کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرەراى وەرگرتنى %17 بووجە گۆرانى بێژ (ابراهیم) خیرمان پێدەكات

Thursday, 05/08/2010, 12:00


چۆن گریانم نەیەت بۆ هەژارانى هەرێمەكەم گەلە گورگێك رابەرایتى دەكەن ,چۆن گریانم نەیەت هەژارانى هەرێمەكەى من سوتەمەنى شۆرش بووینە لەشۆرشەكانى كوردستان . كۆمەلە گەلە گورگێك بوون بەدەسەلات لەولاتێكى پر خێروبێرى وەك كوردستان سەرەراى وەرگرتنى %17 بووجەى كوردستان و بەقاچاخ ناردنەدەرەوەى نەوت و هەمووكەلوپەلە بەنرخەكانى كوردستان یۆ دەرەوەى سنوورى كوردستان و وەرگرتنى رسومات و وەرگرتنى باج و گومرگ ..... هتد .
كە ئەگەر بە یەكسانى دابەش بكرێت بەسەر تاكەكانى هەرێم تەنانەت كەسێك نامێنێت كە لەوپەرى رەفاهیەت ژیاندا نەژیت , بەداخەوە گۆرانى بێژى ولاتێكى تر كەتا دوێنێ كەس نەیدەزانى كە كوردە (ابراهیم تاتلیساز) خێر بەهەژارانى ئەم هەرێمەى من دەكات و بۆیان دەگریت, دەسەلات دارانى هەرێمەكەى من زۆر بێشەرمانە لەتەلەفزێۆنەكانى خۆیان ریكلامى بۆ دەكەن بۆساغ كردنەوەى خانووەكان لەكۆمپانیاكەى ئەودا گومانیشم نیە دەسەلات دارانى هەرێم زۆربەیان پشكیان هەیە لم كۆمپانیایە , كەچى سەركردەكانى بە دەنگى زۆرێك لەم هەژارانە بووینە بەسەركردە و رۆژێ لە رۆژان بیر لە هەژارانى ئەم كۆمەلگایە ناكەنەوە بەتایبەتى سەركردەكانى ئەمرۆى هەرێم و رۆژانى شاخ كە مالە هەژارەكان جێگاى حەسانەوەى ئەوان بوون . ئەمرۆ كەسێكى وە ابراهیم دێت خێریان پێدەكات نەخۆشەكانیان چارەسەر دەكات, نەكاندیدە و نەدەسەلات , گورگەكانى دەسەلات لە هەرێمى كوردستان لەهەمووهەلبژاردنەكان لەجیاتى ئەوەى لۆریەك كەلوپەل لەگەل خۆیان بەرن بۆیان , بەداخەوە لۆریەك درۆو بەلێنى جۆراو جۆر دابەش دەكەن بەسەر گەرەكە هەژارەكان بێئەوەى رۆژێك شەرم لەخۆیان بكەنەوە كەجارێكى تر روویان نەیەت بێنەوە ناو خەلك.
زۆر بەداخەوە كەسێكى وەك ابراهیم تاتلى ساز گریانى دێت بۆ هەژارەكانى هەرێمى كوردستان , بەرپرسەكانیشمان بالەخانەى بەرزتر دورست دەكەن ومالەكانیان بەجوانترین شێوەى جیهانى سەردەم دەرازێننەوە لەسەرى سالاندا روودەكەنە ولاتانى دەورو بەر بۆ رابواردن و سەرف كردنى ملیۆنان دۆلار كرینى ئۆتۆمۆبێلى گرانبەها بۆ خۆیان و ژن و منالەكانیان كەزۆربەیان لەدەرەوەى كوردستان لەهەندەران ژیان بەسەر دەبەن ,
هەژاران سووتەمەنى شۆرشەكان بووینە لە هەموو جیهان هەژاران هێزى لەبن نەهاتوون, دەكرێ رۆژی راپەرن دژى هەموو ئەوكەسانەى كەمشەخۆرن وسەروەتى ولاتەكەمان دەدزن .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە