کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەوڵەتی كوردی لە تێڕوانین و فەلسەفەی عێراقچییەکان و گەنجێکی کاڵفامەوە

Saturday, 14/01/2012, 12:00

1623 بینراوە


كەرامەتی مرۆڤی كورد لە سنوری عیراقدا نییە . بەڵكو لە سنوری ووڵاتێكدایە كە پێی دەڵین كوردستان

هوشیاری میدیا زۆرگرنگە بۆ هوشیاربوونەوەی تاكی كۆمەڵ و ڕاڤەكردن لە سەركێشەكانی رۆژ و پرۆژەی ئایندە. ماوەیەك لەمەوبەر كۆمەڵە نووسەر و ڕۆژنامەنوسی ویژدان ومۆڕاڵفرۆش كەمپینیكیان بۆ عیراقیبوونی باشوری كوردستان كرد. خۆشبەختانە وەك هەمیشە كوردستانپۆست خیرا هاتە دەست لە سەنگەری بەرنگاربوونەوە كامپینكی دژی ئەو عیراقچیانە كرد. ئەمە یەكەمجار نیە كە كەسانیكی ئاست نزم. كورد بە شایستەی دەوڵەتی سەربەخۆ نازانێت.
میكافیللی ووتەیەكی زۆر جوانی هەیە لەمەر دەوڵەتی نەتەوەیی دەڵێ: (ئەو كەسەی ڕێزی خۆی بگرێ . ڕێزی دەوڵەتی نەتەوەكەشی دەگرێ) ئەو كوردانەی سوكایەتی بە پڕۆژەی دەوڵەتی كورییەوە دەكەن سوكایەتی بەخودی خۆیانەوە دەكەن .
شاعیرێك دەنووسی: (عیلەتی بێ بەرگییە هەتیو مەیلی هەتاو دەكات)
عیلەتی بێ دەوڵەتیە کە ئەربەكان لە مەڕ كۆمەلكوژییەكی شرناخ دەڵێت: كورد بە مردویش دەبێت وەك تورك بمرن.
كاڵفامێك وشەی (كاوێژ) بەکار دەهێنێت دژی ئەوانەی خەون بە دەوڵەتیی کوردیەوە دەبین، کاوێژ ووشەیەكە تەنیا بۆ ئاژەڵ بەكاردێت، نەك مرۆڤ . ئەو نووسەرە لاوە ئەو ئەم ووشەی بەكارهێناوە بۆ ئەو نووسەرانەی لە كوردستانپۆستدا داكۆكی لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی دەكەن.
دژایەتیكردنی دەوڵەتی كوردی لەلایەن هەندی كوردەوە لە دوو قوناغدا و بەهۆی دوو فەلسەفەوە كراوە .
1: ئیسلام: گۆایە لەئیسلامدا رەگەز گرنگ نییە، چونكە گشت مرۆڤەكان بەندەی خوان لێ لە پراكتیكدا ئیسلام هێزیكی زۆری بە ناسیونالیستی عەرەب و فارس وتورك بەخشێ .
2: كۆمۆنیست: دوای دروستبونی پارتی كۆمونیستی عیراقی 1934 كە پارتیكی ناسونالیستی عەرەبییە، فەهد دەنووسی پیویستە فەلستینەیەكان دەولەتی خۆیان هەبێ، بەڵام كورد ئۆتۆنۆمی.

سەیری ووتەی ئەم ساختەچییانە بكەن:

(اننا ننبه اخواننا الاكراد الي ان قضيتهم الوطنية مرتبطة بقضية العراقية التحررية وان حرية الاكراد في العراق لا تاتيهم عن طريق الوعود الاستعمارية) فهد *1

(اكراد شعبنا نحن حرصين علي مستقبلهم اكثر من اية واحد اخر) صدام


(القضية الكردية لاتحل الا من كتف الامة العربية و العراق الديموقراطي) . جلال .*2


فەهد ساختەچیەكی ناسیونالیستی عەرەبی بوو، دەیزانی (دروستووبوونی عیراق پرۆژەی استعماری ئینگلیزی بوو،نەك ئەنجامی خەباتی كادیران و ڕۆشنبیرانی نیشتمانی عیراقی.ئەوەی پشتگۆی خست كە عیراق استعماری باشوری كوردستانە . لینین (كۆمونیستیكی نەتەوەیی بوو).

ماو: (كۆمۆنیستە چینیەكان بەشیكن لە نەتەوەی چینی مەزن هەر ووتەیەكی ماركسی بێ تایبەتمەندی چین ماركسیەتیكی بۆشە).

كۆمۆنیست و چەپەكانی كورد، چونكە حوجرەین. لەسەر وەزنی بیركردنەوەی كۆمۆنیستیكی عەرەبی و فارسی وتوركی .بزوتنەوەی كوردی بە بزوتنەوەیەكی فاشی دادەنین، پیانوایە لەبەر ئەوەی رۆحی دەولەت فەلسەفەی ناسیونالیتە، كەواتە هەموو بزوتنەوەیەكی ناسیونالیتسی كرۆكی فاشیانەیە. ئەوروپا مەكووی زۆربەی رەوتە ڕونڕەویكان و چاوگەی زۆربەی فەلسەف و پیشكەوتنی تەكنەلۆژیا و شورشی فرنسی. دەبێ گشت نەتەوەكانی ئەوروپا گەوج و كاوێژكەربن. تەنیا چەپ و كۆمونیستە كوردەكان كە سوكایەتی بە نەتەوەكەی خۆیان دەكەن.


چەپە كوردەكان چونكە دەیانەوێت بیری گەنجان بئاڵۆسكێنن (جەلالی ومەلایی و قاسملۆی) بە بزوتنەوەی نەتەوەی دادەنێن. ئەوانە پیان وایە لەبەر ئەوەی ئیمڕۆ جەلال و مەسعود خاوەن دەسەڵاتن . ئیتر نابێ كورد داوای دەوڵەتی كوردی بكات. ئەگەر ئەمانە هوشیاریی سیاسیان هەبوایە دەبوو بیانزانیبایە، کە فەلسەفە و ئیستراتجیتی (بزوتنەوەی ناسیونالیتست) ئۆتۆنۆمی و فیدرایلی نییە، بەڵكو (كۆنفدریاڵی و دەوڵەتی سەربەخۆیە).
چەند دەوڵەت لە جیهانەدا هەیە؟ لەسەرەتادا كە دروستبوون، بەپێی قۆناغەكانی پیشكەوتنی كۆمەڵگا وگەشەكردنی ئابوری و تەكنەلۆژی گۆران بەسەر دەستور , یاسا و شێوەی دەسەڵات و سنوری دەسەڵاتی پادشا و مەلیكەكاندا هاتووە .

لە گفتوگۆیەكمدا نیوان كاك كەمال جمال مختار (کوردستانپۆست) و مندا. کاک کەمال رای پێچەوانەی منی هەبوو، ئەو پێی وابوو، دەوڵەتی کوردیی لە ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانیی و مەسعود بارزانییدا دروست ببێت، ئەمە دەبێتە کارەسات و هەڵەیەکی مێژوویی، بۆ لەبیرچوونەوەی ئەو هەموو ناپاکیی و خیانەتە دەبێت، کە ئەم بنەماڵەیە لە مێژوودا کردوویانە، بۆ کوردستانێکی بچوک دەبێت، تەنها ئەوان دەتوانن قاچی خۆیانی تێدا رادەکێشن و جێگای کەسی تری تێدا نابێتەوە. لە ژێر باڵی داگیرکەراندا داڵدە دەدرێت، ئەو دەوڵەتەی مەسعود دروستی دەکات، زیندانە بۆ ناحەزەکانی و بەکوێلەکردنی هەموو کورد، ئەگەر دژ بە خواستەکانی ئەوان هەڵسوکەوت بکات.
منیش لە بەشێکیدا رام وایە، هەرچەندە پیم وانییە مەسعود دەوڵەتی كوردی دابمەزرینێ، ئەگەر بۆیان دامەزراند، ئەوە شتێکی تر بێت، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەگەر مەسعود بۆ خۆی دەوڵەتیكی كوردی دابمەزرینێ ئەوە من پیش گشت پارتییەكان وینەكەی لە چوارچیوەی ئالتونی دەگرم. زۆر دەوڵەت هەیە لە سەرەتادا سەرۆك خیڵیك یان خیزانیكی ناودار دروستیكردوە، چونكە خاوەنی شەرفێكی نەتەوەیی بوون. ئەڵمانیا سەرەتا بیسمارك و ماركس وئینجلس هیگل و فیختە و دروستیان كرد . لە قۆناغیكدا هیتلەری حكومی دەكرد ئیستا خانمی (مایكل) روسیا لە قۆناغی ئیمپراتۆریتیكی درندە بۆ1917 كۆمونیستەكان. دوای گورباتشۆڤ وپرۆسترویكا كۆمەڵی مافیا , ئیستا پۆتین بە پشتی پرۆژەی نەتەوەیەكەوە جلەوی سیاسەتی ووڵاتەكەی گرتووە. گۆرینی ئیستراتیجی ووڵات و دەستور و پەرلەمان سنوری دەسەڵاتی سیاسی دەگۆردرێ . ئەگەر مەسعود دەولەت دروست بكات هەمیشە دەولەتی كوردی لە ژیری ئاوزانی سیاسی مەسعودا نامینیتەوە. چ ووڵاتێك بە دریژای میژوو بەشیوە دەسەڵاتیك ماوەتەوە؟
با سەردانیكی بزوتنەوەی ناسیونالیتسی و پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەی لە ئەوروپا بدەین؟ بابزانین ئێمەی نەتەوەی ئاژەڵین ؟یان كاڵفام ونوسەرانی چەپی كورد .
ڕۆشنبیری ئەوروپی لەسەربنەمای خویندنەوەی فاكتەكانی جەنگەكان ئەڵتەناتیفیان دارشت. جەنگەكانی لە ئاست پاراستنی بەرژەوەندیەكاندا بوو بە تایبەتی نەتەوە خاوەن دەوڵەتەكان مافی نەتەوە بێ دەوڵەتیەكانیان دەخوارد، یان بەهیزەكان بێهیزەكانیان دەچەوسانەوە، كە تەوژمی نۆێی ڕۆشنبیری پەخشبوو، چارەسەری كێشەكانی پیبوو.لەهەموو پڕێنسیسبێكی سیاسییدا یان ناسیاسیی، ئەگەر دوو دیدی جوادی دوو نەیار یەكتریان پەسەند كرد ئەوە دیموكراتی دێتە بوون. لە ئەوروپا كە ڕۆشنبیرانی سەربەنەتەوە جوداكان خاوەنی یەك ووتاروئیستراتیجتی ئاشتی بوون. یەكەم كێشە كە چارەسەر كرا كێشەی نەتەوە بێدەوڵەتەكان بوو. لەنێو ڕۆشنبیرانی فرنسی و ئەڵمانی و ئینگلیزیی و ئیتاڵیی ئەوانی تر كێشەیەك نەبوو پێبگوتری سڕینەوە ناسنامەی نەتەوەیەك لە نیوان نەتەوەیەكی تردا. (ئەمە لە كۆتایی سەدەی هەڤدەدا وسەرەتای سەدەی هەژدەدا).
ئەگەربڕوانینە داخوازیەكانی شورشی فرنسی و ڕۆشنبیرانی فرنسی داخوازی تەنیا نەتەوەی فرنسا نەبوو بەڵكو شورشێكی ئەوروپی بوو. ڕاڤەكردن بوو لەسەر بناما سەركێكانی مافی مرۆڤ. كاركرن بوو لەسەر گۆڕینی دۆزیكی خراپ بە باش.هەروەها شۆرشی فەلسەفەی ئەڵمانی و شۆرشی ئاشتی و خەباتی سیاسی ئەڵمانی هەمان ئامانجی شۆرشی فرنسی هەڵگرتبوو، كە ئاشتی بۆگەل و نەتەوەكانی ئەوروپابوو.
رۆشنبیریی و هوشیاریی نەتەوەیی هەمیشە پێش بزوتنەوەی نەتەوایەتیە (سیتون واتسون).
بۆیە ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە بزوتنەوەی نیشتمانی نەتەوایەتیدا ڕۆڵی دڵ بۆ جەستە دەبینێ.
شۆرشی 1848 شۆڕشێكی ئاشتیانەبوو بۆ پێكەوە ژیانیكی ئاشتیانە. دامەزراندنی دەوڵەت لەلای جیسی مازینی( 1805.1782) مانای داگیركردنی نیشتمانی نەتەوەكانی تر نییە، بەڵكو ئازادیی نەتەوەی ئیتالی دەبێتە پاڵپشتی خەبات بۆ نەتەوە بێدەوڵەتەكان.
چۆن زۆر ئازایانە دژی كۆلۆنیالیستی فرنسی جەنگا بۆ ئاشتیش بە هەمانشێوە.هەموو نەتەوەیەك یەك پەیامی هەیە ئەویش ئازادییە. ئەوی راستییە تەنیا نەتەوە بێ پەیامەكانن، کە بێدەوڵەت وئایندەن. ئەم تێگەیشتنەی (مازینی) كرۆكی تیروانین (هردر. فیخت و هیكل) بوو. بەم شێویە هەر سێ نەتەوەی فەڕەنسی و ئەلمانی و ئیتالی و ئینگیلیزەكانیش ئامانجیان یەك بوو.

سەدەی هەڤدە سەرەتای سەرهەڵدانی بیر نەتەوە بوو. سەرەتای سەدەی هەژدە سەدەی گەشكردنی كەسایەتی نەتەوەی و شۆرشی ڕوونڕەوی و پیشەسازی بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەەیی.
لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە بەگوڕترین وبەهیزترین مۆدیرینترین هزری (ناسیونالیزم)بووهەرئەم ئیدیایە فۆرمۆڵەی چمكی(نەتەوەیی) بە زانستیانە كرد.
(مارتین لۆتەر دینی مەسیحی خستە ژێرپرسیاری نەتەوە.

بیتهۆفن: (دەڵی شنەی درختەكانی قەراغ روباری ڕاین نۆتەی سفۆنیاكانم گۆشدەكەن).
(فیختە) پیغمبەری بیری نەتەوەی ئەلمانیا. كاریگەرییەكی وای لای بیرمەندانی هەبوو فەیلەسوفێكی وەكی (هیگل) دەوڵەتی وەك بوونێكی پیرۆز ئاماژە پێبكات. پاڵەوانێكی نەتەوەی وەك بیسماركی لێ دروستكرد و بیسماركیش یەكیتی گشت یەكە سیاسی پەرشەكانی ئەڵمانیای كرد بەیەك و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان ئاشكراكرد و كەسایەتی نەتەوەیی ئەڵمان تائیستا شانازی دەکات بە ئەو بیرمەندو سیاسیانە كە لە سوكایەتی بێ دەوڵەتی ڕزگاری كردوون.


دەوڵەتی بێ كۆمەڵگا .كۆمەڵگای بێدەوڵەت دروستدەكات

نەتەوە پیویستی بە دەوڵەت هەیە بۆ پاراستنی مافەكانی (مرۆی) دەوڵەتیش ئەركی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیە.
دەوڵەت لە پێناسە زانستیە سیاسییەكەیدا . ئەو سیستەمە دیالیكتیەكەیە، كە كۆمەڵ و دەوڵەت بەیەكەوە گریدەد.
1: دەوڵەت: بەرئەنجامی كێشە چینایەتیەكانی كۆمەڵە (ماركس).
2: دەوڵەت :چەسپاندینی دەستورێكە بەها وبەرزی ئایدیۆلۆجی و ڕێزی نیشتمان پیناسە دەكات (دوركایم).
3: دەوڵەت: هێزێكی سیاسییە پیویستی بەهێزی ئایدۆلۆجی تایبەتی نەتەوە هەیە. ئامانج و ئەركی ئەو هێزەش پاراستنی قەبارەی دەوڵەتی نەتەوەییە.(ماكس ڤیبر).
نەتەوە مەزەنەیەكی سیاسییە ناتوانێت دەستنیشانی بكەیت تەنیا بە بوونی دەوڵەت نەبێ (ماكس ڤیبەر).
سترۆكتۆری دەوڵەت لە دوو قەوارە پێكدێت: قەوارەی جوگرافی و قەوارەی ڕۆشنبریی نەتەوە. ڕۆشنبیری نەتەوە. لەڕەحمی ناسیونالیزمدا دێتە بوون بۆیە هیچ نەتەوەیەك بوونی نابێ ئەگەر خاوەنی گۆتارێكی ناسیونالیزم Nationalism  نەبێ (ڕۆبرت مایلز)

پەیوندی دەوڵەت و نەتەوە؟
نەتەوە چ پیناسەیەكی بە دەوڵەت هەیە ئەو پەیوەندیە دیالیكتە سیاسیە چییە، كە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.؟
مارشاڵ بیلۆدسكی (دەوڵەت نەتەوە دروست دەكات.نەك نەتەوە دەوڵەت) ئەم بۆچوونە لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت. چونكە هیچ كام بێ ئەوی تریان وەك پیناسەیەكی سیاسیی بوونیان نییە.
ئەم پیناسەیەش ڕەها نییە نمونەیەكی زۆر هەیە دەتوانی بۆ وەڵامی بیلۆدسكی بەكار بهنرێ . دەوڵەت هەیە , دانیشتوانەكەی نەتەوەیەك نییە.
ئەمەریكا دەوڵەتە . دانیشتوانەكەی نەتەوە نییە .
سویسرا دەوڵەتە دانیشتوانەكەی نەتەوە نییە (3 زمان .3 دین .3 ڕەگەز) ئەم جورە دەوڵەتانە پیاندەوتری دەوڵەتی نیشتمانی نەك دەوڵەتی نەتەوەیی.
ئەمە پیناسەیەكی كورتی چمكی دروستبوونی دەوڵەت گەشەكردنی هزری ناسیونالیزم بوو.
سایكۆلوجیتی ناسیونالیزم بابەتیكی تایبەتە لێرەدا چری ناكەمەوە .

هەر نەتەوەیەك بە بیری ناسیونالیزم گۆشنەكرێ. ناتوانی بچێتە قۆناغی مۆدیرنیزمەوە.
بەپێ ئەم بیردۆزە تیوری ماركسیزم سەركەوتنی لەمیژووی نەتەوەیكانی ئەوروپادا بەدەستنەهانی.
چونكە ماركسیەكان یان كۆمونیستەكان تەنیا ئاوڕیان لەچینێكی كۆمەڵدایەوە بەتایبەتی هەزری ماركسیت لە1917شۆرشی ئۆكتۆبەری روسیاوە دەستی پێكرد.
هەرچەندە لە نیوان باڵی سۆسیالیستەكان ونەتەوەیەكاندا ناكۆكی زبر هەبوو، بەڵام لە خاڵێكدا نزیکیی و هاوبەشبوونیش هەبوو، ئەویش ڕزگاربوونی سوسیالستەكان لە سیستەمی سەرمایەدار بورجوازی و نەتەوەیەكانیش رزگاربوونیان لە كۆلۆنیالیستەكان . هەردوو لا تیرۆاننیان بۆ ئایندە و ئاسۆ رۆناكی بوو باشترین گۆرەپانی خەباتی چینایەتی ونەتەوەی بۆ ڕزگاربوون لە كۆلونایەكان گۆڕوپانی دەوڵەتی مەدیندایە.
پالپشتی ماركس وئینجلس لە حەفتاكانی سەدەی نۆزدەهەمدا بۆ بزوتنەوەی رزگارییخوازی ئیراندای ژیردەستی ئینگلتەرا باشتیرن بەڵگەی گۆڕینی هزری ماركس بوو لە كێشە نەتەوەیەكاندا.

شیخ محمودی نەمر .غاندی . مندیلا . عمر مختار . ئۆجلان. ئەمانە بۆیە بەڕێزن چونكە داوای دەوڵەتێكی بێ چەوسانەوەیان دەكرد. ئەو كالفامانە كە دژی دەوڵەتی كوردین، ئەگەر ئێمە بە(كاویژكەر) دەشوبهێنن؟
كوا ئەلتەرناتیفتان بۆ ئایندەی كورد؟ دەركرێ مرۆڤی 2012 ئەوندە دەبەنگ بێت چاوەڕیی ئەوە بكات شیعەی عیراق سیستەمێكی دیموكراتی پیادە بكات . شیعە هەموو بریاریك بۆ فتوای (سیستانی) دەگەرێنێتەوە . كۆمەڵە كەسێك لەم سەردەمی تەکنەلۆژیا و پێشەوتن و دنیابینەدا، چاوەڕێی گەڕانەوەی مەهدی بكەن، ئاخۆ ئەمانە دەبن بە كەسانی دیموكراسی؟

كەرامەتی مرۆڤی كورد لە سنوری عیراقدا نییە . بەڵكو لە سنوری ووڵاتێكدایە كە پێی دەڵین كوردستان.

*1 : كتابات رفيق فهد . تقديم زكي خيري . تجميع فخري كريم . دار الافارابي . 1976 بيروت
2: سایتی كوردستانی نوی 25-02-2008


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)