کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو خورمایەی ئۆپۆزیسێۆن ئەیخوا، دەنکەکەی لەگیرفانی شەقامدایە

Saturday, 04/06/2011, 12:00







ئەم کۆبونەوە پێنج قۆڵییەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆن، قۆناغی دووەمی دامرکاندنەوەو کپ کردنی دەنگی ڕاپەڕیوی شەقامە.

گەر چەتەکانی شێخ جەعفەر و میلیشیاکانی جەلالیەکان بەهۆی هێزەوە ، شەقامیان بۆ ماوەیەك کۆنترۆڵ کردبێ، ئەوا هەنووکە برادەرانی ئۆپۆزیسێۆن لە تەلاری چایخانەکەی قادر دوبزی، گورزی کەمەر شکێن لەشەقام و ڕاپەڕیوان ئەسوێن ، بەو نیازەی بتوانن بەتەواوەتی دەم کوتی خەڵکی بێزار لەم دەسەڵاتە قێزەوەنە بکەنەوە.

هەموان ئەزانین ، دانیشتن و کۆبونەوەو دانووستان دوای ئەوە دێ کە خاوەنی هێزێك بیت و بەرانبەر حساب و لێکدانەوە بۆ ئەو هێزە بکات، باشە؛ پێمان ناڵێن هێزی ئۆپۆزسێۆن لە کوێدایە؟؟ لەکاتێکدا، تاکو ئێستاش و لەم دواییەدا لە زاری کاك سەلاح وە ئەڵێ " ئێمەی گۆڕان شەڕی کۆن و تازە ناکەین." گەر وایە مانای ئۆپۆزسیۆن چیە، گەر نەتوانێ لەڕێگای /هەڵبژاردن،،پەرلەمان،،دەنگی شەقام،، ودواتر خۆپیشاندان ئەم کارە نەکات کە پەیمانی بە دەنگدەرانی داوە، ئێدی خێری ئەو بەناو ئۆپۆزیسێۆنە لەکوێدایە؟

گەر ئۆپۆزسێۆن لەپێناو ئەو دروشم و پەیمانانەدا هەوڵ نەدات و تێنەکوشێ، ئەی چۆن ئەتوانێ بگاتە دەسەڵات/؟ مەگەر ئەمە بیرکردنەوەو لۆژیکی بە ئۆپۆزیسێۆن بون نیە!!

ئێمە باش ئەزانین، کە تەنها یەك خاڵی داواکاریەکانی خەڵکی جێبەجێ ناکرێت و یەك کەسیش لەوانەی تەقەی لەخەڵکی کردوە ، نادرێتە دەست دادگا، ئەی کەواتە ، ئۆپۆزیسێۆن، گەر نیازی خراپ نیە و تەواوکەری سێبەری دەسەڵات نیە، لەپای چی لەگەڵ تیرۆریست و دەسەڵاتی کوردکوژدا کۆئەبێتەوە.. مەگەر هەر سەرکردەکانی گۆڕان نین کە دەسەڵات بە حزبی بەعس ئەچوێنن، ئەی کە وایە، هەر وەك چۆن کاتی خۆی ، حزبی بەعس ، جگە لەگەڵتە پێکردن بەهێزی کوردی بۆ دانووستاندن ، هەر خەریکی کات کوشت و کورد کوشتن بوو، ئەی نازانن ئەم حزبی بەعسی کوردیەش ، هەر هەمان کاری ئەوان ئەکاو خەریکی کورد کوژتن و کات کوشتنە!!

بەش بەحاڵی خۆم لەو بڕوایەدام ،کە جارێکی تر ، دەسەڵات داوا لە ئۆپۆزیسێۆن ئەکا، کە چەند ئەتوانن کوردستان پۆست دابخەن، هەروەك ئەوەی ، کوردستان پۆست جاشی ئەم و ئەو بێ.. بۆیە شەقام دڵنیا ئەکەین لەوەی ئەو مەرجەی دەسەڵات لە ئۆپۆزسێۆنی ئەکا یەك بست بڕ ناکا.. لەهەمان کاتدا، داوا لەشەقام ئەکەین ، کەچی تر ڕیشی خۆیان نەدەنە دەست ئەم و ئەو ، تەنها خۆیان هەوڵ بدەن سەری خۆیان بگۆزن و نەیەڵن کەسی تر بۆیان بخورێنێ. ئەمە سروشتی سەرکەوتنی شوڕشی گەنجانە، ئەبێ گەنج خۆی خەمخۆری خۆی بێ و خۆشی تەنها هەوڵ بدات بۆ سەرخستنی ئەجنداو کارەکانی.

هەرچیەك بێ، ئەوا ئاکامی ئەو دانیشتنە پێنج قۆڵیە بۆ هەڵخەڵتاندنی شەقام و زیاتر لەخشتە بردنیانە ، ئەوا لەکۆتاییدا بۆ میدیاکان دێنە گۆو لەسینارێۆیەکی سەیرو سەمەرەدا دێنە سەر پۆدێۆکەو ئەڵێن ئەم خاڵانەی ئۆپۆزیسێۆن پێوستە بەچەند شەقاوو قۆناغێك جێبەجێ بکرێ،، ئەمە ئەو ئەنجامەیە کە کۆتایی ئەم دانووستانەی لێ ئەبێتەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە