ووڕێنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار زیاتر توڕه‌و په‌ستم ده‌که‌ن
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
هێشتا فڕۆکه‌وانه‌که‌مان بیرنه‌چۆته‌وه که سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵیفڕاند.له‌و کاته‌دا ووتارێکم نووسی به‌ناوی فڕی فڕی فڕۆکه‌وانێک فڕی.دوای ئه‌وه‌ش له شوێنێک له‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵێک که‌سدا ووتم ده‌بێت جه‌لال تاڵه‌بانی بدرێت به دادگا،چونکه تاوانباره به ئازادکردنی فڕۆکه‌وانێک که‌شارێکی سوتاندووه،5000 ڕۆح په‌پوله‌ی شه‌هید کردووه،هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک ڕه‌خنه‌م گرت له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که هه‌یه. هه‌ر دوای قسه‌کانم هاوڕێیه‌کی زۆر نزیکم په‌یوه‌ندی پێوه کردم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م گاڵته‌ی پێکردم ووتی جه‌لال تاڵه‌بانی ئازادی نه‌کردووه،پێی ووتم ئه‌و قسانه‌ی تۆ هی که‌سانێکی عه‌قڵ بچوکی سیاسییه و ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌وجۆره قسانه ده‌که‌ن فه‌شه‌لییان هێناوه له سیاسه‌تدا،هه‌رگیز نابن به‌هیچ،ته‌نانه‌ت پێی ووتم کێ ئه‌و نوسینانه ده‌خوێنێته‌وه؟من ته‌نیا هێند جوابم دایه‌وه ووتم من که ده‌نوسم بۆ ئه‌وه نییه ببم به شت له سیاسه‌تدا،هه‌روه‌ها ئازادیشم چۆن ده‌نوسم و چی ده‌ڵێم؟گرنگ نییه کێ ده‌یخوێنێته‌وه؟گرنگ ئه‌وه‌یه من ڕۆحم ئاسوده ده‌بێت. بێچگه له‌وه‌ی چه‌ندین که‌سی تر پێیان ده‌ووتم ئاگات له‌خۆت بێت ده‌تنیشێننه‌وه.هه‌رچه‌ند من کارم به‌وه نییه ئێستا ئه‌و هاوڕێیه‌م په‌شیمانه له‌و قسانه‌و ئێستا هه‌ستی به‌وه کردووه که من چۆن چوومه‌ته ناو خه‌ڵکه‌وه که به‌چاوی خۆی ده‌یبینێت.به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی من بنیشێننه‌وه خه‌ریکه سه‌رۆک کۆمار ئه‌گه‌ر پێی بکرێت باوکی ئه‌نفالمان بۆ هه‌ڵده‌فڕێنێت،به‌ڵام ئه‌مجاره جیاواز له‌وه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که،له‌سه‌ربانه‌وه به فیکه‌و چه‌پڵه لێدان هه‌ڵیده‌فڕێنێت،به‌ڵام باوکی ئه‌نفال ماڵییه و دێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆک ناوێرێت هه‌ڵیفڕێنێت.سه‌رۆک من چه‌ند جار دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه من عێراقی نیم سه‌رۆکی عێراقیشم نییه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌سه‌رۆک ده‌زانیت ده‌چوویت سه‌ردانێکی گه‌رمییانت ده‌کرد،شه‌وێک له‌گه‌ڵ پیرێژن و پیره پیاوه‌کانی گه‌رمییان به‌دیار فانۆسێکه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ئێکشت ده‌گرت ، که چاوه‌ڕوانی ڕۆڵه‌کانیانن له نیوه‌شه‌ودا خۆیان بکه‌ن به‌ژووردا.به‌س نییه سه‌رۆک ئازاردانی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره؟ئه‌وڕۆژه‌ی هه‌ست و وویژدانیان دابه‌ش کرد تۆ له‌شه‌به‌که‌ی وه‌رگرتندا نه‌بوویت.تۆ له‌کۆشکی کۆماری بوویت.سه‌رۆکایه‌تی ووڵاتێکت ده‌کرد که خاکه‌که‌ی پڕه له ئێسک و بروسکی نه‌ته‌وه‌که‌ت،سه‌رۆک تکات لێده‌که‌م به‌سه ووڕێنه کردن،با منیش هێنده به‌توڕه‌یی نه‌نوسم. سه‌رۆک تکایه تکایه واز له‌و میلله‌ته به‌دبه‌خته بهێنه.ده‌پێمان بڵی ده‌ته‌وێت به‌م ووڕینانه‌ت چیمان پێبڵێیت؟ ده‌ته‌وێت خۆت به‌که‌سێکی ئاشتیخواز ناوبه‌ریت؟نا ئاشتیخواز ئه‌و که‌سه نییه که سازش له‌سه‌ر چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌ی بکات.سه‌رۆک من ته‌نیا یه‌ک پرسیارم هه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌کێک له کوڕه‌کانت به‌ده‌ستی ئه‌و ئه‌نفالچییه که ئێستا تۆ پشتگیری لێده‌که‌یت به‌زیندوویی خۆڵی پیادا بکرایه‌و زه‌ینده‌به‌چاڵی بکردایه،ئێستا ئاماده بوویت ڕۆژێک داوابکه‌یت له‌سێداره نه‌درێن؟ڕۆژێک داوابکه‌یت حکومه‌که‌ی سوک بکرێت؟من ئزنت لێده‌خوازم و ده‌ڵێم نه‌خێر نه‌خێر نه‌خێر هه‌رگیز ئه‌و داویه‌ت نه‌ده‌کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست