کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چەند ڕستەیەک بۆ ناسر ڕەزازی

Friday, 13/12/2013, 12:00


حیزبێک کە مەحمود سەنگاوی ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە بێ و لەسەر تەلەفون هەڕەشە لە قارەمانێکی وەکو کاوە بکات ئەو قسە پیسانەی بێتە سەر زار ئێوە لەو مێدیایە چۆن باس لە هونەری ڕەسەنی کوردی دەکەن؟
***************
ساڵی ١٩٧٠ ز هەوارم کێچی هەڵێنا و بە مەجبوری لە شاری مهاباد بۆ درێژە پێدان بە خوێندن رووم لە شاری سنە (پارێزگای سنە) کرد . دوای ماوەیەک درێژە پێدان بە خوێندن هێدی هێدی ،، ناسر ڕەزازی ،، بە گوتنی گۆرانی / ئای چەندەم خۆش دەوێ / (ئەگەر هەڵە نەبم مامۆستای نەمر عەلی مەردان گوتویە) ناوبانگی دەرکردو خەڵک خۆشیان ویست و ناسیاوی بەدەست هێنا . رۆژگار سووڕاو لە هاتوو چوو نەوەستا پاش چەند ساڵێک / ئیمپڕیوکانی گیرفان زل و ئۆپێکی زلهێزەکان / تەختی بەختی بنەماڵەی شای ئێرانیان کڵۆڵ کرد و لە مەوەیەکی کورتدا جلو پەلاسیان بۆ تێوە پێچان وها،،بگرە هەنداران هاتم و پاشان دەعبایەکی کوردخۆری وەکی خومەینیان لەسەر ناوی کۆماری ئیسلامی بۆ داتاشین و ئەوە ٣٥ساڵە بەملمانەوە بووە دەڵێ نایەمەخوارێ .
حیزب لەسەر حیزب سەری هەڵداو وڵات بوو بە زامستان. لەو ئاشوفتە بازاڕەدا هەر کەس بۆ خۆی رووی لەلایەک دەکرد .بەڕێز ڕەزازیش کەوتەداوی رێکخراوەیەک کە ئاوری لێ دەباری وکەسی لەخۆی بە شۆڕشگیڕتر نەدەزانی ! (ئەوسەردەمەش ٣٤ساڵە چوار وەرزی ساڵ شەختە لێی داون سەرمایانە) ئەوەی ڕەزازی کردی مافی خۆی بوو ومن پێم وایە بە دڵێکی بێ گەردو پاک لە خزمەت فکروڕامانی خۆێیدا بوو .تا خودای راستان وای هێنا رووی لە هەندەران کردو لە وڵاتی سۆئێد بنکە بارەگای دامەزراند .وەکو ئەوانی دی لەکاری هونەری نەوەستا ولەوەش بترازێ ڕەحمەتی مەرزە خانی هاوسەریشی بەگیانی بەدڵ تاکۆتا یی ژیان حەولی هونەری خۆیدا کەبەداخەوە دێوجامەی مەرگ مردنێکی بێ وادەی بۆ ڕاخست .(من بۆخۆم دەنگی مەرزییە خانم لە ناسەڕەزازی پێ خۆشترە) .
هەوێنی ئەو کورتە ڕستانەم نە ئامۆژگارییە نەش رێپیشاندان بەڵکەم هەتارادەیەک پاراستنی کەسایەتی کاک ناسرە . (رەنگە ئەوەشم دروست نەبێ) بەڵام رەخنەی من ئاوادەڵێ : مێدیای سەربەدەسەڵات لە باشور تایبەت هی بنە ماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ئەوەی کە مەبەستیان نییە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی کوردە بۆ پاراستنی خۆشیان هەموو نرخەکانی نەتەوەیی فیدا دەکەن .ئەوی ئەخلاقە خۆی لەقەرەی نادەن . کەسێک یا هونەرمەندێک یان دەبێ ئەو سیستمەی قەبوڵ بێ هاوتەریب لەگەڵ وان پێ لەهەموو باوەڕەکانی خۆی دانێ یا نەخێر حاڵ خاڵی نییە بۆ بەڕێوەبردنی دامودەزگای سەر بە دەسەڵات مانگانە پارە وەربگرێ !
من بۆخۆم ٢یا٣ بەرنامەی رەزازیم لەسەر مێدیای تاڵەبانی دیوە ، کە لەبواری گۆرانی و هونەری دا بەرێکو پێکی بەڕێوەی دەبا . پرسیاری من ئەوەیە : حیزبێک کە مەحمود سەنگاوی ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە بێ و لەسەر تەلەفون هەڕشە لە قارەمانێکی وەکو / کاوە / بکات ئەو قسەپیسانەی بێتەسەر زار ئێوە لەو مێدیایە چۆن باس لە هونەری ڕەسەنی کوردی دەکەن ؟
(لەناوچەی موکریان لە مهاباد بە کەسایەتی وەکی سەنگاوی دەڵێن: دایکێ خۆگێ ...) ئەو دامو دەزگایە چەرخی ترۆر دەمەشێنێ، مرۆوی کویلە دروست دەکات، لەداهاتوودا چۆن جوابی پێنوسی کاوە و شیرین و پێنوس دەدەیەوە؟ ئایا دەوێری لە پڕۆگرامێک بە کورتیش بێ باسی ئەوەش بکەی، کە ژنێک دوو حەوتوی ماوە منداڵی ببێ بەناچاری / نۆکاو / دەخوا!؟ کوڕەکەت یانژی کچەکەت ئەگەر منداڵیان بێ، نۆکاو دەخۆن؟ !.
ئەوندەی من بزانم لەگەڵ بەڕێز نەجمە غوڵامی لەمێژە دۆستن . ئەو بەرەو کوێ دەڕوا ئێوە بەرەو کوێ ؟ وەرە دەرێ لەو سیستمە زەرەر لە نیوەشڕا بگەڕێتەوە باشە . مەبە بە هاوبەش لە هەڵسوڕاندنی ماشێنی ترۆردیان شوێنی دیکەش هەیەکە خزمەتیان تێدا بکەی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە