کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جنێودان و ترس

Saturday, 01/09/2012, 12:00





گەر بزانین مەسعود بارزانی لەکوێی ئەجندای ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوادایە، ئەوا گەلێ بە ئاسانی بۆمان دەرئەکەوێ ، کەبۆچی مەسعود پەنای بردە جنێودان و خەڵکی کوردستانی بەبێ؛ڕەوشت؛ناوزەند کرد. پێش ئەوەی بچینە باسەکەوە، با بپرسین ،مەسعودێك،سەرۆکی پارتی،سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی خێڵی هەزار پیاوەکەی بارزانی و خاوەنی ئەو هەموو پارە و سامانە قەبە و زەبەلاحەی چەندین ساڵە دزیویەتی و خاوەنی ئەو دەزگا زەبەلاحە ڕاگەیاندنانەو سوپایەکی گەورەتر لەئاسایش،پۆلیس،زێڕەڤان و پاراستن ، ئەبێ چ پێوستی بەو جوێندانه‌ هەبێ وا لەخەڵکی کوردستانی ئەکا. تۆ بڵێی ئەو مەسعودە کەچەندین ساڵە خۆی کڕ کردوەو ماوە ماوە لێرەو لەوێ ، پێمان ئەڵێ کەئەوەی پێشمەرگە بێ لەڕەخنە و قسەو جوێن ناترسێ، ئەی ئەوە خێرە ، وا ئێستا ئەو ووتانەی خۆی لەیاد کردوەو دەستی کردوە بە بەخشینەوەی ناوو ناتۆرەو جنێو دان بەخەڵکی کوردستان؟! دیارە بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بارو دۆخە ، ئەبێ هەندێ زیاتر ڕووداوەکان لێکدانەوە وشرۆڤەی تایبەتیان بۆ بکرێ و لایەنە هەرێمی و جیهانیەکان هەڵبسەنگێنین و دواتر بزانین ئەوە سیاسەتی جیهانیە کەوا ، وا لەهەندێ سەرکردە ئەکا، کە سەبریان بپچڕێ و پارسەنگیان تێك بچێ و لەهێڵی مامناوەندی خۆیان لابدەن.

گەر بەشێوەیەکی خێرا بڕوانینە سیاسەتی ئەمریکا، ئەوا ئەتوانین بۆ دوو قۆناغی مێژوویی گرنگ پۆڵینی بکەین، ئەوانیش ؛هەریەك لە قۆناغی(شەڕی سارد) و قۆناغی(هێرشەکانی سێپتێبەری ١١ ساڵی ٢٠٠١). ئەمریکا لە قۆناغی شەڕی ساردا ، زۆربەری کات پشتگیری لە سیستم و ڕژێمە دیکتاتۆرەکان ئەکردو لەزۆرکاتدا خۆی دروستی ئەکردن و دەستیان واڵا ئەکرا بۆ هێرشکردنە سەر بەرو دراوسێ و گەلانی خۆیان.. ئەم ڕژێمانە چ مەزهەبی، چ علیمانی و چ نەتەوەیی بوبن، هەمان ئامانجیان هەبوەو هەمان سیاسەتی توندوتیژی و دژە مرۆییان پەیڕەو کردوە. لەم قۆناغەدا ، ئەمریکا زیاترین پاپەندبوونی خۆی لەگەڵ ئەو ڕژێمانەدا بوە کە زیاتر مەیلی سونە مەزهەب بوون. هەروەك (ڕیکخراوی ئەلقاعیدە)،پارتی دیموکراتی کوردستانی باشوور،پاشاکانی هەریەك لە سعودیە و میرنشینەکانی کەنداوی عەرەبی و میسرو ئەوانی تر،، ئەمانەو چەندانی تر دواتر کردنی بەکەڵەگا و بەریدانە گیانی هاوڵاتیانی خۆیان و گەلانی دراوسێ ، بۆ نمونە وەك عێراق . لێرەدا ئەمە کورتەیەك بوو بەو قۆناغەی یەکەم .

ئەمریکا وەك تاکە زلهێزێك ، لەدوای دروست بونی قۆناغی دووەم و هێرشەکانی ئیسلامیە توندوو تیژەکانی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و ئەوانی تر، بەتەواوی سیاسەتی خۆی گۆڕی و کەوتە وێزەی ئەو هێزو دەوڵەتانەی کەلەو پێش خۆی دروستی کردبوون و بەرژەوەندیانی لەگەڵدا بەتەواوەتی پساند و یەك لەدوای یەك وەك داشە هارە هەمویانی خوارد. ئەوەتا (میسر،لیبیا،یەمەن،عێراق،تونس و کوشتنی بن لادن) کەئەمانە هەمووی سونە مەزهەب بوون، ڕووخان و ئەمریکاش بەتەواوی پشتی تێکردن، کەچی لەهەمان کاتدا ، ئاماژەیەك لەئارادایە کە هەر خودی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا ، خەریکی بەهێزکردنی لایەنەکەی ترن، واتە، هێزی شیعە مەزهەب و وا پێئەچێ بۆ ماوەیەکی دوورو درێژتریش هەر ئەو جۆرە پەیوەندیانە پتەوتر بکرێ و زیاتر سیستم و دەوڵەت سونیەکان بێ هێز بکرێن و پەراوێز بکرێت.

