کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک

Friday, 18/01/2013, 12:00





خه‌لکی ده‌توانن پیم بڵێن


ووشه‌ی سه‌رۆک مانای چی یه‌؟


سه‌رکرده‌ی پێنج ملێۆن نه‌فه‌ر


کارو وه‌زیفه‌که‌ی چی یه‌؟


خه‌ڵکی ئێمه‌ پێویستیمان


به ڕێبه‌ر و سه‌رۆک نییه


بۆ په‌ڕینه‌وه‌ش له‌ ده‌ریای


ئه‌م سه‌رنگونی و به‌ندییه



بڕۆن گه‌نجینه‌ی نیشتیمان


سه‌ره‌ونخون بکه‌نه‌وه


زاری مناڵی هه‌ژار و


که‌م ده‌رامه‌ت پڕکه‌نه‌وه


سه‌رێک که‌ سکی برسی بێت


چۆن ده‌توانێ بیرکاته‌وه


چی پێویستی به سه‌رۆکه


شه‌و به‌ ژان ڕۆژ بکاته‌وه


سه‌رێک عه‌هدی مناڵی خۆی


تا چاوی کراوه‌ته‌وه


نه‌هامه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌


له‌ به‌شی بڕاوه‌ته‌وه


دادوه‌ری چی؟ کێ دادوه‌ره؟


که ڕووی قه‌زا بوو به گاڵۆک


هه‌موی به‌ فه‌رمانی گه‌وره ‌و


معالی جه‌نابی سه‌رۆک



نیشتیمانێکی زه‌لیله


بۆچیه‌تی پاشا و سه‌رۆک


زاناترین که‌سمان بووه


به گێله‌پیاو و حه‌مه‌دۆک


داد له به‌رپرس


داد له پاشا



داد


له ده‌ست و له دائیره‌ی


فه‌خامه‌ت و ئالی سه‌رۆک


به‌کرحه‌بیب



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە