نێرگه‌له کێشان خه‌ته‌ره یان نه‌وت دزین
Monday, 23/08/2010, 12:00
گه‌نج له وڵاتی ئێمه‌دا ئامێره، ئامێرێک که به خواست و ویستی ده‌سه‌ڵات دێت و ئه‌چێ و ده‌سه‌ڵات چی ویست ئه‌بێ ئه‌وه بێت ، له زۆربه‌ی کات کاتێک ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت توشی گرفتێکی سیاسی ئه‌بێ هه‌وڵئه‌دات مێشکی گه‌نج مه‌شغوڵ بکا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نا بۆ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌بات ئه‌وه‌تا له‌م مانگی هاوینه‌دا که مانگی نه‌وت مژین و گیرفان پرکردنی ده‌سه‌ڵاته ، د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ستا به دانانی لیژنه‌یه‌ک دژی نێرگه‌له و لیژنه‌یان بۆ ئاماده‌کردووه و به‌رنامه‌یه‌کیان داناوه به دووقۆناغدا تێئه‌په‌ڕێ که ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وپه‌ڕی گرنگدانیانه به‌و مه‌سه‌له‌یه بیانوشیان بۆ ئه‌مه پاراستنی ته‌ندروستی گه‌نجه‌کانمانه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بکه‌ین وا ئه‌زانین گه‌نج له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌نه بێ موشکیله‌یه نێرگه‌له بۆی بۆته موشکیله ئێمه له وڵاتێک‌دا ئه‌ژین حکومه‌ت ئه‌وه‌نه‌ی سه‌یاره هێناوه ئه‌وه‌ی نێرگه‌له و جگه‌ره‌ش نه‌کێشێ وه‌ک ئه‌وه‌یه وایه که بیکێشێ هه‌ر به هاتنه ده‌ره‌وه‌ت له ماله‌که‌ت جگه‌ره‌یه‌ک دا ئهگرسێنی هه‌تا ئه‌چیته‌وه ماڵی خۆت جاده نه‌ماوه سه‌یاره‌ی پیابڕوا ئه‌وه‌نه زۆربوون.
ئه‌مه‌وێ لێره‌دا جیاوازی بکه‌م له نێوان جگه‌ره کێشان و نه‌وت مژین، ئاشکرایه نێرگه‌له زیانی ته‌ندروستی هه‌یه له‌سه‌ر لێو و سیه‌کان به تایبه‌تی چونکه دووئه‌ندامی چالاکن له کرداری کێژانیدا که‌واته زیانی نیرگه‌له بۆ ته‌نها که‌سێک و چه‌ن که‌سێکی چوارده‌وری خۆیه‌تی که ئه‌و که‌سانه‌ش به خواستی خۆیان دانیشتوون له هه‌مان کاتدا زیانی مادی بۆ ته‌نها که‌سێک ئه‌بێت که خودی که‌سه‌که خۆیه‌تی، به‌ڵام نه‌وت مژین زیانی دارایی و ئابووری به ولات ئه‌گه‌ینێ و سه‌رمایه‌ی ولات توشی شێربه‌نجه ئه‌کات کاریگه‌ری زیانه‌کانیشی ته‌نها له‌سه‌ر تاکه که‌سێک و چه‌ن که‌سێکی دیاریکراو نیه به‌ڵکو دانێستوانی هه‌رێمێک زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن لێی ئابووری وڵاتێک ئه‌که‌وێته ژێر نه‌خۆشیه‌وه که چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه ته‌نها ڕووخانی مهیللهتهکهیه.
من لێره‌دا هیچ ناڵێم ته‌نها خۆتان بڕیار بده‌ن کامیان مه‌ترسی دارن؟ بۆ حکومه‌ت هه‌ڵنه‌سا به دانانی لیژنه بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت؟ من وه‌ک گه‌نجێک که‌ی حکومه‌تی کوردی توانی وه‌ک گه‌نج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوڕ و کچی وڵاته‌که‌م بکات و سه‌رجه‌م مافاکانیان ده‌سته‌به‌ربکات ئه‌و کاته ئێمه ڕێز له‌و یاسایانه ئه‌گرین که به ناو بۆ خزمه‌تی گه‌نجه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست