گرنگ...بریاره‌کانی دوو جێگره‌که فه‌شه‌لیان هێنا!.
Sunday, 01/03/2009, 12:00
1685 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له سکرتاریه‌تی جه‌لال به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که:
1- عومه‌ر فه‌تاح ده‌ور و ته‌سلیم له گه‌ل عیماد ئه‌حمه‌د ناکات و داوای نوسراویکی ره‌سمی له عیماد ئه‌حمه‌د کردووه که واژۆی جه‌لال تاله‌بانی له‌سه‌ربێت ، هه‌ربۆیه عومه‌ر فه‌تاح ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی نابێت . سه‌رچاوه‌که ئه‌وشی زیادکرد که به‌ر له سێ رۆژ عومه‌ر فه‌تاح نووسراویکی به مێژوویه‌کی دوور به هۆی سابیر ناویک که جاشکاتبێکی عومه‌ره فه‌تاحه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی کردووه بۆ ته‌حویلکردن و ته‌سلیمکردنی 20 ملێۆن دۆلار ، به‌لام دوای ئه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د به‌وه‌ی زانیوه یه‌کسه‌ر بۆخۆی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی کردووه و نووسراوه‌که‌ی وه‌ستاندووه.
2- حاکم قادر ، که دانراوه جێگه‌ی پۆستی مامۆستا سه‌یفه‌ددین بگرێته‌وه ، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی ، چۆته ئاسایشی گشتی بۆ ده‌وروته‌سلیم ، به‌لام له‌وێش مامۆستا سه‌یفه‌ددین به حاکم قادر ی ووتووه ، بۆت نییه بێیته ئێره ئه‌گه‌ر نووسراوی واژۆکراوی جه‌لال تاڵه‌بانیت پێنه‌بێت .
به‌هه‌مان شیوه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ویش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌ردوو جێگره‌که‌ی سکرتیری گشتی و به ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌کی ئێکسپایه‌ر(فوئاد مه‌عسوم ، سه‌عدی پیره‌ی فایلدار) ، بریاری ده‌ستبه‌رداربوونی وه‌ک نوێنه‌ری جه‌لال له فه‌رمانده‌ی گشتی ره‌تکرده‌وه و ئه‌ویش داوای نووسراوی واژۆکراوی له‌لایه‌ن جه‌لالی له هه‌ردوو جێگره‌که‌ی کرده‌وه، ته‌نانه‌ت رووبه‌ڕوو به کۆسره‌ت ره‌سوڵی راگه‌یاند تۆ له ئێمه گه‌نده‌ل تری ، چۆن بریاری مام جه‌لال هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه!.
جێگای باسه هه‌ردوو جێگره‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان پێ‌درابوو بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری ، چه‌ند بریارێکیان ده‌رکرد ، به‌ڵام هیچ له بریاره‌کان جیبه‌جینه‌کرا . سه‌رچاوه‌که ته‌ئکیدی له راستی هه‌واڵه‌کان کرده‌وه ووتی: هیرۆ له پشت ئه‌و ناره‌زایه‌تییه و ده‌یه‌ویت بریاره‌کانی هه‌ردوو جێگره‌که بێ ئه‌رزش و بێ قیمه‌ت بکات ، هانی عومه‌ر فه‌تاح ده‌دا که بریاره‌که جێبه‌جێ نه‌کات و ئیلتزام به بریاری خۆی بکات.