تەمەنی درۆ كورتە !
Tuesday, 13/07/2010, 12:00
دهزگای سهردهم
بۆ ئەوەی شوان ئەحمەد، بینەرانی بەڕێزی كوردستان پۆست بەهەڵەدا نەبات بە پێویستمان زانی ئەم ڕوون كردنەوەیە بخەینە بەرچاوی هەمووان :
1- لەسایتی كوردستان پۆست دا ڕێكەوتی 5/7/2010 شوان ئەحمەد بڵاوی كردبۆوە كە شێركۆ بێكەس سێ پارچە زەوی بە (600م -400م 400م) وەرگرتووە !
2- بۆ ئەوەی بەبەڵگەوە ئەوە بسەلمێنین كەئەم قسانەی شوان بوختانن دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم بە نوسراوی ژمارە (351) كە ڕۆژی 7/7/2010 ئاراستەی شارەوانی سلێمانی كردووە داوای كردبوو كەبەفەرمی لەوبارەیەوە وەڵاممان بدەنەوە ، شارەوانیش بە نوسراوی ژمارە (1164) ڕۆژی 7/7/2010 ئەم پرسەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی خانوو بەرە لە سلێمانی كردبوو ، ئەوانیش بەنوسراوی ژمارە (1457) لە 9/7/2010 دا وەڵامیان داوەتەوە كەبەڕێز شێركۆ فایق عبدالله بێكەس پارچە زەوی ژمارە 96/105 ى كەرتی (8) ى ئابڵاخی وەرگرتووە .
3- بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتری خوێنەران كاك شێركۆ بێكەس لەسەرتای نەوەدەكاندا وەك هەموو وەزیرە خانەنشینەكان یەك پارچە زەوی ژمارە (96/ 105 كەرتی (8) ی ئابڵاخی وەرگرتووە كە (603م) بووە واتە بەقەدەر هاوكارەكانی .
4- شوان ئەحمەد بوختانی وەرگرتنی (800م) زەوی بۆ هەڵبەستووە !.
5- كاك شێركۆ هەر لەسەرەتای نەوەدەكاندا (200م) ی ئەم زەوییەی فرۆشتۆتەوە بۆ تەعمیركردنەوەی ئەو خانووەی كە تیایدا ئەژی .
6- لەو شوێنەدا كەتەنها پارچە زەوییەك كەتا ئەم دەقیقەیش كە نەكراوە بەهیچ شتێك هەر پارچە زەوییەكەی بەڕێز شێركۆ بێكەسە .
7- هەربۆیە بەهۆی ئەم بوختانەوە ئێمە وەك دەزگای سەردەم لە ڕێگەی یاساوە و بەشێوەیەكی ئسوڵی دەعوای خۆمان لەسەر شوان ئەحمەد تۆمار ئەكەین . سوپاس
نوسینگەی سكرتێری
سەرۆكی دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم
سلێمانی 13/7/2010
تێبینی :
ئەم نوسراوە هاوپێچە لەگەڵ هەردوو نوسراوی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی سلێمانی كە هیوادارین كوردستان پۆست ی بەڕێز لەگەڵ ئەم نوسراوانەدا بڵاوی بكاتەوە.
بۆ بینینی بهڵگهکه کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/serdem_zewi.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست