شاربه‌ده‌رکردنی قاسم ئاغا زه‌نگێکی ترسناکه بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و هاو سه‌نگه‌ره‌کانیان!
Sunday, 10/10/2010, 12:00
نه‌زانی ودواکه‌وتوویی، به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و گێژاوی عه‌قڵی راپێچکردوه، به‌وه‌ی ناچاریکردوه بۆ هه‌رجۆره زوڕنایه‌ک هه‌ڵپه‌رکێیه‌ک سازبدا. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلولی سالی ١٩٦١ نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌و گێژاوه‌بوو که عه‌قلیه‌تی کورد تائێستاش تیایدا په‌له‌قاژه‌ی ڕزگاربوونده‌کا!
به بیرمادێ ئه‌وسا مندالبووین، به‌عه‌قڵیه‌تیکی یه‌کجار ساده‌وه که‌وتبووینه دوای سه‌رکردایه‌تی به‌رزان/ تاڵه‌بانی. به‌ڵی ئێمه ئه‌وسا هه‌رنه‌بێ به عه‌قل مندالبووین، ساویلکه‌بووین، ئیراده‌یخۆمان خسته ناوله‌پی ده‌ستی که‌سانی هه‌لپه‌رست وساخته‌چی. ساوێلکه‌یی ئێمه خه‌سله‌تێک نه‌بوو له خوێنماندا، به‌لکوو لاسایی کردنه‌وه‌ی که‌سانێکبوون، به ڕه‌نگ ووریاوسیاسه‌تمه‌دار، دنیادیته‌و جێگه‌ی ئومێد، ئومێد به‌وه گوایا له‌و توانایه‌دابوون ژیانێکی شایسته به مڕۆڤ بۆ ئێمه‌ی جیلی نوێ دابین بکه‌ن. به‌ڵام سه‌د مه‌خابن، ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی ئێمه خه‌یاڵمان لیده‌کرده‌وه ته‌نها کۆشکێکبوو به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوو، ئه‌و ئومێده‌ی به‌وانه‌ماندا هه‌ڵواسیبوو بوه بڵقی سه‌رئاو. ئه‌وانه‌ی ئێمه به که‌سانی لێهاتوومان ده‌زانین ته‌نها تاقمێک، ته‌نها باندێکبوون، ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان لیینه‌بوو، ئه‌لفوبائی شۆڕشگیریبوو. ئه‌و مه‌لا موسته‌فایه‌ی ئێمه به‌رگی خه‌یالی جه‌نه‌رالیمان کردبوه‌به‌ر، که‌سێکی گه‌وجبوو، زانیاری له ئه‌لف وبائی "نائب عریف"ی نه‌بوو، نه‌خوازه‌لا ئه‌لف وبای جه‌نه‌رالی. ئه‌و مه‌لایه‌ی ئێمه به سه‌رکرده‌ی کارامه دابوومانه قه‌له‌م، ته‌نها که‌سێکی "أحمق"بوو، له پێناو ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تدا که‌رامه‌تی خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی خسته سه‌ر سینیه‌ک، پێشکه‌شیکرد به شاهه‌نشای ئێران...
هێشتا ساڵانێك به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌دا تێنه‌په‌ڕیبوو، تاله‌بانی وبه‌رزانی که‌وتنه ململانه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌ریه‌که ده‌یوه‌ست کورد بکاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆی. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته هه‌رچی له‌ده‌ستیانهات، هه‌رچی ده‌م "زار" توانای ده‌ربڕینی هه‌بوایه به‌یه‌کتریان گۆڕیه‌وه. سووکایه‌تی پێککردن بوه تاکتیکی ڕۆژانه‌ی ئه‌م دوو تاقمه، دواتریش که‌وتنه په‌لاماردانی یه‌کتر. کوشتن و خوێنڕشتن بوه ستراتیژی هه‌ریه‌ک له‌م دوو بانده بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ڕاستیه‌کانیان "هێز و پاره"... ئاستی ئه‌وخوێنه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مدووتاقمه‌وه به فیڕۆده‌درا هه‌رچه‌ند ده‌هات به‌ره‌و ژوورتر هه‌ڵده‌کشا. گه‌یشتن به ئامانجی تایبه‌ت، جه‌لالیسته‌کانی به‌وه ناچارکرد که کلکی نائومێدی بخه‌نه ناوگه‌ڵیان، به‌ره‌و باوه‌شی ڕژێمی ئێراق هه‌ڵبکوتن. ڕژێمی ئیراق ئه‌م هه‌له‌ی قواسته‌وه، یارمه‌تی پاره‌و ته‌قه‌مه‌نی خسته ژێر ته‌سه‌رووفی جه‌لالیسته‌کان. به‌مشێوه‌یه سه‌رانی بزووتنه‌وه‌که‌ی ١٩٦١، بوونه لایه‌ن له جه‌نگی ساردی نێوان ئیران و ئێراق.
جاشیه‌تیه‌ی "إرتزاق"ی مه‌لایی و جه‌لالی بووه دابوونه‌ریت، بووه به‌شێک له کلتووری سه‌قه‌تی سیاسی، هه‌روه‌ها جۆرێک له تاکتیکێك، بگره به‌شێکیش له ستراتیژی جه‌لالیزم/ مه‌لاییزم، بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه گڵاوه‌کانیان. سه‌یر ئه‌وه‌یه "عدوا"ی جاشیه‌تی، کۆمۆنیسته‌کانیشی به‌خۆیه‌وه گلانده‌وه، گه‌یاندنیه ڕادده‌یه‌ک خه‌ڵک به حیزبی ڕژێم بیانداته قه‌له‌م: "لێاحبه حزب البعپ العربی الاشتراکێ"!
کلتووری سیاسی جاشیه‌تی "کلک زه‌رد و سه‌وز"له دوای ساڵه‌کانی ١٩٧٦، واتا دوای بزووتنه‌وه به‌ناو شۆڕشگێڕانه‌که‌ی تاڵه‌بانی، مه‌دایه‌کی دیکه‌ی وه‌رگرت. بنه‌ماله‌ی جه‌هلی به‌رزانی، که‌سانی ناشه‌ریفی وه‌ک قاله فه‌ره‌ج، ته‌حسین شاوه‌یسیان به کوڕانی به‌رزانی ئه‌دایه قه‌له‌م، که‌سێکیش لاری له‌م باووک وکوڕیه نه‌بوو، چوونکه ئه‌وانه له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا خاوه‌نی خه‌نده‌قێکی هاوبه‌شبوون، واتا خه‌نده‌قی جاشیه‌تی و نۆکه‌ری بۆ بێگانه....
هاوخه‌نده‌قه‌کانی دیکه‌ی به‌رزانی، بریتیبوون له که‌سانی وه‌ک "حه‌مه‌ی حه‌سۆل، حه‌مه‌خانی حاجی دارا، ئه‌نوه‌ری بێتواته، هه‌باسی بالوو ئاغا... هتد...ئه‌م جاشانه، کراسی پیرۆزباییان له‌لایه‌ن ماڵی مه‌لاوه کرایه به‌ر، نه‌ک هه‌ر به کوڕی به‌رزانی، به‌لکو به‌شێک له‌و خه‌سله‌ت وکارامه‌ییه‌ی گوایا به‌رزانی باووک لێی ئه‌تکا، ڕشتیانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م تاقمه‌دا، کردیانن به تانجی، واتا "تاژی"، بۆڕاوکردنی کورد!. به‌هه‌مانشێوه‌ش جه‌لالیسته‌کان که‌سانی به‌رچاویان کرده سه‌گی ڕاو، بێگومان دژ به لایه‌نی بنه‌ماله‌ی به‌رزانی.... به‌مجۆره هه‌ردوو بانده‌که‌ی مه‌لایی و جه‌لالی به‌ربوونه گیانی کۆمه‌ڵگا، هه‌ریه‌ک بوه سه‌گی هار، دژ به هه‌وادارانی لایه‌نه‌که‌ی دژ به‌خۆی!!
کلتوری جاش بارزانیزم- جه‌لالیزم، ده‌روازه‌ی به‌ڕوی خۆفرۆشاندا خسته سه‌رپشت، ئه‌و رێگه‌یه‌ی خۆشکرد جاشیزم بپه‌رێته‌وه ناو کلتوری سه‌قه‌تی کورد،،،،،،، ده‌یانهه‌زارکه‌س به‌شانازیه‌وه به‌دوای ئاخوڕێکدا ده‌گه‌ران، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی نازناوی "جاش"، تا بتوانن ژیانێکی لوکسوس بۆخۆیان دابینبکه‌ن، بێگومان ڕۆڵی تۆقێنه‌ریش دژ به ئازادیخوازان و دڵسۆزانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان په‌یڕه‌وبکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌میشه به شانازیه‌کی نامه‌ردانه‌وه لووله‌ی تفه‌نگ وڕه‌شاشه‌کانیان ده‌کرده جه‌ماوه‌ر، به‌ناو کووچه‌و کۆڵانه‌کاندا لافی ئه‌و پیاوه‌تیه‌یان لێده‌دا که هه‌میشه لێی دووربوون.. قاسم ێغا یه‌کێکبوو له‌و بێئاگایانه‌ی لوکسوس به‌رچاوی گرتبوو. ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی ١٩٩١ له‌لایه‌ن ئازادیخوازانی کورده‌وه، کۆڵی به زۆربه‌ی جاشه‌کاندا، قاله‌ی فه‌ره‌ج، ته‌حسینی شاوه‌یس، هه‌باسی بباڵوو خۆیانکوتا به‌ره‌و مۆڵگه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، به‌ڵام قاسم ێغا، له ڕوانگه‌ی وه‌فاداریه‌وه، به‌ره‌و خه‌نده‌قه‌کانی باوکی "عده‌ی"، هه‌ڵکشا، به‌و نیازه‌ی جارێکی دیکه درێژه به‌ژیانی هایلایڤ بدا. کاتێ قاسم گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که سه‌ددام "ره‌فته‌نیه"، به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو، ناچاربوو، ملی ڕێ، به‌ره‌و هه‌نده‌ران بگرێته‌به‌ر. نۆزده‌ساڵ دووری له ووڵات، له یادگاری، له خۆشی، له که‌سووکار قاسمی ناچارکرد، په‌نا به‌رێته به‌ر باوکی جاشان، مه‌سعودی به‌رزانی. مه‌سعود به خۆشێه‌وه باوه‌شی بۆ قاسم گرته‌وه، چوونکه قاسم هه‌ر نه‌بوایه ده‌بوه سه‌گێکی ڕاو بۆ ماڵی به‌رزانی، شانبه‌شانی ئه‌و سه‌گانه‌ی "شه‌هیدی قه‌له‌م" کاکه سه‌رده‌شت له نووسینه‌کانیدا باسی لێوه‌کرد، دواتریش نرخه‌که‌ی که خوێنیخۆیبوو، له‌لایه‌ن مه‌سرووری کوڕی مه‌سعود لێی سه‌ندرا!!!
کاتێک مه‌سعوودی گه‌وره‌جاش گه‌یشته ئه‌و ڕاستیه کوردوستان چیدی قاسم ناگرێته‌خۆی، ناچاربوو ڕێگه‌ی شاربه‌ده‌ری بۆ دابینبکا، به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی خۆیانده‌زانن. دوورنیه قاسم ێغاش وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر "شێخ چۆپی' ئابوونه‌یه‌کی موحته‌ره‌می له‌لایه‌ن باوکی مسروره‌وه بۆ ببڕێته‌وه.... ڕاسته قاسم ێغا، دوای شێخ جه‌عفه‌ری به‌رزنجی، دووهه‌م که‌سبوو شاربه‌ده‌ری پێڕه‌وابینرا، به‌ڵام ده‌بێ "قاسم ێغا" دڵخۆشی خۆی بداته‌وه، سه‌بوری به‌خۆیبێنێ، ئه‌و ڕاستیه تێ‌بگا که شاربه‌ده‌ری ئه‌و، شاربه‌ده‌ری که‌سانی دیکه‌ش به‌دوایخۆیدا کێشده‌کا. ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ ئه‌نفالچی باوکی "عدی" بوون، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ئه‌نفالچی باوکی "مسرور ومنێور". ئه‌وانیش ئه‌مڕۆبێ ،یان سبه‌ی، ده‌بێ هه‌مان شاربه‌ده‌ری بچێژن، چوونکه نه کوردوستان، نه شه‌ره‌فمه‌ندانی کورد، چیدی، داڵه‌ی جاش و سیخوڕناده‌ن. جاش هه‌ر جاشه، جیاوازی نیه چ جاشیی خۆماڵی چ جاشی نێونه‌ته‌وه‌یی"....
ده‌بێ ڕاستیه‌ک بزانین، ئه‌وه‌ی قاسم ێغا به‌سه‌ر کوردی هێناوه یه‌ک له‌سه‌ر ملیۆنی ئه‌و ماڵوێرانیانه‌ن، ماڵی مه‌لاو چه‌قۆکێشه‌کانیان به‌سه‌ر کوردیان هێناوه!!!
بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه!
http://kulturisaqat.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست