کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان لە بەرژەوەندى كێیە؟!..

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


لەوساتەوەى مرۆڤ دروست بووە و بونى هەیە لەسەرزەوى بەردەوام لە هەوڵدابووە بۆگۆڕینى ژیانى بە شێوەیەكى باشتر مرۆڤ هیچ كات ڕازینەبوە ژیانى لەیەك باردا بمێنێتەوە , وە حەزیى گۆڕان لە مرۆڤدا ئەبێتە خەریزە, مرۆڤ هەرلەكۆنەوە هەوڵى گۆڕینى سیستەمەكانى داوە بەدوایى هێز گەلێك ویڵ بووە كە كۆتایى بێنێت بەو حكوم ڕانى و دین و فكرانەى ئەوپێى ناڕازییەو ئەیەوێ بیگۆڕێ بە باشتر . وە دەركەوتنى هەر ئایینێك كۆتایى هێناوە بە ئایینەكەى پێش خۆى ,بە دەركەوتنى هەر فكرو تێورێكیش كۆتایى هێناوەبەو فكرو تێزانەى پێش خۆى , هەڵكەوتەى مرۆڤ وایە ئارەزوى گۆڕان ئەكات تە نانەت لەیاسا كۆمەڵایەتى و كلتوریەكانیش مرۆڤ كاریگەرى ئەو كلتورانى لەسەر ئەبێ كە مافى زیاتر تیایە و پانتایى یەك
لە ئازادى بۆ تاك بەدیدێنێت وەك چۆن ئێستا كۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتى یەكان چاو لە كلتورى ڕۆژ ئاوادەكەن و ژیان لەسەر بنەماكانى ئەوان دادەڕیژنەوە . ئەوەى جێى باسەكەمانى بارودۆخى كوردستان جۆرێك لە دەق بە خۆوەگرتنى بە خۆیەوەدیوە بە تایبەتى بارودۆخى سیاسى و شێوازى حكوم ڕانى و تەنانەت خودى سەركردەكان مرۆڤى كورد لێیان بێزار بووە , تەنانەت گەر بێت و بەراوردێك بكەى لەگەڵ گۆڕینى سەرۆكەكانى ئەمریكاو سەركردەكانى كورد لە شەستەكانى سەدەى ڕابردوو تائێستا یانزە سەرۆك لە ئەمریكا گۆڕاوە كە بە (ئایزەنهاوەر) دەست پێدەكاو بە (ئۆباما) كۆتایى یە , لەوانەیە بڵى كۆمەڵگایەكى وەك ئەمریكا چۆن بەراورد ئەكرێ لەگەڵ بارودۆخى كوردستانە من مەبەستم ئەوەنیى یە بارودخى ئەمریكا بەراورد كەم لە گەڵ بارودخى كوردستانە بەڵكوو مەبەستى من ئەوە لە ئەمریكا یانزە سەرۆك و دەموچاو شێوازى حكوم ڕانى گۆڕاوە بەس لە كوردستان دەموچاوى یەك سەركردەش نە گۆڕاوە , ئێستا كاتى ئەوە هاتووە كەدە موچاو شێوازى حكوم ڕانى لە كوردستان بگۆڕین و كۆتایى بێنین بەو سەرۆكانەى چەندین جیلى وەك ئێمەیان بەڕێكردو پیرشیان كرد هەر نەگۆڕان ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە