بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


" زانست "

Thursday, 14/08/2014, 12:00



لێکۆڵەرانی زانستگەوپزیشکی گەڕەک لە لەندەن لە یەکێک لە گەورەترین لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا لەم بوارەدا ئەنجامی داوە ،بەو ئاکامە گەیشتووە کە زێدە بونی باڵای ،بی،ئەم،ئەڕ، یا(پێوەری بارستایی لەش) مەترسی دە جۆر شێرپەنجە زیاد دەکا. ئەو لێکۆڵینەوە رێکوپێکە لەسەر پێنج میلیون و٢٤٠ هەزار بریتانیایی ئەنجام دراوە. لێکۆلەران ٢٢ جۆر شێرپەنجەیان لەو کەسانەدا چاو لێکردووە و زانیویانە کەزێدەبونی ،بی،ئەم ،ئەڕ (پێوەری بارستایی لەش) لە١٧ جۆر لەو شێرپەنجانەدا رۆڵی بووە.!
بە وتەی دوکتور،،،کریشناڵ باسکاران،،،لێکۆلەری مەزنی ئەو لێکۆڵینەوەیە: ئەگەر پەڕجۆیەک (موعجیزە) هەبوایە و قەڵەوی لەو کۆمەڵگایەدا لە ناو چووبا ساڵانە ١٢ هەزار جۆر شێرپەنجە لە بریتانیا کەم دەبۆووە! جگە لە و تایبەتمەندیانەی تاکە کەسی، رادەی،بی،ئەم،ئەڕ، (رادەی کێشی زێدە) لە پەرە پێدانی مەترسی بە شێر پەنجە رۆڵی هەیە. ئەو متاڵانە نیشانی داوە ٥ رێژە (نمرە) بونی ،بی،ئەم،ئەڕ،. بە شێوەیەکی راستەراست(وەک خەتی راست) بە شێرپەنجەی منداڵدا،کیسەی سەفرا، گورچیلە،زارکی منداڵدان، شێرپەنجەی خوێن ،پەیوەندی هەیە.
لەو ناوەدا قەڵەوی منداڵدان لە هەموو جێگایەکی تری لەش زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبێ. دوکتور، باسکاران دەڵێ: بە چوونەسەرووی ،بی،ئەم،ئەڕ،.شێرپەنجەی منداڵدان بەرادەیەکی زۆر زێدە دەبێ ولەبارەی شێرپەنجەکانی دیکەش ئەو زێدەبونە لە رادەی مامناوەندی بووە.یا زێدە بونێک نەدیتراوە. چگە لە وەش قەڵەوی بە تووش بون بە شێرپەنجەی ، جگەر،ریخۆڵەی گەورە،تۆودانی ژن، لە شێرپەنجەی سنگیش کاریگەری هەیە. بە شێوەیەکی گشتی دوو هۆی سەرەکی بە تووشبون بە شێرپەنجە رۆڵیان هەیە . هۆی ژنێتیکی،و،هۆی ژینگەیی.
بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١٤/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە