كاریگه‌ری عه‌وله‌مه و ئیمپڕیالیزمی گه‌وره به‌سه‌ر مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندن له كوردستاندا
Thursday, 05/08/2010, 12:00
هه‌ر كاتێك گه‌لێك سیمای كه‌لتوری و ئاینی له‌ده‌ستدا و به‌ره‌و لاوازبوون چوو ئه‌وا داڕووخانی به‌هاكانی نهتهوهیبوونیش به‌ره‌و داڕمان ده‌چن.
سیسته‌می په‌روه‌رده بریتی له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌و په‌رتووكی زانستی و كۆمه‌لایتی و جیۆگرافی و زمانه‌وانی، هه‌ر سیسته‌مێكیش سه‌رچاوه‌كانی وهرگریراوه له‌شوێنێكه‌وه جا چ له ڕانگه‌ی ئایدیایی یان بیرۆكه‌یی یان كه‌لتوری یان هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی تری نووسین كه ڕه‌پته به باگروندی ژیانی كه‌سه‌كه‌وه.
هه‌موو سیستمهمێك كه داده‌نرێت چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی ده‌روه‌ی زانست وه‌رده‌گرێت له‌وان:
1- بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌و بیئهیهی ده‌وروبه‌ر به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌ر له‌سه‌ر نووسه‌رانی سسیتهم داده‌نێت جا هه‌ر نووسینێك بێت ته‌نانه‌ت گه‌ر نووسینه‌كه زانستیش بێت وه بابه‌ته كۆمه‌لایتی و جێۆگرافیی و په‌روه‌رده‌یی تا ڕاده‌یكی زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت.
2- ئاین و ئایدۆلۆجیا گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نووسه‌ر چونكه نووسه‌ر نووسه‌ر زۆر ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ئایدیایه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژی جا چ ئه‌و ئایدیایه ئاینی ئاسمانی بێت یان گه‌ردوونی؟ به‌جۆرێك تواوی نووسین گه‌ر زانیستیش بێت باكگراوندی ئاینی ئیشی خۆی ده‌كات زۆر جار ئئه‌و كاریگه‌ریه ئۆتۆماتیكی پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ر زه‌ینی نووسه‌ر بۆ نموونه فرۆید له باسی خهریزهدا جنس چونكه باوه‌ڕی ئاینی نه‌بووه زۆر بێ شه‌رمانه سنوره‌كانی به‌زاندووه هه‌تا ئه‌وه وایكردووه فرۆید بكه‌وێته هه‌ڵه هه‌روه‌ك له باسی (عقدهی ئۆدیبدا) زۆر چاك ئه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌كه شتێكی زانستیه به‌ڵام فرۆید به‌و زانسته‌وه دژایتی ئاین ده‌كات و پیرۆزیه‌كان دهپهڕینێت كه‌دوای هه‌ر قوتابیه‌كانی خۆیان فرۆیدیان له زۆر مه‌سه‌له‌دا به‌هه‌ڵه دانا له‌وانه ئه‌ریك فرۆیم.
3- ساسه‌ت و ده‌سته‌ڵات كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه به‌سه‌ر سیسته‌می فێربوون چونكه زۆر جار نووسه‌ر یان دانه‌ری مهنههچ كاریگه‌ره بهدهستهلاتی و سیسیته‌می ساسه‌تی ئه‌و ولاته خۆ گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت ئه‌وا ده‌سته‌ڵات له‌پێناو زیاتر هێشتنه‌وه‌و به‌هێزكردنی خۆیدا خۆی به‌زه‌خت دزه ئه‌كاته‌وه نێو سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێربوون كه هه‌موو تاكێكی پێه‌وه به‌نده‌و ئه‌بێ بیبڕێت.
له‌ژێر تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه به‌كورتی باسی مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌و فێربوون ده‌كه‌م له كوردستان، دیاره كه‌له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا سیسته‌می به‌عسیزم به‌سه‌ر مهههجهكهمانهوه یاربوو ههت ئه‌وه زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كانیش به‌پێی نه‌خشه‌ی سه‌ربازی دروست كراون و په‌نجه‌ره‌كانیان بچوكن نه‌خشه‌سازی و دیكۆریان بۆ نه‌كراوه هه‌موو كتابێكیش وێنه‌و وته‌ی ێهددامی له‌سه‌ربوو ئینجا له تێكسته‌كانی زمانی ئینگلیزی به ئاشكرا باسی 17 ئۆكتۆبه‌رو ێه‌ددام و كوده‌تاكه‌ی كراوه ئه‌وه شتێكی ڕوون و ئاشكرایه‌و هه‌موومان هه‌ستمان پێكدرووه. با بێمه سه‌ر ههندیچك گۆڕانكاری له‌دوای 2003 دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ئه‌وه ئاشكرایه له‌دوای ڕوخانی ێه‌ددام ده‌رفه‌تێكی له‌باربوو بۆ كورد كه‌بتوانێت گه‌لێك گۆڕانكاری بكات كه به‌قازانجی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و كلتوری كوردیدا بشكێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره له‌پێناو چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی سیاسی لاواز وون كرا و هه‌ر بیریشی لێنهكرایهوه پاش ئه‌مه ئه‌مریكا هه‌شتا به‌گێڕانی ڕۆڵی خۆی ئه‌ویش بهعهوله بوون ڕاسته زۆر لایه‌نی ئیجابی له گۆڕانی مه‌نهه‌جدا به‌دیده‌كرێت كه له‌لایه‌نی سه‌لبی زۆر زیاتره به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرا له‌و مهنههجهو سیسته‌مه نوێه‌دا ڕۆڵی ئاین له‌په‌روه‌رده‌دا زۆر كه‌مكرایه‌وه تاوای لێهات وه‌كو نه‌مانی لێهاتووه هه‌روه‌ها گه‌ر ته‌ماشایه‌كی مه‌نهه‌جی ئینگلیزی نوێ بكه‌ین زۆر شت به‌دیده‌كه‌ین كه مه‌ترسی زۆره له‌وانه له Sunrise پۆلی هه‌شت و نوێی بنه‌ڕه‌تی چه‌ندین جار ناوی قه‌شه‌ش هاتووه له‌وانه له كتابی پۆلی شه‌شدا باسی كۆنترین قه‌شه كراوه ناوی Saint Pauls Cathedral هێنراوه ، وه‌كو پیاوێكی پیرۆز من ڕیزم هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك و پیاوێكی ئاینی به‌لام شوناسی كورد ئیسلامه پێویست بوو له‌پاڵ ئه‌و پیاوه‌شدا باسی حاجی قادری كۆیی یان م. عبدالكریمی نه‌وره‌سی بكرایه، له‌شوێنێكی تردا ناوی په‌رستگاو كه‌نیسه‌و قه‌شه هاتووه به‌ڵام له‌هه‌موو مهنههجهكهدا ناوی مه‌لا و مزگه‌وت نه‌هاتووه نازانم ئه‌وانه‌ی ئه‌و مهنههجهیان نووسیوه یان هه‌ڵیان بژاردووه موسوڵمان نه‌بوون یان ئه‌وه‌تا بیریان له شوناسی كورد نه‌كردۆته‌وه به‌داخه‌وه له هه‌موو مهنههجهكهدا ته‌نیا دوو ناوی كوردی هاتووه به‌ڵام ده‌بوایه له‌پاڵ ئه‌و ناوانه‌شدا یان چ نه‌با وێنه‌ی كاراكته‌ر به جلی كوردیه‌وه با ئه‌وه چه‌ند خاڵێكی كه‌م بوو له‌سه‌ر كاریگه‌ری عه‌وله‌مه‌و ئیمپڕیالیزم و شوێنه‌واری به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵین به‌بی گه‌ڕانه‌وه بۆ شوناس كورد ناتوانێت به‌رگری لهدۆزو مافه‌كانی بكات كه‌وا ده‌بێت وه‌زیری په‌روه‌رده‌و لاینه به‌رپرسه‌كان و مامۆتایان بیرێك له مه‌سه‌له‌یه بكه‌نه‌وه چونكه ناكرێت ئێمه تاكێكمان هه‌بێت زه‌ینی شوناسی بێگانه بێت و ڕواڵه‌ت و جه‌سته‌شی له خاكی خۆماندا بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست