کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قسەیەك لەسەر كۆبونەوەى پارتەكانى هەر چوار پارچەى كوردستان

Thursday, 25/07/2013, 12:00




یەكێتى و یەكگرتویى گەلى كورد خەونێكى لە مێژونە وئاواتێكى دێرین و ویستی تاكەتاكەى گەلى كوردبووە، هەر هەوڵێك لە وبارەوە یان هەر نزیك بونەوە و یەك هەڵوێستیەك شایستەى پشتگیرى و دەستخۆشیە.
ئەو كۆبونەوەی لەم ڕۆژانەى ڕابردودا لە نوسینگەى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بە ئامادە بونى 39 لایەنى سیاسى هەرچوار پارچەى كوردستان ئەنجامدرا هەنگاوێكى لەو جۆرەبو، بەڵام چەندكارێكى لەوە گرنگتر هەبوون كە دەبو پێش بەستنى ئەو كۆبونەوەیە هەنگاوى بۆ هەڵبگیرایە، ئەویش نزیك بونەوە و لیك تێگەیشتن و مۆركردنى هاوپەیمانى پارتەكانى هەر پارچەیكى كوردستان لەگەل یەكتر، واتە دەبو ئەو لایەنانەى كە بەشدارى ئەو كۆبونەوەیانكرد پێشتر لەگەڵ پارتەكانى پارچەكانى كوردستانى خۆیان نزیك بونەوە و لیك گەیشتن و ئاشتەواییان واژۆ بكردایە.
زۆر بەى ئەو پارتانەى كە بەشدارى ئەو كۆبونەوەیانكرد لە سنورى چالاكى و مەیدانى كارى خۆیاندا دانویان پێكەوە ناكوڵێت.
هەر پارتیك لە پارتە دەست ڕۆشتوەكانى هەر پارچەیەكى كوردستان ئەگەر بەرژەوەندیەكانى كەوتە مەترسیەوە، زۆر بەلایەوە ئاساییە كە پەنا ببات بۆ شەڕى بەدناوى براكوژى! بەڵگەش لە ڕبردودا لە باشورى كوردستان بە چاوى خۆمان بینیمان، ئەوا ئەمڕۆش لە ڕۆژئاوا شایەتى ئەو حاڵەتەین، بۆ ڕۆژهەڵات و باكوریش كە گەلى كورد هێشتا لە خەباتى چەكداریدایە كەچى زۆربەى پارتە كوردیەكانیان دانویان پێكەوە ناكوڵێت، تەنانەت هەندێ لەو پارتانە لەناو خۆشیاندا بوون بە دوو پارچە و سێ پارچەوە.
بۆیە من پێم باشبوو پێش ئەو كۆبونەوەیە هەر پارچەیەكى كوردستان بەجیا كۆنگرە و كۆبونەوەى خۆى ببەستایەو هەر لەوێوە نوێنەرى خۆیان بۆ كۆنگرە گەورەكەى هەر چوار پارچەى كوردستان بناردایە.
ئاخر ئەو كۆبونەوەیە چ دەرەنجامیكى ئیجابى دەبێت لە كاتێكدا زۆربەى ئەو پارتانە پێش كۆبونەوەكە و پاش كۆبونەوەكەش هەمان ساردى و نەخویندنەوە و تەنانەت جۆرێك لە گرژیش لە نێوانیاندا هەیە.
لە كۆتایدا من زۆر گەشبین نیم بەو كۆبونەوەیە، چونكە تا ئەمڕۆشى لەگەڵدابێت پارتە گەورەكانمان كاتێك بەرژەوەندیەكانیان دەكەوێتە مەترسیەوە ڕاستەوخۆ بانگەشەى هەڵگیرسانى شەڕى براكوژى دەكەن، لێرەوە دەگەینە ئەو دەرەنجامەى هەر هەنگاوێك لەدەرەوەى بەرژەوەندى پارتە گەورەكان واتە دژایەتى ئەوان و ئەوەش لاى ئەوان قەبول ناكریت.
پێش ئەو كۆبونەوەیە یەكخستنى نێوماڵى خۆمان بەجیا لە پێشتر بو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە