کێ ئهرسهلانباییزی هێنا گریان؟! پیاو نابێ بگری..
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
لەووتارێکی فرسەت بایزی جێگری سەرۆک پەرلەمان لەکوردستانی نوێدا بەناوونیشانی(ڕاستەپیاویش ئەگری)کەسەرەتاکەی بەگفتووگۆیەکی خۆیی و ئاغا ژنەکەی جلال(هێرۆ)دەست پێ ئەکات ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام و بوە مایەی پێکەنینم وەڵامدانەوەکەی ئەرسەلانە کەبەڕاشکاوی و لەخۆڕازی بوونێکی بێسنوورەوە ئەڵێ(جا چۆن پیاو ئەبێ بگری..چونکە هیچ شتێک لەبەردەم ئیرادەی پیاو خۆی ڕاناگرێ)ئەم وەڵامدانەوەی ئەرسەلان گەڕانمیەوە ڕاست بۆ ڕووداوێکی بەر لە ١٤ ساڵ لەمەو بەر لەگوندی زەڵێ ی سەر سنووری ئێران ئەو کاتەی کەمسعوود بەهاوکاری سەدام هێزەکانی یەکێتی ئاودیوی ئێران کرد..
بارەگای جەلال لە زەڵێ لەگەڵ زۆربەی تری بارەگاکانی تری یەکێتی لەوانەش ئیزگەی گەلی کوردستان کەئەوکات بەهۆی دیارنەمانی عادل موراد ئەرسەلان ببوە لێپرسراوی،لەو ساتانەشدا سلێمانی وزۆربەی ناوچەکان لەپارتی پاک کرابوونەوە وقوورسایی شەڕ کەوتبوە شارۆچکەی دوکان،هەر لەوکاتەشدا بوو کاکە ئەرسەلان چبووە کەژاوەی هاوسەرێتیەوە.لەبەیانیەکی ئەو ڕۆژانەدا کەمنیش لەبارەگای جلال بووم دوو لە حیمایەکانی ئەرسەلان کوڕێکیان هێنابوو بەدیلی گوایە قسەی ناشرینی بە ئەرسەلان وتووەو دەبێ سجن بکرێ کەئێمەش هەموومان ئەو کوڕەمان ئەناسی کە یەكێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکان و عددجیهازبوو لەئێزگە، دوای ئەوەی لەلایەن ئەوبرادەرانەوە بانگ کرا تا بزانن کێشەکەی چیە لەناو ماڵی جلال حیمایەکانی ئەرسەلان میلی تفەنگیان هێنایەوە جەماعەتیش نەیانکردە نامەردی چینێکی باش دارکاریان کردن وچەک کران بەبیستنی هەواڵەکە لەلایەن ئەرسەلانەوە بەخۆیی و دووسێ حیمایەی تر هاتن بۆ بارەگای جەلال و دەمەقاڵێ و میل هێنانەوە دروست بوو هەواڵەکە بەزوویی گەیشتە هێرۆ کەئەوکات جلال لەسەفەری دەرەوە بوو، هێرۆ وتبوی ئەرسەلانم بۆ بانگ بکەن ە بەهاتنی ئەرسەلان هێرۆ تەنها ئەک ڕستەی پێ ووت(ووتی ئەگەر ئەوەندە پیاوی لێرە میلی تفەنگ ڕامەکێشە بڕۆ ئەوە بەرەکانی شەڕە لەوێ خۆت تاقی کەرەوە)هەر ئەو کاتە ئەرسەلان لەبەردەم ژنێک ئەو ژنانەی بەبێ ئیرادەو زەعیف ناویان ئەبات لەپیاوەتی خراو گێچی ئیرادەی بەهێزی هاتەوە سەر سفر ،بۆیە هەموو کەس باس لە بەهێزی ئیرادەی پیاوبکات ئەرسەلان نابێ باسی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست