كۆسرەت ئەم هەلەشى باش قۆزتەوە بۆ خۆى
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1857 بینراوە
هەر لەسەرەتاى چوونە ناو ڕیزەكانى یەكێتیەوە ئەم كابرایە لە سەر پەتى هەل قۆزتنەوە ئەم بەر و ئەو بەر خۆى گەیاندۆتە بەرزترین لوتكەو پلەى وەزیفى و حیزبایەتى و دەوڵەمەندى و ......... بەڕاستى هونەرمەندو ئەكتەرێكى كارامەیە بۆ خۆى نەك كۆمەلانى خەلكى كوردستان !!!!!......
پاش ئەوەى كە یەكێتى و پارتى چوونە قەناعەتى تەواو كە نەوشیروان مستەفا لیستى تایبەتى ئەبیت بۆ هەلبژاردنەكانى پەرلەمان و ئەنجومەنى پاریزگاكان و ..... خەلكیكى زۆر پشتگیرى لیئەكەن و ژمارەیەكى بەرچاو لەكورسیەكان بەدەست ئەهێنێت .... و بەرەى ئۆپۆزسیۆن بناغەى دائەمەزرێت و دژ بەبەرژەوەندیەكانى ئەوان ئەبیت..... بلاوبونەوەى ئەم هەواڵە
ئەوەبوو كاریگەرى تەواوى بەئاشكرا كردە سەر ئیتیفاقیەى ستراتیجى نیۆان یەكیتى وپارتى و ....... پارتى بەگویرەى ئاگالێبونى ئۆرگانەكانى خۆى دانى نابوو بە وەلاى نیوەى ئەندامان و لایەنگرانى یەكێتى بۆ نەوشیروان مستەفا و بەڕووى مەكتەبى سیاسى یەكێتیان دابۆوە ......جلال تالەبانى و حزبەكەشى هەستیان زیاتر بەو مەترسیە كردبوو باریان خوارو لاسەنگ بوبو ...... ,,,,لەڕووى دەرونیشەوە هەستیان بە كەم و زەلیلى ئەكرد بەرامبەر پارتى و خۆبەزل زانینەكەى ......
ئەم ساتەوەختە باشترین كات بوو كۆسرەت كەبیقۆزیتەوە بۆ دەست كەوت و ئیمتیازاتى زیاتر بۆ خۆى و تاقمەكەى لە تالەبانى , چونكە ئەگەر تەنها دوو مانگ لەمەو پێش ئەم دەست لەكاركیشانەوەى بكردایە بەو شیوەى ئیستا سەداو دەنگى نەدەبوو و كاریگەریشى ئەوەندە نەدەبوو لەسەر تالەبانى و تاقمەكەى ,لەوانەشە تالەبانى حەزیبكردایەو ئافەرینى بكردایە لەبەرئەوەى هیشتا مەجال و ئەمەلى ئەوە مابوو كە تالەبانى و نەوشیروان پێكبێنەوە و دەنگى هەڵبژاردن و قەناعەتى بوونى لیستى نەوشیروان لەگۆرێ نەبوو, وەهەروەها ئەگەر سەد ئەوەندەى تر سوكایەتى بە كۆسرەت و تاقمەكەى بكرایە لەلایەن تالەبانیەوە , بەلام نەوشیروان لەدەرەوەى یەكیتى نەبوایە كۆسرەت قەد بیرى لەوە نەدەكردەوەو جورئەتى ئەوەى نەدەبوو ئەوە بەرامبەر تالەبانى بكات و هەموو شتیكى بەزیادەوە قبول دەكرد.
چونكە كۆسرەت خاوەنى رۆشنبیریەكى بەرز نیەو هیچ فەلسەفەو سلوكیكى تایبەتى نیە بۆ كۆكردنەوەى خەلك لە دەورى خۆى تەنها پێدانى پارەو ئیمتیازاتى ناهەق نەبیت لەسەر بەشى خەڵكانى تر بەكادرەكانى و نواندنى سلوكى خێلەكى ناو دیوەخان نەبیت بۆ داماوو بیئاگاكانى تر, كەتەنها لەبەریان هەلدەستیت و دەست بەسنگیەوە دەگریت لەجیاتى پیدانى پارەو ئیمتیازات و پلەو پایە پییان !!!!؟؟؟؟؟.
ئەوەندەى من مەعدەن و كارخانەى كادرەكانى كوتلەى كۆسرەت بناسم , كۆسرەت ناتوانیت تەنها دوو مانگ دریژە بە مانەوەى كادرەكانى بدات لەدەورى خۆى بە بێ پارە كە لە دەرەوەى یەكیتیش ئەوەى پیناكریت . توانەوەى وەك شیرەبەفرینە بە ساتیك هەتاو دەرئەكەویت بۆ هەمووان .
كۆسرەت بەم سینارۆیە ئەم دەسكەوتانەى بەدەست هینا بۆ خۆى!!!
1_ مسۆگەر كردنى پۆستى سەرەك وەزیران بۆ خۆى لە كابینەى داهاتوو كەسەرەى یەكیتیە ئەگەر دەربچنەوە, چونكە دوو ساڵى رابردوو كە سەرەى یەكیتى بوو كۆسرەت زۆر حەزی پیئەكرد و هەوڵیشى بۆ دا بەلام تالەبانى پرسى بەكەسیان نەكردو بۆ تەواوكردنى خالە نهێنیەكانى ئیتیفاقیەى ستراتیجى نیۆان هەردوو بنەماڵە كەگرنگترینیان بەشینى خواردن و تاڵان فرۆشتنى بیرەنەوتیەكانى كوردستان بوو بە كۆمپانیا نەوتیە جیهانیەكان بۆ هەردوو بنەماڵە. پۆستەكە بەهەندى بیانوى كاڵ و كرچەوە درایەوە بە نێچیر بارزانى هەتا نهێنیەكە و حسسەكە نەچێتە نێوان سێ لایەنەوە و تەنها لەنێوان خۆیاندا بمێنێتەوە.
2- كردنى كوڕەكانى خۆى بەسەركردایەتى لەكۆنگرەى داهاتووى یەكێتیدا , كەچەند جارێك تەكلیفى لەتاڵەبانى كردبوو ئەویش ڕەفزى كردبوو.
3_ پیشاندانى عەزەڵات و بازووى خۆى بۆ هەموو لایەك وەك سەركردەیەكى پێویست و خاوەن نفوز لەناو یەكیتى. تكایە ماوێتى........
4_ وەرگرتنى مەبلەغێكى گەورە لەوپارە شاراوەیەى یەكیتى كەلاى تالەبانى یە بۆ خۆى .
5_ لادان و جیگۆركێى هەندێك لە بەرپرسە بالاكانى سەر بە كوتلەى تالەبانى لەحیزب و حكومەت و پركردنەوى بەخەلكانى سەر بەخۆى .
6_ لوتشكاندنى تاقمەكەى تالەبانى كە ماوەیەك بوو زۆر سوكایەتى و پاشقولیان لە تاقمەكەى ئەو ئەدا .
7_ شەریك بوون لەداهاتوودا لەهەموو ئیتفاقیەو سەروەت و داهات و بڕیاریك كە تالەبانى بیكات.