کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من ئێوە ئەکەم بە وەکیل ئەمە حکومەتە یان چییە؟

Wednesday, 06/02/2013, 12:00


لەبابەتێکی لڤیندا، بەرێز نەوشیروان مسگفى معاشی رێزدار نەچیروان بارزانی دیاری کردبوو، کە گوایا 10 ملیۆن دینارە بە راستی من بە کەمم زانی، جوونکە ئەوان بڕیار لەدەست خۆیاندایە بە هەوەسی خۆیان سکانەکە با ئەدەن، منیش سەرنجێکم لەسەر نوسی.کەبەم شێوەیەبو:- بەرێز نەچیروان بارزانی تخوا کەم نیە؟ دەبا منیش مەعاشی خانە نشینیەکەی خۆمتان بۆ بنوسم تۆزێکیش پێبکەنن. من کە ناوم ناسر عەزیز هەورامیە خەڵکی شارەدێی تەوێڵە بەشاهەدەی بەکەلۆریۆس لە مێژوودا دبلۆم لە جوغرافیەدا دبلۆم لە پەروەردەدا بە {١٩} ساڵ خزمەتیشەوەمعاشەکەم {٢٣٧٠٠٠}دوسەدوسیوحەوت هەزاری بریمەرە بە ٧٠هەزارەکەی کەلەم دواییەدا مالکی زیادی کرد بۆ هەمووی عێراق یانی من بە ٢٣٧٠٠٠_٧٠٠٠٠=١٦٧٠٠٠ئەمە مەعاشی منە، کە لە بانقی جادەی تووی مەلیک وەری ئەگرم، لەلای فەرمانبەری بەرێز کاک دیار دیلان.،من ٢٠٠٧ رۆیشتمەوە داوام کرد کە بگەڕێمەوە وەکو مامۆستا خزمەتی وڵاتی خۆم بکەم، بەڵام نعمان هەورامی ئەوکات بەرێوەبەری خۆییەکان بو وتی نابێت.پرسیم بۆ؟وتی ئەو کەسەی کە تەمەنی لە ٥٠ساڵ زیاتربێت نا گەڕێتەوە ،هاتمە لای شێرکۆ ئەو بەرێوەبەری خۆیی دواناوەندییە ئەویش هەمان قسەی کرد. منیش لەدڵی خۆمدا وتم ئەمە ئەنفالێکی زۆر بێدەنگە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ ئێمەو مانان چەندین ساڵە ئەخوێنینو شەونخوونی ئەکێشین ئێستەش ناهێڵن بە ئیشەکەی خۆمان هەڵسین بێگومان ئەمانە دووژمنی خوێندەوارو خاوەن شاهەدەن.بە ناچاری داوای خانە نشینیم کرد، بۆیان کردمو ناردیان بۆ هەولێر پاش ماوەیێک هاتەوە بەو مەعاشەی سەرەوە کە دیارم کردوە.. یاعنی ١٦٧٠٠٠مەعاشی بنەڕەتی لەگەڵ ٧٠٠٠٠ هەزاری زیادەکەی مالیکی ئەکاتە ٢٣٧٠٠٠دیناری بریمەر.
لێرەدا سەیروو سەمەرە چییە دوو بەرێز سەرنجیان لە سەر سەرنجەکەی من نوسیبو بە ناوی {ئەحمەد{ ئەویتریان بەناوی {ئومێد} کاک ئەحمەد تانها ناوی ئەحمەدی نووسیبو نازانم بۆ بٶئەوەی نەناسرێتەوە نوسیبووی:_ کاک ناسر خۆیشتو ئێمەش چەواشە مەکە ئەوە کەتۆ ئەیڵێیت مەعاشی بنەڕەتیە تۆ ڕاست ناکەیئەی معاشی ئملاو ئەولات لەژێر مێزەوە من نازانم ئەم پیاوە ترسنۆکە یان نەخۆشە من چ مەجبورم درۆ بکەم.کاک ئومێدیش نوسیبوی کاک ناسر باوەر ناکەم هیچ کەسێک هەبێت لە کوردستانا شاهەدەی بەکەلۆریۆسی هەبێتو ٢٣٧٠٠٠هەزار دینار وەر بگرێت منیش ئەڵێم ئەمە زۆر ڕاستەو هەر کەسێک ئەیەوێت بزانێت ڕاستە یان درۆ با لە بانقی جادەی توی مەلیک بپرسێت لە کاک دیار دیلان بزانێت ڕاستە یان هەڵە لەبەر ئەوە کاک ئەحمەد، من مەجبوور نیم نە بۆتۆو نە بۆ ئەوەی کە تۆش سۆفیەتی بۆ ئەکەی، درۆ بکەم ئەوە حکوومەتەکەتە.
پاشان هاتمەوە بۆ هۆڵەندا نوسینێکم نوسی بۆ نوسینگەی بەرێز دکتۆر بەرهەم ئەوسا ئەو سەرۆک وەزیربوگلەیم لێ کردن وتم حکوومەتەکەت بۆچی وا ئەنفالی کردووین؟.بەڕاستی هەرزوو هاتن بەدەم نوسینەکەمەوە بە ئیمێڵ وەڵامیان دامەوە،کە بەدرێژی بۆیان بنوسم منیش ئەوەی پێویست بوو بۆم نووسین نووسیشم ئەمە نعمان هەورامیو شێرکۆ پێیان وتوم ئەوان وەڵامیان دامەوە .هەتا تەلەفوونیشیان بۆ کردم لە لایەن زۆر بەرێز دیار خەفاف کەئەو لە نوسینگەی دکتۆر بەرهەم ئیشی ئەکرد زۆر گرنگی دا بە نوسینەکەم زۆر زۆر سوپاسی ئەکەم .بەدوادا چوونی بۆ کردبو وتی ئەوە لە تربیەی سلێمانی نعمان هەورامیو شێرکۆی ژاتیە پێیای وتویت شەکریان فەرموە وانیە ئەوە فەرمانەکە ئەڵێت:-هەرکەسێک تەمەنی لە٥٠ساڵزیاتر بێت دانامەزرێت نەک ناگەڕێتەوە چونکە ئیشی من گەڕانەوە بوو بۆ شوێنی خۆم ئا بەو شێوەیە ئەنفالیان کردم .هیوادارم خۆتان سەرپشک بن ناوی ئەم حکوومەتە بنێن.
ناسر عەزیز هەورامی/هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە