هاواری عەقڵ
Thursday, 07/08/2014, 12:00
1856 بینراوە
لەبیرتانە ئەم دەڤەرە
بۆ خۆ دەرخستن
خێرا چنگیان لەخاک گیرکرد
بە بێ پلان
هەروەک هەنگوینیان لەدارا دۆزی بێتەوە
جەرگ وڕیخۆڵەیەیان هەڵدڕی
خوێنەکەشی
بیابانی مەغۆلیان پێ ئاوداو
بەستەڵەکی ئاوی دەریاو
ئۆقیانووسەکانی
ووڵاتانی بێگانەیان پی خنکان
باڵەخانەکانی (دوبی)ە یان
کۆپی کرد
لەبەخشینی ئەو خوینە
لەگەڵ خورمای قوڕەیش و
تەپوتۆزی غاری حوشتر و
*عەجاجی عەمامە بەسەری
دورگەی عەرەبیان لەناخمانا
ڕووان
وایان زانی ئەمان ئەبن بەقەڵغان
لەنەهامەتیدا
بەرنگاری لەخاک لەنیشتمان ئەکەن
کەچی پێش هەموو شتێ
سوێندیان بۆ ئاغاکانیان خوارد
نەدوبەی نەخورما نەحوشتر
لەشوێنی تر دەستەمۆ نابن
ئومێد ٧/٨/٢٠١٤
*ئەو خۆڵ بارینەیە کە لاخواروی عێراق ناسراوە