لەسەر ئاستی کوردستانی خۆمان، هەمان سیاسەت بە ڕەوانی بەرچاو ئەکەوێ و ئەمریکا زیاتر پشتگیری لە (مالکی) و شیعە مەزهەبەکان ئەکا و وا خەریکە پشت لەتورکیا ئەکا و کەبەو پێیەش دیارە سێبەری تورکیاش لەم هاوکێشە بەدەرنابێ، کە (پارتی دیموکراتی کوردستانی باشوورە). هەر بۆیە ماوەی ڕابردوو وەزیری تورکیا بەئاشکرا ووتی، پارتی بەهۆی ئێمەوە بەهێزە، کەئەمەش ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ پارتی کە گەر تورکیا بیەوێ بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بپارێزێ، ئەوا پێوستە پارتی و مەسعود لاواز بکەن و پەراوێزیان بکەن..ئەمە نابێ ئەوەمان لەیاد بچێ، کە (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)و(بەرەی ئۆپۆزیسیۆن)یش بەتەواوی شوڵیان لە پارتی هەڵکێشاوەو چونەتە بەرەی ئێرانی شیعە مەزهەب و پۆز بەسەر پارتیدا لێ ئەدەن و چاوەڕوان ئەکرێ نەك هەر هاوپەیمانێتی یەکێتی و پارتی هەڵبوەشێتەوە، بەڵکە هاوپەیمانی نوێ دروست ئەبێ و بەڕە لەژێر پێی پارتی و مەسعود دەردێنن و وەك گیسکەکەی هەیاس ووشك و ڕەقی ئەکەنەوە،،،، ئەمە لەڕاستیدا بەبڕوای من ئەو ترسەیە کە مەسعود گەلێ لێی ترساوەو زنوقی لێی چوە.. ئەم ترسە وای لێکردوە کە حەوسەڵەی کەسانێك نەکا کەتەنها ڕەخنەی لێبگرن و باسی خیانەتی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ یان کردبێ،، باشە بۆچی مەسعود ئەوە بۆ ١٦ ساڵە ئەو جوێنەی نەداوە، خۆ ئێمە لەمێژە و هەموو ساڵێ یادی ئەو خیانەتەمان بەهەمان شێوە کردۆتەوەو مەسعود و بکەرەکانیمان تەواو ڕیسوا کردوە، کەچی مەسعود لەو ماوە دوورو درێژەدا هیچ ترس و موو گرژی و تووڕەیەکی پێوە دیار نەبوەو لەخیانەت و دزیی خۆی نەوەستاوەو گوێی بەکەسمان نەدابوو. کەچی ئێستا وای لێهاتوە ئەچێتە سەر(فییسس پووك) هەرچی ترس و دڵەڕاوکێی هەیە ناتوانێ بیشارێتەوەو لەشێوەی جوێنداندا پێمان ئەڕشێتەوە.

ئەمە لەڕاستیدا بۆچونی منە و ئەو جوێندانە ، هیچ نیە تەنها گرفتێکی دەروونی هەموو دیکتاتۆرێك کەئەزانن مردن و لەناوچوون هاتۆتە بەر قاپیەکەیان و یەخەیان ئەگرێ.بۆیە بەم نزیکانە جوێنی تازەو سەیرتر ئەبیستین و زیاتر سەرۆکی تەزوویر خۆی دێتە سەر خەت و شڵەژاوی و ترسیشی بەیان ئەکا.

دەبا مەسعودەکان ونمونەکانیان باش بزانن کە ئەمە ئەنجامی سەرە ڕۆیی و خیانەتی چەندین ساڵە و دزینی ماڵ و سەروەت و سامانی گەلی کورد و تیرۆرکردنی خەڵکانی بێ چەك و مرۆڤ دۆستان و دڵسۆزانی گەلەکەمان، ئەبێ ئاکامەکانی باش بزانن و ئەوەی بەسەر (بن لادن،سەدام و قەزافی) و هاوشێوەکانیان هاتوە،هەمان چارەنووسی تۆشە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە