کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی بە سێ مەرج مه‌نسووری کوڕی گەڕانەوە بۆ سەری رەش

Tuesday, 17/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری پيرمام
دوای ئه‌وه‌ی كوردستانپۆست، كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌تايبه‌تی كێشه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و مه‌نسووری كوڕی ئاشكراكرد، هەروەها پاش بڵاوبوونەوەی هەمان هەواڵ بە فارسییش (لێرەوە کلیکی هەواڵەکە بکە بە فارسی) ، ئەم بووه ده‌نگۆ و بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ له‌ناو بنه‌ماڵه‌ و شێخانی بارزان و پارتی دەنگی دایەوە، بۆ ئەوەی هەواڵەکە بە درۆ بخەنەوە و هەموو راستییەکان بە لارێدا بەرن، بۆیە لە چەند رۆژی رابردوودا سیناریۆیەکیان دروست کرد و کۆمەڵێک پەیوەندیی لە نێوان مەنسور و باوکییدا دروست بوو، سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ شه‌عبان شه‌عبان چالی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی مه‌سرور بارزانی يه‌وه‌ ئه‌وه‌ زانراوه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی كوردستانپۆست،بۆ ماوه‌ی ١٠ كاتژمێر دوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو كوڕو بنه‌مه‌ڵه‌ی كه‌ی كردووه‌، كه‌ چۆن به‌ په‌له‌ هه‌وڵ بدات مه‌نسوور بارزانی كوری كه‌ زياتر له‌ ٢ ساله‌ به‌ هۆيی كيشه‌ی ژنی دووه‌م و چه‌ند كيشه‌يه‌كی سامان و موڵكی بنه‌مالَه‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ په‌يوه‌نديه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌سعودی باوكی بريوه‌و، سه‌ری خۆيی بۆ ئه‌مريكا هه‌ڵگرتووه‌و له‌وێ نيشته‌جێبووه‌و، له‌ دوبه‌يی ئيماراتيش ڤێلای هه‌يه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ له‌ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و دوو كۆبونه‌وه‌يه‌ مه‌سعود بارزانی وه‌ك خۆيی وتبووی ته‌نه‌زول كردن بۆ مه‌نسووری كوڕم وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ په‌رداخێك ژه‌هر بخۆمه‌وه‌ كه‌ ئيمام خومه‌ينی له‌ وه‌ستانی جه‌نگی ئێراق ئێران دا گوتبووی!
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نسوور بارزانی بهێنێته‌وه‌ ٣ بڕياری گرنگی داوه‌:
يه‌كه‌م..مه‌سعود بارزانی بڕياری داوه‌ كه‌ بڕی ٢٥ ملێۆن دۆلار له‌ سامانی شه‌خسی خۆی بداته‌ مه‌نسوور بارزانی.
دووه‌م..مه‌سعود بارزانی ڕازيی بووه‌ كه‌ مه‌سنور بارزانی هەر‌دوو ژنه‌كه‌ی بهێنێته‌وه‌ سه‌ری ڕه‌ش
سێه‌م..برياری داوه‌ له‌سه‌دا ١٥ی سه‌همی پشكی كۆمپانيای كۆڕه‌ك تيليكۆم بداته‌ مه‌نسوور بارزانی!
ئه‌مه‌و به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌ ته‌له‌ ڤون بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌ك له‌گه‌ڵ مه‌نسووری كوڕی قسه‌ی كردووه‌ و داوای لێبوردنی كردووه‌، كه‌ نه‌يتوانیيه‌وه‌ وه‌ك پێويست له‌و ماوه‌يه‌دا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، دوا وته‌ی مه‌سعود بارزانی به‌ مه‌نسور بارزانی ڕاگه‌ياندووه‌ با بنه‌ماڵه‌كه‌مان تووشی هه‌مان كيشه‌ی بارزنی و سابير و لوقمان و عوبێدوڵڵا نه‌بێته‌وه‌، ئاماده‌م ئه‌و ٣ برياره‌ بده‌م كه‌ تۆ و بنه‌مالَه‌كه‌مان به ‌يه‌ك ده‌گه‌يه‌نێته‌وه‌.
مه‌نسووريش بڕياری داوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ئه‌و ده‌يه‌وێت و ئه‌مشه‌ويش كه‌ناڵه‌كانی پارتی مه‌نسور بارزانی يان نيشاندا تا تارميایيی كيێشه‌كان لابدات له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كوردستان..
دوا وته‌ی مه‌سعود بارزانی دوای ئه‌وه‌ی مه‌نسوری كوڕی گه‌ڕايه‌وه‌ كوردستان وتبووی ، كێشه‌ی مه‌نسوورم له‌ گشت كێشه‌كانی ئۆپۆزيسيۆن و حكومه‌ت به‌لاوه‌ گرنگتربووه‌و، چونكه‌ بنه‌مالَه‌ی بارزانی كه‌وتبوه‌وه‌ قه‌يرانێكی گه‌وره‌ی لێكترازانه‌وه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە