کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست ده‌ستێکی دزیی یه‌کێتی ‌ده‌خاته‌ روو، که‌ له‌ فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی سلێمانی کردووه

Tuesday, 18/01/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم، نهێنییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، که‌ له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌، له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و باندێکی مافیای ناو یه‌کێتیی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه و ‌ (علاوه‌ و ترفیع)ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و کارمه‌نده‌کانی په‌روه‌ردی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له‌لاینه‌ ئه‌وانه‌وه‌ شانی پێداکراوه‌ و خوراوه‌.  ئه‌و پاره‌ دزراوانه‌ش چه‌ند که‌سێک لێی به‌رپرسن، له‌وانه‌ش:‌ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی، به‌تایبه‌تی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د، دلیر سه‌ید مه‌جید، حسێن شێخ مسته‌فا‌ و چه‌ند لێپرسراوێکی دیکه‌ی ناو یه‌کێتی. واته‌ له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ تاکو ئیستا هیچ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندێکی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رمووچه‌که‌ی زیادی نه‌کردووه‌، سه‌رچاوه‌که‌ش وتی: بایز سه‌عید تاڵه‌بانی له‌م کاره‌ ئاگاداربووه‌ ، چونکه‌  فه‌رمانه‌که‌ خۆی ده‌ریکردووه‌ و دوایی فه‌رامۆشی کردووه‌، ئه‌م دزییه‌ی گه‌وره‌یه‌ی لێپرسراوانی یه‌کێتیی، که‌ به‌رامبه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی کراوه‌، یه‌کێکه‌ له‌و گه‌نده‌ڵیی و دزیانه‌ی یه‌کێتیی که‌ له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ پاره‌یه‌کی زۆریان لێی خواردووه‌. سه‌رچاوه‌که‌ وتی: زیاتر له100.000 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ تاکو ئیستا مووچه‌کانیان زیادی نه‌کردووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ش مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار، که‌سیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌کات، ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی  دیکه‌ی کوردستانپۆستدا، سه‌رچاوه‌که‌ ئاشکرای کرد وتی: ئیستا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ تازه‌ به‌ته‌مان فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و کارمه‌نده‌کان ته‌رفیعیان پێ بکرێت، به‌ڵام به‌نیاز نیین ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ خواردوویانه‌،  هیچ که‌س له‌وه‌ زیاتر پاره‌ی سه‌رموچه‌ی پێشوویان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌‌، چونکه‌ به‌ عه‌مه‌لی هه‌رچی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌یه‌،‌ 5 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی خزمه‌ته‌کانیان وه‌ک سه‌رمووجه‌ (ترفیع و علاوه‌) به‌ فیڕۆ چووه‌‌.

ئه‌مڕۆش‌ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ بۆ داپۆشینی ئه‌و دزییه‌ گه‌وره‌یه‌ی، که‌ له‌ هه‌موو کارمه‌ند و مامۆستایان کراوه‌ به‌ پێی رێنمایی ژماره‌ 25 و به‌ناوی پێدانی پله‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و دزییه‌ به‌و رێنماییه‌ ئیدارییه‌‌ داپۆشن. سه‌رچاوه‌که‌ وتی ئیستاش بۆیه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ (رێنمایی)ه‌یان ده‌رکردووه‌‌، چونکه‌ ده‌سته‌که‌یان له‌ هه‌ولێر که‌وتۆته‌ روو، بۆیه‌ بایز تاله‌بانی رێنمایی ژماره‌ 25ی بۆ ده‌رکردن، تا له‌ چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌کان به‌ناوی پێدانی پله‌وه‌ له‌م ساڵ به‌دواوه‌ سه‌رموچه‌که‌نیان بۆ زیاد بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نییه‌ ‌ ئه‌م بڕیاره‌ بخرێته‌ باری عه‌مه‌لی و کاری له‌سه‌ر بکرێت. شایانی باسه‌ جگه‌ له‌ سلێمانی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دهۆک سه‌رمووچه‌یان خۆیان له‌ کاتی خۆیاندا وه‌رگرتووه‌.
کوردستانپۆست وه‌ک یه‌که‌مین راگه‌یاند له‌ خواره‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ که‌ ناوی رێنمایی ژماره‌ 25 ه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌.

بۆ بینیی رێنماییه‌که‌ کلیکی به‌ڵگه‌که‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/zyadey_sallane.pdf



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە