کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ سه‌ر ده‌ستبڕین و پاره‌خواردن، عه‌بدوڵڵای موهته‌دی له‌ برۆکسل پۆلیس لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا کرد

Saturday, 04/04/2009, 12:00

2245 بینراوە


با خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌رس له‌ ئێمه‌ی باشوور وه‌ربگرێن، که‌ بنه‌ماڵه‌ی موهته‌دی و ئیلخانیزاده‌ و مسته‌فای هیجری، ئه‌وانه‌یش که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ده‌وریان ‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕابه‌ری سیاسیی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ن، جگه‌ له‌ ده‌ستبڕ و پیاوی بێگانه‌ و خۆپه‌رست و دز و بێویژدان هیچ شتێکی تر نیین، زۆر که‌س پێیان وایه‌،‌ هێشتا بارزانی و تاڵه‌بانی، له‌ چاو موهته‌دی و ئێلخان و هیجری به‌ سه‌د ئاو شۆراونه‌ته‌وه‌،‌ ئه‌مانه‌ پێستی ڕوویان له‌ خیانه‌ت و ده‌ستیان دزیی و ناپاکیی له‌ پێستی گا تۆکمه‌تره‌‌، ئه‌گه‌ر خوا نه‌یکرد ڕۆژێک ئه‌مانه‌ش‌ وه‌کوو تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، زۆرتر له‌ بارزانی و تاڵه‌بانی خراپتر به‌ کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئامان  سه‌د ئامان، نه‌که‌ن ئێوه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بکه‌ن، به‌و عه‌قله‌وه‌ ئیراده‌ و خواستی خۆتان ته‌سلیمی ئه‌مانه‌ بکه‌ن، بڵێن هه‌رچۆنێک بێت ئه‌مانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تیی ئیسلامی باشتر ده‌بن بۆمان، ئاخر له‌ عێراقدا وه‌هایان بۆ پارتی و یه‌کێتیی ده‌گووت، که‌چی ئیستا زۆر که‌س خۆزگه‌ بۆ سه‌رده‌می سه‌ددام ده‌خوازێت، ڕازیین هه‌ر داگیرکه‌ره‌که‌ بێت و له‌ ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ڕزگاریان بکات، ئه‌وه‌نده‌یان ناپیاویی ناویژدانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی بینیوه‌،  به‌ داگیرکه‌ره‌که‌ ڕازین و پێی قایلن، چونکه‌ ده‌ڵێن به‌س نییه‌ وه‌ک ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ بێ کاره‌بایی و بێ ئاوایی و خواردنی ژاراویی و ئێکسپایه‌ر ڕزگارمان ده‌بێت.

کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر وشیارانه‌ ده‌بێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووخساره‌ ناشرینانه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا بکات، بۆ نمونه‌ ته‌ماشای بیچم و ره‌فتاره‌کانی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی بکه‌ن، هه‌موو گیانی پڕه‌ له‌ ده‌ستبڕین و ساخته‌کاریی و درۆکردن، ئه‌گه‌ر بڕواش ناکه‌ن، وا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌و ڕووداو هه‌واڵه‌ بخوێننه‌وه‌‌، که ساڵی پار  بڵاومانکرده‌وه‌‌، به‌ کورتی لێره‌دا وه‌بیرتان ده‌هێنینه‌وه‌، به‌ دوایدا ئه‌و هه‌واڵه‌ نوێیه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نین:
کوڕێکی خوێندکاری خه‌ڵکیی سنه‌، به‌ ناوی (که‌یوانی سه‌نایی)  تا ئه‌و کاته‌ سه‌ر به‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی ده‌بێت، ئاواره‌ی ولاتی هۆڵه‌ندا و به‌ ئاره‌قی نێوچه‌وان چه‌ند پولێک کۆده‌کاته‌وه‌، به‌شێکی زۆریش له‌و پاره‌یه‌ له‌ بانکی هۆڵه‌ند به‌ قه‌رز وه‌رده‌گرێت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته‌وه‌ و ده‌چێته‌ سلێمانی، په‌یوه‌ندی به‌ تاقمه‌ چه‌ته‌که‌ی عه‌بدووڵاوه‌ ده‌کات، تاده‌ستگرۆیی و یارمه‌تیی بده‌ن، به‌و پاره‌یه‌ پرۆژه‌یه‌کی بازرگانی به‌ڕیوه‌ به‌رێت، کاتێک عه‌بدوڵڵا به‌مه‌ ده‌زانێت، به‌ زمانه‌ لووسه‌که‌ی خۆی له‌ خشته‌ی ده‌بات، به‌ ناوی قه‌رزه‌وه‌ هه‌موو پاره‌که‌ی لێده‌ستێنێت، په‌یمانی پێ ده‌دات، له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا بیداته‌وه‌، ئیستا ماوه‌ی زێد له‌ سێ ساڵه‌ نه‌ پاره‌که‌ی پێ ده‌داته‌وه‌‌، نه‌ ئاوڕیشی لێده‌داته‌وه‌، کاک عه‌بدوڵڵای ده‌ستبڕ، پاره‌که‌ی ئه‌م و ئه‌و پارانه‌یش که‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ و به‌ ناوی کۆمه‌ڵه‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت، بۆ خۆی بردووه‌ و ئیستا له‌ وڵاتی ئینگلستان، به‌و پوله‌ و به‌ پاره‌ی دزراوی دیکه‌، خانوو ماڵی پێکڕیوه‌، له‌م لاشه‌وه‌، له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌ و ته‌له‌فیزیۆن و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا، دێت و باسی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادیی ده‌کات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ کۆنه‌که‌ تکایه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:
http://www.kurdistanpost.info/news/3237.html

ئینجا با بێینه‌ سه‌ر هه‌واڵه‌ نوێکه‌، که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌ی پێشووترمانه‌وه‌‌:

کوردستانپۆست هه‌واڵێکی به‌رگوێ که‌وت،  گوایه‌ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی هاتۆته‌ به‌لجیکا و له‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری که‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێران و ئۆپۆزیسیۆنه‌کاندا کۆنفرانسێکیان به‌ستووه‌، له‌ پڕ که‌یوانی سه‌نایی خۆی به‌ هۆڵه‌که‌دا کردووه‌ و پۆلیسیشی ئاگادار کردۆته‌وه‌، بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ئاڵۆزی که‌وتۆته‌ نێو کۆنفڕانسه‌که‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندییمان به‌ کاک که‌یوانه‌وه‌ کرد، ئه‌ویش ڕووداوه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ گێڕایه‌وه‌:

- به‌ڵی ئه‌وه‌ی بیستووتانه‌ ڕاسته‌، من یه‌که‌مین جار له‌ ڕێگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌‌ هه‌واڵی هاتنی عه‌بدوڵڵام خوێنده‌وه‌ (کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌)

http://www.unpo.org/content/view/9425/236




بۆیه‌ بڕیارم دا بۆ خۆم بچم بۆ ئه‌و کۆنفڕانسه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ پێشتر، کۆنفرانسه‌که‌یان هێنده‌ مه‌زن و گه‌وره‌ کردبوو، وایان ڕاگه‌یاندبوو، که‌ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و ئه‌و که‌سانه‌، ده‌چنه‌ نێو په‌رله‌مانی برکسل، چاویان به‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی ئه‌وروپادا ده‌که‌وێت و له‌گه‌ڵیاندا له‌و‌ په‌رله‌مانه‌دا قسه‌ ده‌که‌ن، که‌ واش نه‌بوو، بۆیه‌ منیش به‌یانییه‌که‌ی زوو له‌ هۆڵه‌نداوه‌، هه‌ڵستام و چووم بۆ برۆکسل، خۆم کرد به‌ په‌رله‌ماندا، به‌ پرسیارکردن و سۆراخکردنێکی زۆر، بۆم ده‌رکه‌وت، نه‌خێر ئه‌مه‌ درۆیه‌ و راست نییه‌، دوای ئه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فون زه‌نگم بۆ چه‌ند که‌سێک لێدا، تا بۆم ڕوون بوویه‌وه‌، که‌ به‌ڵی کۆنفرانسه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی برۆکسله‌، له‌ هۆتێلێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ به‌ ناوی (Hotel Best Westeren)، ئیتر به‌ په‌له‌ به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ ڕۆیشتم و له‌ کاتژمێری دوو ده‌ ده‌قیقه‌دا (14:10) گه‌یشتمه‌ ئه‌و شوێنه‌، هه‌ر که‌ چوومه‌ ناو هۆله‌که‌وه‌ و عه‌بدوڵڵای موعته‌دی چاوی پێم که‌وت، ڕه‌نگی زه‌رد و سپی هه‌ڵگه‌را، یه‌کسه‌ر ڕووخساری هه‌ڵبزڕکاویی وه‌ک وێنه‌که‌ی سه‌ددامی هێنایه‌وه‌ بیرم، لێ عه‌بدوڵڵا به‌ بێ ڕیش، بڕوا بکه‌ن ئه‌م ڕابه‌ر و سه‌رکردانه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆک و بووده‌ڵه‌ن، که‌ بێده‌سه‌ڵات ده‌بن ئه‌وه‌نده‌ بچوک ده‌بنه‌وه‌، به‌ هیچ شتێک نابینرێن، ئاخر کابرا تۆ ئه‌گه‌ر ساخته‌چیی و دز و ده‌ستبڕ نه‌بێت، بۆچی بۆ بڕی پاره‌ ئاوا خۆت سووک و ڕێسوا ده‌که‌یت؟ مردنت باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ له‌و کۆنفڕانسه‌دا ئابڕووی خۆتت برد، ده‌ک حه‌یاچوو خۆیت، که‌ نرخێکت بۆ که‌سایه‌تیی خۆت نه‌هێشته‌وه‌.
به‌ڵی ئیتر منیش چووم و له‌ نزیکییه‌وه‌ دانیشتم، له‌و لاشه‌وه‌ خێزانه‌که‌ی که‌ ناوی (ناهیدی به‌همه‌نی) بوو ئه‌ویش له‌وێ بوو، چونکه‌ ناهیدی به‌همه‌نی بۆ خۆی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئێرانه‌، ئه‌ویش به‌لانسی تێکچووبوو، زانی ئیستا شتێک ده‌قه‌ومێت، نه‌ک ئه‌مان، ته‌نانه‌ت پێنج- شه‌ش که‌س له‌ پیاوه‌کانی عه‌بدوڵڵا له‌وانه‌ نه‌جم په‌روه‌ر و سێ چوار ئه‌ندامی تریش هه‌موویان سه‌ریان لێشێوا، نه‌یان ده‌زانی چی بکه‌ن، تا یه‌کێکیان هاته‌ لامه‌وه‌ و داوای لێکردم، له‌گه‌ڵیدا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌، من  به‌ تووره‌ییه‌وه‌ وه‌ڵامم دایه‌وه‌، پێم وت: لاچۆ قوڕمساغ، دوور که‌وه‌ره‌وه‌.
ئیتر عه‌بدوڵڵای موعته‌دی، ده‌ستی کرد به‌ قسه‌کردن و قسه‌ی زلزل و ویستی به‌ڵانسی خۆی ڕێک بخاته‌وه‌، بۆ به‌دبه‌ختی خۆی که‌وته‌ به‌سکردنی دیموکراسیی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران، منیش به‌ ده‌نگی به‌رز بۆ گاڵته‌پێکردن دامه‌ پڕمه‌ی پێکه‌نین، سه‌رنجی زۆر که‌سم ڕاکێشا، دوای ئه‌وه‌ موبایله‌که‌م گه‌ڵگرت و زه‌نگم بۆ پۆلیسی به‌لجیکی لێدا، به‌ زمانی ئینگلیسی پێم ڕاگه‌یاندن، که‌ من له‌ فڵانه‌ شوێنم و ژیانم له‌ مه‌ترسییدایه‌، قه‌رزم له‌ لای که‌سێکه‌، ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مه‌ و ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر فریام نه‌که‌ون، ئیستا گارده‌کانی شتێکم لێده‌که‌ن، بۆیه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا، دوو پۆلیسی پۆشته و زریپۆش به‌ به‌رگی پۆلیسیی و به‌ چه‌که‌وه خۆیان کرد به‌ هۆڵه‌که‌دا، من هه‌ڵستامه‌ سه‌ر پێ و ده‌ستم بۆ عه‌بدوڵڵا ڕاکێشا و پیشانم دان، عه‌بدوڵڵاش ڕه‌نگی زه‌رد بوو، پۆلیسه‌کانیش قسه‌که‌یان له‌ ده‌میدا کرد به‌ ژاری مار، په‌لکێشیان کرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که‌ و منیش له‌گه‌ڵیاندا ڕۆیشتم، له‌وێ ئیتر من هه‌موو ڕووداوه‌که‌م بۆ باسکردن، به‌ڵگه‌کانیشم پێ نیشان دان، عه‌بدوڵڵاش هه‌ر وه‌ک وتم ده‌تگووت وه‌کوو سه‌ددام تازه‌ له‌ کوونه‌که‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌، وابوو، ڕه‌نگی زه‌رد، ده‌موچاوی تێکچووبوو، نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت.
دوای ئه‌م که‌ین و به‌ینه‌، پۆلیسه‌کان به‌ منیان وت:
به‌ داخه‌وه‌ تۆ هاوڵاتی ئه‌م ولاته‌ نییت، هه‌روه‌ها لێره‌ داوای ئاساییت له‌ سه‌ری تۆمار نه‌کردووه‌، ناتوانین له‌مه‌ زیاتر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر داوایه‌کی وات لێره‌ هه‌بووایه‌ ئێمه‌ ئیستا ده‌مانگرت و له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌مان برد.
ئیتر پاش ئه‌مه‌ به‌ منیان وت باشتره‌ لێره‌ بڕۆیت و نه‌چیته‌وه‌ ژوورێ، تۆ کاری خۆت کرد. و ماڵئاوا، منیش ئیتر پاش ئه‌م رووداوه‌ یه‌کسه‌ر له‌ برۆکسله‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندا و دڵیشم خۆش بوو، وام زانی بۆ سه‌ندنی مافی خۆم شتێک به‌ ده‌ست هێناوه‌.

پرسیار: به‌م ڕووداوه‌ ده‌ته‌وێت چیمان پێ بڵێیت؟
وه‌ڵام: به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ی کورد، زۆر خۆمان به‌ بچوک ده‌زانین و خۆمان له‌ ئاستی ئه‌م قۆڵ و ده‌ست بڕانه‌دا پێ بچوکتره‌، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ هه‌رچییه‌ک بکه‌ن به‌ ڕه‌وای ده‌زانن، ئێمه‌ش دزیی و خیانه‌ت و ناپاکییه‌کانیانمان پێ قبووڵه‌، ده‌نا که‌سێکی وه‌ک عه‌بدوڵڵا ئه‌گه‌ر به‌ راستیی خۆی به‌ سیاسیی ده‌زانێت و خۆی پێ به‌ ڕابه‌ره‌، بۆچی ته‌ماح ده‌کاته‌ که‌سێکی وه‌ک من، که‌ من زۆربه‌ی ئه‌و پارانه‌م به‌ ره‌زیلیی و به‌ ئاره‌قی نێوچه‌وان و به‌ قه‌رزی بانک په‌یداکردووه‌‌، وا به‌ ئاسانی ده‌یه‌وێت بیخوات؟ ئیستاش ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ له‌ بانک وه‌رم گرتووه‌، ساڵ له‌ دوای ساڵ زیاد ده‌کات و ده‌بێت دوو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌رزه‌که‌ بده‌م به‌ فائیده‌ی بانکدا.
ئێمه‌ پێویسته‌ فێربین، نه‌ترسین، ئه‌وه‌ی من کردم، هه‌نگاوێکه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌رچی زوڵمێک یان تاوانێک له‌ لایه‌ن ئه‌م سه‌رانه‌وه‌ لێیانکراوه‌، ئه‌گه‌ر ناتوانن له‌ ڕێگای دادگاوه‌ مافه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه‌، با ئه‌م ڕێگایه‌ بگرنه‌ به‌ر و به‌و شێوه‌یه‌ تۆڵه‌ ومافی مه‌عنه‌ویی وه‌ربگرنه‌وه‌. پێویسته‌ ئێمه‌ فێربین که‌ نه‌ترسین، شکاندنی ئه‌و ترسه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  خۆمان فێربکه‌ین، چۆن دوای مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین. داواکردنی مافه‌کانی خۆشمان ئه‌و ده‌رسه‌ ده‌دات به‌ ڕابه‌ر و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان، که‌ سنوور بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دابنێن و چیدی له‌وه‌ زیاتر ده‌ستدرێژی نه‌که‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتیان و ماف و  ده‌ستکه‌وته‌کانمان نه‌به‌ن.

- دواین قسه‌ت چییه‌؟
- دوای ئه‌و رووداوه‌، جه‌ماعه‌ته‌که‌ی عه‌بدوڵڵا نه‌یان وێراوه‌ به‌ وێنه‌وه‌ باس له‌ کۆنفرانسه‌که‌ بکه‌ن، من دڵنیام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ و ڕووداوه‌، وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دێن و ئێوه‌ی کوردستانپۆست به‌ درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌، من له‌ ئیستاوه‌ پێیان ده‌ڵێم ئه‌و کاره‌ نه‌که‌ن، چونکه‌ ناوی ئه‌و پۆلیسانه‌ی هاتن و ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌که‌شیانم وه‌رگرتووه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بکات په‌یوه‌ندییان پیوه‌ ده‌که‌م و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ئابڕوویان ده‌به‌م. په‌یمانیشم داوه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جار و دوایین جار نابێت، عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ده‌بێت له‌وه‌ زیاتر سووک و ریسواتر بکرێت، بۆ هه‌ڕ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ و کۆنفڕانسێک بچێ، من به‌ دوویه‌وه‌ ده‌بم، په‌یمانم داوه‌ عه‌بدوڵڵای موعته‌دی، له‌ هه‌ر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بێته‌ ئه‌وروپا به‌و شێوه‌یه‌ پۆلیسی لێ ئاگادارده‌که‌مه‌وه‌، خۆشم ده‌چم و که‌رامه‌ت و ئابرووی ده‌شکێنم.




http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=2288

http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=2280

http://www.4rojhelat.org/index.php?id=4778





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)