دیوێكى نەزانراوى ڕوداوەكەى گۆڤارى چارلى ئیبدۆ
Wednesday, 14/01/2015, 12:00
2121 بینراوە
(هەردەم دەستە نهێنى و شاراوەكان كایە ئاشكرا و دیارەكانى جیهان دەجوڵێنن)
لە پاش ڕوداوە تیرۆرستیەكەى سەر گۆڤارى (چارلى ئیبدۆ) ڕاستەوخۆ گومان بۆ ڕێكخراوە تیرۆرستیە ئیسلامیەكان دەبرا، ئەویش بەهۆكارى ئەوەى كە ئەو كارە وەك كاردانەوەیەك سەیردەكرا لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەى چەند وێنەیەكى كاریكاتێرى نەشیاو لەسەر پەیامبەرى ئیسلام ، پاش ئەوەش ڕاستەخۆ ڕێكخراوى (دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام) ناسراو بە (داعش) بەرپرسیاریەتى كارەكەى گرتە ئەستۆ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر گومان لە ڕوداوەكە دەكرێت كە دەستى نهێنى و شاراوە لە ڕوداوەكەدا هەبێت.
چەند ڕۆژێك لەمەوپێش لێكۆڵەرێكى ئەمریكى لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەى نەشاردەوە كە گومانى لە ڕوداوەكەى سەر گۆڤارى چارلى هەیە و گومانەكە دەخاتە سەر دەزگاى (موسادى ئیسرائیلى)، لە ڕاپۆرتەكەدا هۆكارەكە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەى كە دەزگاى موساد لە كاردانەوە ئەوەى كە ووڵاتى فەرەنسا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەى كە دانیاننا بە دەوڵەتى فەلەستینیدا، ئەمەش بۆ دروستكردنى ئاڵۆزى و بشێوى لە نێوان فەرەنسا و وڵاتانى ئیسلامى!!!!
ئەوە دیسان گومانێكیتر لەسەر هەمان ڕوداو بەڵام ئەمجارەیان لەناوخۆى خودى فەرەنسا و لە زارى دەزگا هەواڵگریەكانى خۆیانەوە، بە پێى هەواڵەكانى كەناڵى (فەرەنسا 3) هیرلك فریدۆ 45 ساڵ لە چەند ڕۆژى پێشوودا لە نوسینگەى خۆى لە بارەگاى پۆلیس لە شارى (لیمۆج) گوللەیەكى ناوە بە خۆیەوە و خۆى كوشتووە، ئەمەش لەلایەن ڕابیتەى نیشتمانى ئەفسەرانى پۆلیسەوە پشتڕاسكراوەتەوە، وەك لە ڕاپۆرتە كەدا هاتووە (هێرك فریدۆ) كە جێگرى بەڕێوەرى پۆلیسى دادگا بۆ خزمەتگوزاریە هەرێمیەكان بو لەو شارە ، بەم دواییانە بەهۆى كاركردنى زۆرەوە توشى خەمۆكى و دڵە ڕاوكێ بووە!!!! ئاخر ئەمجۆرە پاساوانە وادەكەن كە كۆى كارە تیرۆرستیەكە بكەوێتە ژێر لێكۆڵینەوە ى زیاتر و گومانبكرێت لەهەموو دەرەنجامەكان.
چەند گومانێكیتر وەك نەڕژانى خوێن لە جەستەى ئەو پۆلیسەى كەلەسەر شەقامەكە لەلایەن یەكێك لە ئەنجامدەرانى كارە تیرۆرستیەكەوە فیشەكێكى پێوە دەنرێت، یان وەك دەوترێت گومان لەو ئۆتۆمبێلە دەكرێت كە گوایە هەرجارەو بەجۆرێك ئاوێنەكانى دەردەكەون.
تا ئەمڕۆ ئەمانە بەشێكن لەو گومانانەى لە ڕوداوەكە دەكرێت، دڵنیابن لە ڕۆژانى داهاتودا گومانى زیاتر و بەڵگەى زیاتر ئاشكرا دەبن لەسەر دەستە نهێنى و شاراوەكانى پشت ئەوكارە تیرۆرستیە.
داواجار كارەكە وەك ئەوە كە داڕێژەرانى نەخشەیان بۆ كێشابو ئەنجامدرا، بەڵام ئاخۆ كاردانەوەى و دەرهاویشتەكانى پشت ڕوداوەكە بەدڵى داڕێژەرانى كارە تیرۆرستیەكە دەبێت ؟؟؟ ئایا توانیان ئامانجەكە بپێكن؟ ئایا ڕاستى ڕوداوەكە وەك ئەوەى كە دەستە نهێنى و ئاشكراكانیوە ئەنجامدراوە ئاشكرا دەكرێت؟؟ یان وەك هەموو كارە ناڕەوا و نهێنیەكانى دەزگا سیخوڕیەكان ئەمیش دیزە بە دەرخونە دەكرێت، هەر هیچ نەبێت لە پێناو پاراستنى كەرامەتى خۆیان دەزگاكانیان و پاراستنى مێژوەكەیان.
[email protected] ________________________________________________________________________________________ بۆ ئەم بابەتە سودم بینیوە لە سایتى خەندان.