کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تڤێك لە برا كوژیەوە تا یەك خستنەوەی ماڵی عەرەب !!

Monday, 31/01/2011, 12:00





















تڤ ، تڤ ، تڤ
لە ڕەوشتان
لە ڕۆیشتوتان
لە مێژوتان ، لە داھاتوتان
لە باپیرتان، لە نەوەكانتان
لە كۆشكەكانتان ، لە كۆنتۆكانتان
چۆن ئۆمێدی من و ھەزارانتان
خەونی چەندین ساڵانتان
وا بەئاسانی زڕاند
كۆتری سپیتان رەواند

تڤ، تڤ، تڤ
لە ڕەوشتان
من نیم ئەم تڤە خەڵكی ھەژارە
دایكی شەھید و منداڵانی دوای ئەنفالە
پێرەمێردی بەپێ ڕۆیشتوی چەندان شارە *
خەڵكی زستانی بێ نەوت و دارە

من نیم ئەم تڤە
منداڵی چاو بە فرمێسكی كۆڵانانە
بێوەژنی سەر لێشواوە
ھەتیوی باوك كۆژراوی ھەناو بەتاڵە
خەڵكی بێنانە خەڵكی بێنانە

من نیم ئەم تڤە مێژوە
خاكی خۆین و ئازار چەشتوە
تڤەو تڤی مێژوە
كۆتری سپیتان ڕەواند
ئومێدی گەلتان كوشت
داری ئاژاوەتان ڕواند
ڕووتان ڕەش بێ
گوڵی سەربەستیتان گواند

تڤ،تڤ،تڤ
لە ماستاو چیەكانتان
جەلاد و پیاو كوژەكانتان
لەمنداڵتان، لە بەساڵا چوانتان
من نیم ئەم تڤە سۆرانە
بۆ میوانی و خێرھاتنی زەردەشت
بە چەپكە گوڵەوە لای میوانە
بەدەم گفتو گۆیەوە
زەردەخەنەیان لەسەر لێوانە
چاویان ھا لە جەماوەری پڕ لە قین و
خوازیارانی گۆڕانە *


*ئەو پێرە پیاوانەی لە كۆڕەوەكە لە ھەولێرەوە بەرەو كێلێی لای قەڵادزە بە پا ڕیان كرد
* مەبەست لە ھەر گۆڕانێك بێت بۆ ئازادی نەتەوەی نەك بزوتنەوەی گۆڕان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە