ئێمە داڵدەمان داى نەمان ووت فەتوا بەى بۆ كوشتنمان!
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
ئێمە باوەشمان بۆزۆرێك لە كوردانى پارچەكانى تر ئاوەڵا كردوو مامەڵەیەكى زۆر دۆستانەمان لەگەڵكردن و ئەمەش بە واجبى نەتەوەیى و ئەخلاقى ئەزانین و ئەمە بەكەس نافرۆشینەوە بەڵام سەیرە كەسێك خۆى خەبات بۆ ئازادى گەل و خاكەكەى بكات و خۆى بە پێشمەرگە لە قەڵەم بدات و بەحساب لەبەر نەبونى ئازادى لە خاكى خۆى هەڵهاتبێت كەچى لێرە داڕێژەرى سەرجەم بەرنامە جنێو ئامێزەكانى (یەكیەتى سات) بێت؟ سەیرە ڕاسان موختار كەناوى ڕاستى خۆىتەنیا(موختارە) خۆى كردوەتە موختارى ئەو كەناڵەو زۆر بەى وەخت بەپێوەیە و جنێو بۆ خۆپیشاندەران ڕیز ئەكات و پێى وایە ئەوانە مەرگ بۆیان ڕەوایە و كوشتنیان واجبى نەتەوەییە! ئێمە ئەم زڕبرادەرەمان ناوێ دیفاعمان لێ بكات ، باشترە فەتواى كوشتنمان بۆ دەر نەكات ئەگەر زۆر حەزى لە كارى سیاسیە ئەوە عەرز و ئەوە گەز ئەوە حزبەكانى (دیموكرات بەهەردوو بەشیەوە ،ئەوەش حزبى كۆمەڵەو هەردوو بەشەكەى، ئەوەش پژاك)ئەگەر دەتەوێت دیفاع لە خاك و ئازادى براكانت بكەیت ئەگەر واش نیە بێ دەنگ بە و تۆ و كەسى تریش بۆى نیە قەتڵى خۆپیشاندەران و ئازادى خوازان بەڕەوا بزانێت و دەهۆڵى بۆ بكوتێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست