کۆمیته‌ی به‌ناو به‌نه‌لۆکس و چه‌واشه‌کردنی کادێرانی (به‌شی دووه‌م)
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
1603 بینراوە
حه‌زم ده‌کرد هیوا سه‌رهه‌نگ چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌که‌می بکردایه پاشان وه‌ڵامی بدامهیاتهوه... له‌ڕاستیدا به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌که‌م ئه‌مه نییه که لێره‌دا ده‌ینوسم و یاداشتی ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی وای لێکردم به‌گۆڕینی بابه‌ته‌که‌م و ئه‌مه بکه‌مه به‌شی دووه‌م ئه‌و وه‌ڵام دانه‌وه بێ زه‌وق و ئاسته‌ی وه‌ک کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکس هیچ له بارادا نه‌بووه بوو که کۆمیته له ماڵپه‌ڕی به‌ناو رێککخستنهکانی ده‌ره‌وهPUKonline وه‌ڵامی کوردستان پۆستی داوه‌ته‌وه .. که ته‌نانه‌ت ره‌شه‌بای وه‌ڵامه‌که‌یان هێچ تاڵه‌مویه‌کی هیچ شوێنێکی له‌شمی نه‌جوڵان!
منیش بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مانه‌ی که وه‌ک قهرهقۆس ئاغاکانیان له سلێمانی ده‌یان جوڵێنن و وه‌ک داشی دامه به‌ده‌ستی ئاغاکانیان شوێن گۆڕکێیان پێ ده‌کرێ و بۆ خۆڵ نه‌کردنه چاوی کادێران و پێشمه‌رگه‌ی راسیتهقینه نه‌ک کاسهلێسهرهوهکانی کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکس هه‌وڵ ده‌ده‌م به کورتی و به وردی وه‌ڵامی چه‌ند خاڵێکی ئه‌وانه بده‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌موو نوسینه‌کانیان هیچ وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی نوسینه‌که‌ی منی تێدا نه‌بوو جگه له توڕه‌بوون و هه‌ڵچونێکی منداڵانه‌ی سه‌رجاده، خۆ فشکردنه‌وه و شانازی‌کردن به خه‌باتی نه‌پساوی کادێران و پ.م له کاتێکدا که ئه‌وان بێ به‌رین له‌و دوو نازناوه ئاخر تو خوا خه‌ڵکینه گه‌نده‌ڵ و دزو جاسوس و ماستاوچی ... هتد چی ده‌یان به‌ستێته‌وه به پێشمه‌رگه و کادێرانهوه بۆ وه‌ڵامی خاڵه‌کانیش ده‌ڵێم:
- بۆ ناوی کۆمیته‌که‌تان من ده‌پرسم کۆمیته چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی کادێران یان ئه‌ندامانی ئه‌و وڵاتانه بۆ خۆتان راکێشایه و به‌ڕاستی ببوایه‌ته کۆمیهتهی به‌نه‌لۆکس، ئایا هه‌ڵبژاردن و ته‌عینکردنی لێپرسراوی که‌رت بۆ به‌لجیکا پاش ئه‌وه‌ی قاچاخچییه‌که‌ی نوێنه‌ری مام جه‌لالت شێخ شه‌ماڵ (که له به‌شه‌کانی تردا باسی ده‌که‌م که چۆن به نه‌فه‌ری ده‌رکردووه و له به‌ریتانیا گیراوه) له‌گه‌ڵ خۆتدا برد و که‌رتێکی شل و شێواوتان دروست کرد و که‌س نازانێ چه‌ند که‌سن که له ژماره‌ی په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکات.. به زمانی ژماره پێم بڵێ چه‌ند ئه‌ندامتان له لۆکسمبۆرگ هه‌یه ... جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ماڵ وێرانی نه‌بێ ئه‌ی ده‌بێ ماڵ وێرانی چی بێ؟ باسی ژماره و کێرڤی ئهندامانتم بۆ بکه بێ درۆ ئێستا چه‌ند ئه‌ندامت هه‌یه له هۆڵه‌ندا کوا که‌رتی دانهاخت؟ کوا کادێرانی ئایندهۆڤنت؟ کوا که‌رتی ئوترێخت؟ کوا که‌رتی رۆتهردامت؟ ئایا ئه‌و که‌رته هه‌مان ئه‌و که‌رته‌ی سه‌رده‌می سۆران سه‌عیده؟ من له بری تۆ وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه بێ گومان نه‌خێر، کوان پێشمه‌رگه‌کان و کارگێڕان و کادێرانی دانه‌بڕاوه‌کان که به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ئێوه قبوڵیان نه‌بوه ماستاو و مامه حه‌مه بۆ سهرکرایهتییهکانی تۆ بکه‌ن و ناوی پیرۆزی خۆیان بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵ بکه‌ن و مێژووی خه‌باتی خۆیان له‌که‌دار بکه‌ن بۆچی بۆ پاره و مه‌نسه‌ب، له‌هه‌ردوو به‌ری جۆگاکه ده‌له‌وه‌ڕن و تاکه نیه‌ت ومهبهستیشتان ته‌نها پاراستنی به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆتان و مسۆگه‌رکردنی تیکه‌ی چه‌ور له‌سه‌ر حسابی شه‌هیدان و کادێرانی یه‌کێتیی زیاتر هیچ مه‌به‌ستێکی تر‌و ئامانجێکی ترتان نییه.
چه‌ند جار له‌چه‌ند کۆبوونه‌وه‌دا کادێران و پێشمه‌رگه‌کان داوای چاککردن و گه‌یاندنی دهنگو هه‌ڵبژاردنیان ده‌کرد ئێوه زۆر بێ شه‌رمانه هیچ وه‌ڵامێکتان پێ نه‌بوو ته‌نها سه‌رداخستن و عاره‌قی شه‌رمه‌زاری ڕشتن زۆر جاریش به بیانووی جیاواز و بێ بنه‌ما وه‌کو مریدی شێخی شێخان ده‌تانویست کۆبوونه‌وه‌کان به‌جێ بهێلن و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ هه‌ڵبێن؟ هه‌ر ئێوه نه‌بوون به دزی ئه‌نجوومه‌نی کۆمیته‌وه نامه‌تان دروست ده‌کرد و به‌نامه‌ی درۆوه گوایه له مه‌کته‌ب رێکخستنه‌وه هاتووه وه‌ڵامی چه‌واشه کاری و درۆتان ده‌کرد بۆ راستی قسه‌کانم خه‌ڵکینه سه‌یری ئه‌م نوسینه بکه‌ن که له ماڵپه‌ڕی ڕابوون بڵاوکراوه‌ته‌وه که بێگومان ئه‌و هیوا سه‌رهه‌نگه (شه‌ش مانگه لاسارێک له‌ناو کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ووڵاتی (هۆڵه‌ندا) نوسراوێکی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ته‌زویر کردوه نوسراوه‌که به ژماره (ت) به‌رواری 10-4-2008 کراوه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی سێ کادر له کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکس، له‌دوای به‌دواداچونی چه‌ند چه‌ند ئه‌ندامێکی به‌ئه‌مه‌کی یه‌کێتی و کۆمیته‌که و ئاگادارکردنه‌وه‌ی مه‌کته‌بی ڕێکخستن،ده‌رکه‌وتوه که نوسراوه‌که ته‌زویره. مه‌کته‌بی ڕێکخستن به نوسراوی ژماره (955-13) له 30-4-2008 په‌سه‌ندی پێشنیاره‌که‌یان نه‌کردوه‌و داویان کردوه پێشنیار بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان مه‌نێرن تا کۆنفرانسی کۆمیته‌کان. جێی خۆیه‌تی بپرسین پشتی به کێ ئه‌ستور بێت وا له خۆی دڵنیایه که که‌س ناتوانێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات؟! ئایه ئه‌مه لادان نیه له پرنسیپیی حیزبی؟ ئه‌ی ئه‌مه مانای دروستکردنی شانه‌ی خهوتوونیه بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تیی؟).
هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتی پیرۆزه .. به‌ڵام من له ئێوه ده‌پرسم کام هه‌ڵبژاردن .. ئه‌وه‌ی که خۆتان ئیمانتان پێی نییه و نزیکه‌ی 7 ساڵه نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمیته له خانه‌واده‌ی سه‌رهه‌نگه‌کان تێنه‌په‌ڕی، ماستاوتان بۆ ئه‌رسه‌لان بایز کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئه‌نجام نه‌گات، یان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که ئاغاکانتان له کوردستان به‌زه‌بری تۆقاندن و شه‌ق و زله و زۆره ملێ و سوێنددان وتهڵاقخواردن له کوردستان پێی هه‌ڵده‌ستن.. باسی شتێک بکه‌ن که خۆتان ئیمانتان پێی بێ و پیاده‌ی بکه‌ن وه‌کو نه‌عامه سه‌ری خۆتان مه‌خه‌نه ژێر گڵ بۆ نه‌بینینی ڕاستییه‌کان.
له کۆتایی ئه‌م بهشهمدا ده‌ڵێم سه‌رده‌می شاردنه‌وه‌ی ڕاستی و پاساوه نابه‌جێکان تێپه‌ڕی، یه‌کێتی ئه‌مڕۆ که‌لتوری به‌عس زیندوو ئه‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ی خه‌تی گشتی وبنه‌ماڵه نه‌بێ یه‌عنی ئۆتۆماتیکی ڕێفۆرمی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فایه و ناوازه‌یه زوو ده‌ری بکه‌ن واته له‌گه‌ڵم نیت دژمیت... له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و مه‌سینه هه‌ڵگرتنه پێشکه‌شی تایه‌فه‌ی سه‌رهه‌نگی و فه‌تاحی بێ .
به دڵنیاییه‌وه ماویه‌تی!