ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی: ده‌سه‌ڵات ده‌بێت نمونه و مودێل بێت بۆ خه‌ڵک، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات سزای کوشتن به کوشتن بدات، ئه‌وه ده‌بێته کل
Thursday, 27/05/2010, 12:00
کوشتن وه‌ک کارێکی ره‌وا لای که‌سانی خوارتریش دێته به‌رچاوو. ئه‌مه هه‌رده‌بێته‌وه قانونی خوێن به خوێنی ده‌ورانی به‌ربه‌رییه‌ت وکارێکی نامه‌ده‌نیانه‌یه.
به‌مه‌به‌ستی تیشک خستنه سه‌ر پرسی سزای له سێداره‌دان و خستنه رووی تێروانین و بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کان، هه‌روه‌ها له پێناو کۆمه‌ککردن به چۆنییه‌تی به‌رێخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌کردن و کۆتایهێنان به‌م سزا دژی مرۆڤایه‌تیه، سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان هه‌رجاره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوێکی بواری مافی مرۆڤ و دژی سزای له سێداره‌دان، دوو هه‌فته جارێک گفتوگۆیه‌ک سازده‌کات و له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌ری دژی له سێداره‌داندا ئه‌م گفتوگۆیه بڵاوده‌کاته‌وه.
گفتوگۆی ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان له‌گه‌ڵ ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئیران و هه‌ڵسوراوی دژی سزای له سێداره‌دان ده‌بێت، تا له‌م ریگایه‌وه به‌ریزیان تیشک بخاته سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م پرسه.
هیوا ئه‌حمه‌د: بۆچوون و لیکدانه‌وه‌ی ئیوه سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان و تێروانینتان بۆی چۆنه؟
ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی: من پێم وایه کاتێ باس له ژیان و گیانی ئینسان ده‌کرێت راوبۆچونی که‌سه‌کان گرینگ نییه، چون ئه‌مڕۆ مافی ئینسانه‌کان له جارنامه‌کانی مافی مرۆڤدا هاتووه و شتێکی شاراوه نییه که له زبانی که‌س یان که‌سانێکه‌وه ببیسرێت. ئه‌مڕۆ ئیتر دونیا به‌ره‌و سه‌قامگیرکردن و دابه‌زاندنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌چن. توند و تیژی له هه‌ر شکڵ و ره‌نگێکدا و له لایه‌ن هه‌ر که‌س یان لایه‌نێکه‌وه بێت ئیدانه ده‌کرێت. له‌سێداره‌دانیش ئه‌وپه‌ڕی نواندنی توند وتیژیه و ته‌نیا له لایه‌ن دواکه‌وتوترین و دڕنده‌ترین حاکمان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه جیبه‌جێ ده‌کرێت. ژیان مافی سه‌ره‌کی ئینسانه و هیچ شتێکیش له دونیادا پیرۆزتر له ژیانی ئینسان نییه. بۆیه هیچ هۆ و پاساوێک ناتوانێت رێگه بۆ کوشتنی ئینسانێک خۆش بکات. من له‌سێداره‌دان وه‌ک سزا نابینم،به‌ڵکو به قه‌تلی عه‌مدی ده‌زانم که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به دژی شارۆمه‌نده‌کان به‌کاردێت. من پێم وایه ئه‌وکه‌سه‌ی ئینسان بکوژێت نه‌خۆشه.
هیوا ئه‌حمه‌د: له مێژه‌وه چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کان سزای له سێداره‌دانیان له ده‌ستور و یاسای ووڵاتدا جیگیر کردوه و تا ئێستاش له لایه‌ن زۆرێک له ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته‌کانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خه‌لکدا ئه‌م سزایه جبهجێدهکرێت، به بۆچوونی ئێوه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تی له به‌رێوه‌بردن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م سزا دژی مرۆڤایه‌تیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه چییه؟
ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی: سزای کوشتن پاشماوه‌ی یاساکانی حامورابیه که له ساڵه‌کانی (1972 ــ 1750 پ .ز) دانراوه و له‌وده‌مه‌وه به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ مێژوو هاتوه و خۆی کێشاوه‌ته نێو ئایین و ره‌نگ و بۆی ئایینیشی به‌خۆوه گرتوه. به درێژایی مێژوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ته‌نیا بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌کار هاتوه،هه‌رچه‌ند ئه‌وان پاساویتری بۆ دێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌م به‌ناو سزایه، چ دژی که‌سانی سیاسی به‌کاریان هێنابێت، یان بۆ سزای تاوانی ترسناکی وه‌ک قه‌تل به‌کار هاتبێت، هه‌ر مه‌به‌سته‌که تۆڵه بووه. بۆ که‌سانێک که دژی ده‌سه‌ڵاتداران خه‌باتیان کردوه تۆڵه‌ی خه‌باته‌که‌ی بوه، ئه‌وانه‌ش که توشی قه‌تل بوون، تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌سه‌ندرێته‌وه که له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کاندا کارێکیان کردوه که به‌شێوه‌یه‌ک سوک کردنی ده‌سه‌ڵاتیان به حیساب هاتوه، بۆیه تۆڵه‌ی ئه‌و سوکایه‌تیه‌یان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه. له‌سێداره‌دان له راستیدا هیچ بناخه‌یه‌کی یاسایی نیه و له‌سه‌ر هیچ مافێک نه‌وه‌ستاوه، بۆیه وه‌ک (Cesare Beccaria) فه‌یله‌سوفی ئیتالیایی و یه‌کێک له خه‌باتکارانی دژی له‌سێداره‌دان ده‌ڵێت، ده‌کرێت ناوی بنین شه‌ڕی حکومه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یان.
هیوا ئه‌حمه‌د: حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نگرانی سزای له سێداره‌دان، پێویستی هێشتنه‌وه و جیبه‌جێکردنی ئه‌م سزایه به‌وه پاساو ده‌که‌ن که گوایا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان له کۆمه‌ڵگادا و پاراستنی خه‌لک له ده‌ست تاوانکاران، بۆچۆنی ئیوه له‌سه‌ر ئه‌م پاساوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن چییه؟ ئایا به واقعی سزای له سێداره‌دان بۆته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و تاوانکاران له کۆمه‌ڵگادا؟
ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی: ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌و پاساوه‌ی ئه‌و حکومه‌تانه و لایه‌نگرانی له‌سێداره‌دان راست بووایه ده‌بوا له وڵاتانی ئه‌وان که‌س توشی تاوان نه‌بوایه، یان له‌و وڵاتانه‌ی که سزای کوشتنی تیدا هه‌ڵگیراوه تاوان زۆرتر بوایه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین که له وڵاتانێک که سزای کوشتن نه‌ماوه نه‌ک تاوان زیادی نه‌کردوه به‌ڵکو که‌متریش بووه. نمونه‌که‌ی ئاماری لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که که له وڵاتی كه‌نه‌دا له ساڵی 1983 یانی ساڵێک پاش لابردنی سزای کوشتن رێژه‌ی تاوانی ترسناک له 3،08 له هه‌ر 100000که‌س بوو به 2.74 که‌س.
ئه‌وه‌ی که که‌سانێک توشی تاوانی ترسناک ده‌بن ده‌بێت سزا بدرێن باشه،به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت که ده‌سه‌ڵات ده‌بێت نمونه و مودێل بێت بۆ خه‌ڵک،ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات سزای کوشتن به کوشتن بدات ئه‌وه ده‌بێته کلتور و کوشتن وه‌ک کارێکی ره‌وا لای که‌سانی خوارتریش دێته به‌رچاوو. ئه‌مه هه‌رده‌بێته‌وه قانونی خوێن به خوێنی ده‌ورانی به‌ربه‌رییه‌ت وکارێکی نامهدهنییانهیه. بێ له‌مانه‌ش، موشکله‌ی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌م سزای کوشتنه ته‌نیا بۆ تاوانی وه‌ک قه‌تڵ و ئینسانکوژی به‌کار ناهێنرێت، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به که‌سانی سیاسی له ژێر ناوگه‌لی ئایینی (مولحد) و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (ئاژاوه‌گێڕ) و وشه‌گه‌لی سه‌یر وسه‌مه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
هیوا ئه‌حمه‌د: له مێژه‌وه خه‌بات له دژی سزای له سێداره‌دان له سه‌راسه‌ری جیهاندا له لایه‌ن بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردوه و توانراوه به‌هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له زۆرێک له ووڵاتانی جیهاندا به تایبه‌ت ووڵاتانی ئه‌وروپا سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکرێت، ئایاله په‌یوه‌ند به‌م بزووتنه‌وه سه‌راسه‌ریه جیهانیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی دژی سزای له سێداره‌دان له عیراق و کوردستان چۆن ده‌بینن و به بۆچوونی ئێوه ئه‌و کار و هه‌نگاوه کردهوهییانه چین که ده‌توانرت به هۆیانه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر به‌هێزتر بکرێت تا بتوانێت ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکات که سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکه‌ن؟
ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی: به‌ڕای من ناکرێت ئێمه چاوه‌ڕوانی لابردنی سزای له‌سێداره‌دان بین پێش ئه‌وه‌ی بتوانین دیموکراسی له وڵاته‌که‌ماندا سه‌قامگیر بکه‌ین. ئازادی و دیموکراسی سه‌ره‌کیترین مه‌رجه‌کانی دابینکردن و به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌کانی مرۆڤه. بۆیه ده‌بێت شان به شانی خه‌بات بۆ لابردنی سزای کوشتن هه‌وڵ بۆ دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا بده‌ین. له سێبه‌ری دیموکراسیدا ئازادی به‌یان و میدیا هه‌یه، که ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی باری زانیاری و کلتوری خه‌لک. له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆدا که هه‌موو میدیا گه‌وره‌کان له به‌رده‌ستی لایه‌نگرانی سزای کوشتندایه، کاری لایه‌نگرانی لابردنی سزای کوشتن دژوارتر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نیه که هیچ نه‌کرێت. ده‌بێت کۆمه‌ڵه و ئورگانیزاسیونی جۆراوجۆر له نێو وڵات و ده‌ره‌وه‌دا رێکبخرێت. خۆپیشاندان بکرێت. له که‌ناڵه تهلهوزیونیهکاندا باسی له‌سه‌ر بکرێت. زانیاری به خه‌ڵک بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتمان بگرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست