خێران و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش قسه‌وباسی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت ومه‌ترسیداره‌ بۆسه‌ر ڕێڕه‌و وئامانجی خۆپێشاندانه‌کان و شۆڕشی نێرگزی گه‌نجانی کوردستان..!!
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی هه‌زاره‌ها گه‌نچ و جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان بوو ئه‌مڕۆ، به‌ بێ هیچ مه‌رجێکی پێش وه‌خت توانی شاعیری یه‌کێتی شێرکۆ بێکه‌س ووتاری خۆی له‌ مه‌یدانی سه‌را پێشکه‌ش بکات..!؟ له‌ کاتێکدا ئه‌رکی ئه‌وبوو له‌ یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه‌ بێته‌ مه‌یدانی سه‌راو هه‌ڵوێستی ڕۆشن بنوێنێت دوای تیرۆری منداڵان و گه‌نجانی شاره‌که‌ی...!!
به‌ڵام نه‌یکردوو بێ ده‌نگی هه‌ڵبزارد!!
شێرکۆ بێکه‌س ڕه‌خنه‌ده‌گرێت و ده‌ڵێت:
"ئێمە لە هەرێمێكدا دەژین كە بڕیارەكانی پەرلەمان لەدەرەوەی پەرلەمان، سەردەبڕدرێن‌و بەخوێنەكەی زەربێك لەناوچەوانی میللەت دروستدەكەن"
دیاره‌ که‌سمان لاریمان له‌ڕاستی ئه‌م ووته‌جوانه‌ نی یه‌..!!
ئه‌وه‌ی جێگای تێرامان و پرسیاره‌، که‌ شێرکۆبێکه‌س ئه‌وڕاستی یه‌ ده‌زانێت و ده‌نگێشی داوه‌ به‌یه‌كێتی و تائێستاش سه‌رکۆکی ده‌زگای گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌مه‌..!! هه‌ره‌وها به‌خوێنی سه‌ڕبڕینی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان ده‌زگای سه‌رده‌م و چه‌نده‌ها ده‌زگای تریش له‌کوردستاندا، ئه‌وسه‌ربڕینه‌مان به‌ خێر و به‌ره‌که‌ت پێ ده‌فرۆشنه‌وه‌ وخۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن..!!
ئه‌وخۆی کۆڵه‌که‌یه‌که‌ و به‌شێکه‌ له‌وگه‌نده‌ڵی یه‌ و که‌چی ئه‌و قسانه‌ ده‌کات...!!؟؟
ئه‌مه‌ گاڵته‌پێکردن و یاری کردنه‌ به‌ هه‌ست و نه‌ست وئامانج و خوێنی شه‌هیده‌کان و گه‌نجانی ڕاپه‌ڕی و ئه‌م کوردستانه‌..!!
له‌وه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی له‌به‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست که‌ فه‌رهاد پیرباڵ هه‌یبوو بۆ سه‌رۆکه‌که‌یی وپارته‌که‌ی نه‌یانهێشت ووته‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکات، هه‌رچه‌ند فه‌رهاد پیرباڵ زۆر زووتریش به‌ هه‌ڵه‌که‌داوین له‌هه‌ولێره‌وه‌ که‌وتبووه‌ ڕێ بۆ سه‌رای ئازادی...!!
خۆشبه‌ختانه‌ نه‌یانهێشت قسه‌کانی خۆی بکات که‌ پاشتر به‌رامبه‌ر به‌کامێارهه‌ڵیڕشت ،‌ پڕبوو له‌ جنێو و قسه‌ی ناشرین و هه‌ڕه‌شه‌...!!
ئه‌مه‌ش له‌وڕۆژه‌دا سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ شۆڕشی نێرگزی گه‌نجانی ڕاپه‌ڕی و...!!
به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ شێرکۆبێکه‌س بێ مه‌رچ توانی ووته‌ پێشکه‌ش بکات، من به‌ شکستێک و پاشه‌کشه‌یه‌کی په‌یام و ئامانجه‌کانی سه‌رای ئازادی و خه‌ڵکی ڕاپه‌ری و ده‌بێنم! گه‌روابڕوات هیچ جیاوازی یه‌ک ناهێڵرێته‌وه‌ له‌ نێوان خه‌ڵکی به‌ هه‌ڵوێست و پاک و که‌سانی بێ هه‌ڵوێست و کاسه‌لێسی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌..!!
هه‌رچی شێرکۆ بێ که‌س بوو له‌ ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه‌ گه‌ر به‌ پێش بهاتایه‌ بۆ سه‌رای ئازادی سه‌عاتێکی پێ نه‌ئه‌چوو، ئه‌ی بۆ زوو نه‌هات..!!؟؟

پرسیاری هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و ناڕازی ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بۆچی بۆ شێرکۆ بێکه‌س نه‌رم بوو وه‌ ڕێگایان پێ دا ووته‌کانی پێشکه‌ش بکات...!!؟؟
گه‌رئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ووریان نه‌بێت پارتی و یه‌کێتی بێ ته‌قه سه‌رای ئازادیمان لێ ‌ ده‌گرێت...!!؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە