کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان له‌ ووڵاتی یۆنــــــــان کۆرێك بۆ گۆڕان خوازان ساز ده‌کات

Friday, 07/08/2009, 12:00


کۆمیته ئاگاداری سەرجەم ڕەوەندی کوری دەکەینەوە لە ووڵاتی یۆنان رۆژی شەممە ڕێکەوتی 8/8/2009 به‌ مه‌به‌ستی ئاشناکردنی تاراوگه‌ نشینانی ووڵاتی یۆنان و به‌ تایبه‌تی ئه‌پینای پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته‌ کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان سیمینارێک ڕێک ده‌خات، له‌ ناو سیمیناره‌که‌دا باس له‌ به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌کانی لیستی گۆڕان ده‌کرێت، ئه‌مه‌و له‌ گه‌ڵ چه‌ندین ته‌وه‌رو باسی گرینگی دیکه‌ له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕابردوه‌وه‌، داوا له‌ سه‌رجه‌م کوردستانییای گۆڕان خوازی خۆشه‌ویستی ووڵاتی یۆنان ده‌که‌ین که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ کۆمیته‌که‌مان ده‌ست به‌ یه‌کم کارو چالاکی خۆی ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ خوازیار ده‌بین به‌ ئاماده‌بونی ئێوه‌ی به‌ڕێز و نیشتمان په‌روه‌ر،که‌ هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه‌ی خۆیان له‌ پاڵ ده‌نگی گۆڕانخوازانی کوردستان و هه‌موو کوردستانییای جیهان یه‌کگرن بۆ سه‌رکه‌وتن و سه‌رخستی لیستی گۆڕان له‌ ئایینده‌دا،
جێشتخانه‌ی ســـــــــــــــــــــارا
ئـــــــــامۆنییا ئه‌پینا
بۆ په‌یوه‌ندی زیاتر 09606069666
هاتن بۆ هه‌موانه‌ و به‌ ئاماده‌بونتان خۆشحاڵ ده‌بین

کـــۆمیته‌ی پشتیــــوانی له‌ لیستـــی گــــــۆڕان له‌‌ یۆنان
بـــــــــــه‌شی راگه‌یانـــــــــــدن - ئه‌پینا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە