بڕوانامە دکتۆراکه‌ی: جه‌عفه‌ر ئیمینکی
Wednesday, 30/04/2014, 12:00
2007 بینراوە
مرۆڤ بۆ ئه‌وه بڕوانامە وه‌رناگرێت وه‌ک مه‌دالیا بیکات به سهرسنگیهوه، مرۆڤ که ده‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌یه به دوای مه‌عریفه‌تدا ده‌گه‌ڕێت.
رۆژنامه‌کان بڵاویانکرده‌وه که جه‌عفه‌ر ئیمنکی بوه به جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سی ڤیهکهیان بڵاوکرده‌وه که دکتۆرای هه‌یه له زانستی سیاسی له زانکۆی سانت کلێمێنس.
زانکۆی سانت کلیمێنس چ جۆره زانکۆیه‌که ئازیزه‌که‌م؟!
ئه‌م زانکۆیه زانکۆیه‌کی ئه‌هلیه و بۆ پاره په‌یداکردنه. یه‌ک دوو زانکۆی کردۆته‌وه یه‌کیکیان له وڵاتی سۆماڵیایه. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئه‌مریکا بڕوانامەی ئەم زانکۆیە به نایاسایی داده‌نێت و باوه‌ڕی پێناکات، ته‌نانه‌ت ویلایه‌تی ته‌کساس بڕوانامەکهی هه‌ر قبوڵ ناکات، په‌رله‌مانتارێکی ئوسترالیا به‌م زانکۆیه ده‌بێژێت ئاشی بڕوانامە (Degree mills) . له‌م لینکه‌ی خواره‌وه له ڤیکیپێدیا زانیاری باش له‌سه‌ر ئه‌م زانکۆیه بخوێنه‌ره‌وه:
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه کاتێک جه‌عفه‌ر ئیمینکی له سوید بوو و گه‌نج بوو؟، باشه بۆچی له‌وێ نه‌یخوێند..؟ ئه‌گه‌ر زمانی سویدی نه‌زانیایه ده‌یتوانی به زمانی ئینگلیزی بخوێنێت. ئه‌من دوو که‌سی کورد ده‌ناسم به زمانی ئینگلیزی خوێندنیان له سوید ته‌واوکرد. باشه به‌م ئاخری پیری ماجهراگیری له‌م عومره‌دا له ساڵی 2007 جه‌عفه‌ر ئیمینکی چی له دکتۆرا ده‌کات و بۆچیه‌تی..؟!. من نازانم کاتێک جه‌عفه‌ر ئیمینکی له سوید خەریکی چی بووە و چی کردوه؟! به‌ڵام کاتێک جه‌وهه‌ر نامیق له سوید بوو لە پۆستخانە (دائره برید) ماوه‌یه‌ک به‌و سه‌رما و به‌فر و سه‌هۆڵه‌ی سویدیش، نامە و ریکلامی پۆستی بە سەر ماڵان‌دا دابه‌شده‌کرد!.
خوێندن و تێزی دکتۆرا راپۆرت نووسین نییه، ده‌بێت زانیارییه‌کی نوێ له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بدۆزرێته‌وه که که‌سێکی تر بۆی نه‌چوبێت، ده‌بێت پتر له سه‌دان سه‌رچاوه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که خوێندبێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندبێت، شاره‌زای قوڵی هه‌بێت و له‌وێوه خۆی زانیارییه‌کی تازه ده‌ربخات!.
له لای زۆربەی خاوەن بڕوانامەکانی کورد، دکتۆرا مانایەکی تری هەیە، وه‌ک (گۆبه‌رۆک)ی سوخمه‌ی ژن وایه، ده‌یکەن به سنگیانەوه.
رۆژنامه‌کان نووسیبوویان جه‌عفه‌ر ئیمینکی کاتی خۆی یاسای خوێندوه. ئه‌م زانیاریه ده‌نووسم، که له سەردەمی سه‌دام پاش ساڵانی 1970 کۆلێژی یاسا وه‌رگرتنی تایبه‌تی بوو و له‌گه‌ڵ کۆلێژه‌کانی تردا نه‌بوو. به تایبه‌تی ته‌قدیم ده‌کرا و یه‌کێک ده‌بوایه ئه‌ندامی حیزبی به‌عس بوایه و ته‌زکیه‌ی له لقێکی حیزبی به‌عسه‌وه بهێنایه، که ئه‌ندامه و ئه‌وسا له‌گه‌ڵ بڕوانامەکهی بیناردایه. ئه‌من بۆ خۆم ئه‌و سەردەمە له ساڵی 1977 ویستم یاسا بخوێنم و که ته‌قدیمی زانکۆم کرد کۆلێژی یاسام به ژماره یه‌ک نووسی وه‌لێ هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه. ئه‌وه‌ش له ئه‌زمونی شه‌خسی خودی خۆمەوە هاتووه.
ئاخ.. و سەد ئاخ له‌م دکتۆرایانه.... که‌ره‌م بکه‌ن له‌گه‌ڵ دکتۆراکه‌ی که‌مال که‌رکوکی و دکتۆراکه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینکی ، چۆن پارتی ئا ئه‌مانه‌ی کردوه به ئیلیتی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. جا ده‌بێت ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی کورده ئایندهی چۆن چۆنی بێت...؟.
نامە و کۆمێنی خوێنەرێک:
بەڕێز کاک پشتیوان کەریم:
جعفەر ئیمنکی لە سالی 74 چۆتە ئێران، لە سالی 90 کان هاتووە بۆ سوید لە دوکانێکی نوقوڵ و چکلێت و ڕۆژنامەفرۆشی (Kiosk Godis/ Tobak/ Tidning) لە ستۆکهۆلم کە خاوەنەکەی ناوی زەکریا و خەلکی هەولێر بوو بە ڕەش کاری دەکرد ، بۆ زانیاریت ئەوە ڕاستیەکانە
ئەمیر