کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتی ئەوەهاتوەچیترمارشەكانى ڕاپەڕین نەمانخەڵەتێنن

Monday, 16/03/2009, 12:00


ئەمساڵیش لەیادى ڕاپەڕیندابەهەمان شێوەى ساڵانى ڕابردوویان ڕاگەیاندنەكانى دووحیزبەئۆپۆرتۆنیستەكەدەستیانكردەوە بەبڵاوكردنەوەى سیستەمى دیماگۆجیەت بەپەخشكردنى كۆمەڵێك لەسروودومارشەكانى سەركەوتن وهەندێك لەكۆلكەوەعدوبەڵێن و هوتافاتى وشكى حیزبایەتى.
یەكێك لەومارشانەى ماوەی چەندساڵێكەسیاسیەكان لەم یادەداخویان پێوەگرتوەو زۆرترینجاردەیڵێنەوە,ئەویش ئەوەیەكەدەڵێن:"بەرهەمى ڕاپەڕین لەدایك بونى پەڕلەمان وحكومەتى هەرێمى كوردستانە".
گومان لەوەدانیە كەئەم ئەزموونەى ئەمڕۆ زادەى خەڵكى ڕاپەڕیوى ئادارى(1991)ەو,پەڕلەمان وحكومەتێك لەدایك بوو,بەڵام جێی خۆیەتى لێرەدا بپرسین ئاخۆبەرهەمى(18)ساڵى ئەوپەڕلەمان وحكومەتەچیبوە؟.
سەرەتائەگەرباسى پەڕلەمان بكەین ئێمەنابێت ئەوڕاستیەمان بیربچێت پەرلەمانى ئەم هەرێمەى لەمەڕخۆمان دواى چەندین شەڕى ناوخۆى هێزەسیاسیەكان هاتۆتەبوون كەلەپێناوبەدەستهێنانى هێزودەسەڵاتدابەهەزاران گەنجى ئەم هەرێمەبونە قوربانى غەریزەسیاسیەكانیان وبەتایبەتیش غەریزەكانى"یەكێتى وپارتى",بۆیەتاكوئەمڕۆش شەڕى ئەودەزگایەبۆتۆكمەكردن وبەهێزبوونى ئیرادەى حیزبەكانەوئەندامەكانى ئەم دەزگایەكارەكتەرى حیزبن نەك جەماوەر.
تاكوئەمڕۆبەدەیان كێشەى پەیوەست بەژیانى خەڵكەوە,وەك مانگى چواردەهێندەڕون وئاشكران كەپێویست بەدەست درێژكردن ناكات بۆیان,كەچى ئەم دەزگایەنەك هەرپشتى تێكردوون بەڵكو گەڵاڵەكردنى هەندێك یاسائەسڵەن تاكوئەمڕۆش بڤەیە باسكردنیان,بەدرێژاى كاركردنى لەكۆى هەمووئەویاساپەسەندكراو یاساگەڵاڵەكراوانەى پەڕلەمان جگەلەدوویاسا نەبێت هیچكام لەیاساكانى دیكە ئەوەندەى كاركردنبووە بۆخڵەفاندنى خەڵكى ئەم هەرێمەو خۆخڵەفاندنى خودى پەڕلەمانیش,هیچكام لەیاساكان ئەوەندە پەیوەست نەبوون بەژیانى هەیمەنەى خەڵكیەوە,ئەودوویاسایەش"یاساى كارى ڕۆژنامەوانى ویاساى بارى كەسێتى بوون",گەرلەیاساى یەكەمیانەوەدەست پێبكەین دواى پەسەندكردنى یاساكەبەكۆى دەنگى ئەندامانى پەڕلەمان كەبڕیاربوو هیچ ڕۆژنامەنووسێك زیندانى نەكرێت,بەڵام هەمووى ساڵێك بەسەرپەسەندكردنى یاساكەدا تێنەپەڕى چەندین ڕۆژنامەنووس لەكونجى زیندان قایمكران,تەنانەت بینیمان ڕۆژنامەنووس كەلەپچەى كرایەدەستى وبەهەمان شێوەى كلتورى بەعس ڕاپێچى زیندانى ئینفرادى كرا!,گەربێینەسەرباسكردنى یاساى بارى كەسێتیش جگەلەوەى پەڕلەمان یاساى فرەژنى وەك زۆرێك لەكۆمەڵگا دواكەوتوەكان بەزۆرینەى دەنگ پەسەندكردو تاكوئەمڕۆش بەسەدان دەنگى ناڕازى تانەلەویاسایەدەدەن ,هاوكات نیشاندانى ڕوویەكى ناشرینى پەڕلەمانیش بوو لەبەردەم جیهان وڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكاندا.
ئێمەى خەڵكى ئەم هەرێمە دەبێت چاوەڕێى چى لەم دەزگاتەشریعیەبكەین كەژمارەیەك موچەخۆرى حیزب كارى تێدادەكەن وهەموودەستبەرزكردنەوەیەكیان وەك ڕۆبۆتێكى قوڕمیشكراو كۆنتڕۆڵەكەى لەدەستى پیاوەكانى حیزبدابێت؟دەبێت ژنانى ئەم هەرێمەچاوەڕێى چ ئەدائێك لەودەزگایە بكەن كەژنەپەڕلەمانتارێك دەستبەرزبكاتەوە بۆپەسەندكردنى یاساى فرەژنى وهاوكات لەماڵپەڕى ڕۆژنامەكانیشدا دەڵێت"قبوڵم نیەمن ژنى دووەمم بەسەربێت"!,دەبێت خانمانى ئەم هەرێمە چاوەڕێى چ ئەدائێكى پۆزەتیف لەم دەزگایەبكەن بۆنەهێشتنى یاساى فرەژنى,لەكاتێكداپەڕلەمانتارێك كەخۆى بەنوێنەرى ئەم توێژەزیندوەى كۆمەڵگابزانێت وبەڵام خۆى خاوەنى سێ ژنبێت؟!.
گەرباس لەكاروپڕۆژەكانى حكومەتیش بكەین,حكومەتى هەرێم تەمەنى(18)ساڵەو بەدرێژاى تێپەڕبونى پێنج كابینە حوكمى كردوە كەچى تاكوئەمڕۆ هەرساوایەوگڕوگاڵیەتى,لەدنیاداكێ موعجیزەی واهاى دیوە حكوموتێك ساوابێت وكەچى هەزارویەك فیعل بزانێت؟!.
ڕەنگەزۆربەمان تاكوئەمڕۆش بەزەیمان بەوهەیكەلە ئیداریە كارتۆنیەدا بێتەوە كەدەسەڵات ناوى حكومەتى لێناوە,چونكەلەم هەرێمەدا هەرلەسیستمى"پەروەردە وخوێندنى باڵا وتەندروستى وئابورى وكۆمەڵایەتیەوە بیگرە تادەگاتە سیستمى سیاسى وكلتورى وفەرهەنگى ڕۆشنبیرى وفیكری"بێسەروبەرترین سیستەم لەجیهاندا سیستەمەكانى ئەم هەرێمەن.
بەگشتى لەماوەى(18)ساڵى ڕابردوودا دەسەڵاتى ئەم هەرێمە نەك هەرمافەسەرەكیەكان,بەڵكونەیتواتنیوە سەرەتاترین مافى خەڵكى ئەم هەرێمە دابین بكات كە"ئاو وكارەبا وسوتەمەنیە",ئەوەبا واز لەسیستمى ڕێگاوبان وپڕۆژەخزمەتگوزاریەكان بێنین كەبەهەمووهێزوتوانایەكیانەوە پڕۆژەیەك دەخەنە بوارى جێبەجێكردنەوە ئیترهەزارویەك مەكرەمە بەخەڵكى دەفرۆشنەوەلەڕێگاى میدیاحیزبیەكانەوە ڕۆژێك دەڵێن بەردى بناغەمان دانا,تاكو نیوەى كارەكانى جێبەجێدەكرێت زیاترلەدەجار سەردانە تەشریفیەكانى بەرپرسەكان لە مانشێتى هەواڵەكاندا دەبینین ودەبیستین,ئەنجامى كۆتاى پڕۆژەكەش یان بەنیوەچڵى بەجێدەهێشترێت یان بەكەموكوڕی كۆتاى دێت!.
(18)ساڵە(یەكێتى وپارتى) تەواوى دەسەڵاتەكانیان قۆرخكردوە"یاسادانان,جێَبەجێكردن,داد,تەنانەت ڕاگەیاندنیش",هەرئەمەشە واى كردوە دەست بخەنە بینەقاقاى خەڵكى ئەم هەرێمەوە,لەقۆرخكردنى"بودجەو سامانەسروشتیەكان وكارگەو كۆمپانیاكان وبازاڕو بازرگانى كردن...تاد",تەنانەت ئەم دووحیزبە لەماوەى ئەم(18)ساڵەدا كلتور وفەرهەنگ ومێژووشیان قۆرخكردوە هەرئەماشەوایكردوە تاكوئەمڕۆلەم هەرێمۆچكەیەدا خاوەن دوومێژووى (هەولێر و سلێمانى)بین,تەنانەت ئەم دەسەڵاتەئەوپەڕى ناشەفافیش بوەبەرامبەربەمیللەت هەرلەدابەشكردنى بودجەوگرێبەستەنەوتیەكانى ناوەندەوە بیگرە تادەگاتەئەوهەموداهاتى گومرگ وباجوخەراجەى كەلەم هەرێمەدا ڕادەستى دەسەڵات دەكەوێت.
لەلایەكى دیكەوەئاشكرایەسەركردایەتى سیاسى كوردلەماوەى ئەم(18)ساڵەى ڕابردوودازۆرهەلى بۆڕێككەوتوەو بەتایبەتیش لەدواى ساڵى(2003)وە كەتاكوئەمڕۆش كوردخاوەن پێگەیەكى بەهێزەلەحكومەتى ناوەندداو زۆربەى پۆستەسیادیەكانى بەدەستەوەیە,بابپرسین دەسەڵاتى كوردى چ مافێكى بۆهەرێم پچڕیوە,"جێبەجێكردنى مادەى140؟؟,گەڕانەوەى ناوچەدابڕاوەكان؟؟,چارەسەركردنى كێشەى پێشمەرگە؟؟....تاد",بەداخەوە تەنانەت ئەم دەسەڵاتەنەیتوانیوە دۆستێكى ڕاستەقینەش بپچڕێت.
دواجارهەر ئەمەیە وایكردوە بەدەیان ڕاپۆرتى ڕێكخراو ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى, ناعەدالەتى"سیاسى وئابورى و كۆمەڵایەتى"دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە بەڕوى جیهاندا بڵاوبكەنەوە.
بۆیەدواجاردەڵێم: دواى(18)ساڵ بەسەر ڕاپەڕیندا,ئەوەمیللەت نیەئەوڕۆژە شكۆدارانەى لەئادگاردانەمابێت وبیرچوبێتنەوە,بەڵكوئەوە مێژووى ڕەشى ئێوەیەسەروەریەكانمان لاكاڵ دەكانەوەوئەمڕۆش دەتانەوێت بەكۆمەڵێك سروودى ئەرشیفكراوى تۆزلەسەركەوتو وكۆمەڵێك هوتافاتى بێبنەماى حیزبى ناشرینیەكانى دوێنێى خۆتان پەردەپۆش بكەن,چونكەبۆنموونەئاشكرایەهەر توێژى گەنجان بوون ئەو ڕاپەڕینەیانكردكەئەمڕۆئێوەى خاوەن دەسەڵات بەمەكرەمەپێمان دەفرۆشنەوەو دەڵێن گەنج ئینتیماى نەماوە,ئەوەش تراژیدیاوفیراقى نەوەى نوێى سەردەمى ڕاپەڕینەكەدەیبینین,بۆیەلەوڕاستیەدڵنیابن كەسەردەمى دۆخى ناسك ودۆخى ساوایى بەسەرچوو كەگەنج ونەوەى نوێى پێ بخەڵەتێنن,سەردەمى گریان بەسەر ڕابردوودا تێپەڕى,بەڕاستى كاتى ئەوەهاتوەچیترمارشەبریقەدارەكانى (یەكێتى وپارتى) نەمانخەڵەتێنن,گەورەترین چەكی ڕوبەڕوبونەوەش بەرامبەر ئەم دەسەڵاتەگەندەڵ وخۆ ویستە"هەڵبژاردنەكانى ئایندەى هەرێمە".
دەنگدان مافى سروشتى هەموومانە,بۆیەپێویستەهەموومان بەتایبەتیش توێژى گەنجان جیاوازلەوبیركردنەوەى كەئەمڕۆبەشێوەیەكى بەرچاودەبیسترێت((ناچم بۆدەنگدان))بەپێچەوانەوەنەچونمان بۆدەنگدان ڕازیبونمانە بەهەمووگەندەڵى وناشرینیەكانى ئەم دەسەڵاتەى ئەمڕۆ,بەڵكوپێویستەبەگڕوتینەوە خۆمان بۆوڕۆژەئامادەبكەین,بەڵام ئەمجارەیان جیاوازلەهەڵبژاردنەكانى ڕابردوو,ئەمجارەیان لەبەردەم سندوقەكانى دەنگداندابەفیعلى ویژدانمان بكەینەڕابەرمان.

[email protected]









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە