شەهید کردنی سڵێمانی موعینی و هاوەڵەکانی بە دەستی مەلا مستەفای بارزانی
Wednesday, 26/03/2014, 12:00
2491 بینراوە
ئەوەی بە منتان نەسپاردبوو من بۆم جێ بەجێکردن (مستەفا بارزانی) بۆ شایی ئێران .
پاش لەتبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرباڵی (مەلایی و جەلالی) ، پاشان سەرکەوتنی باڵی مەلایی بە سەر جەلالیدا، مەلا مستەفا دەبوو هاوسەنگی نێوان حیزبی دیموکرت و دەوڵەتی ئێران ڕابگرێت، بەڵام نەیتوانی ئەم هاوسەنگییە ڕابگرێت بۆیە دەبوو لە نێوان حیزبی دیموکرات و (شا) ی ئێراندا یەکێکیان هەڵبژێرێت ، مەلا مستەفا (شای) ئێرانی هەڵبژارد .
لەتبوونی پارتی بە سەر باڵی (مەلایی و جەلالی) حیزبەکانی ڕۆژهەلاتیشی توشی گرفت و پەرتبوون کرد ، ئەمانیش بوون بە چەند بەشێکەوە .
1- بەشێکیان لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات جێگیر بوون، کە بەشێک بوون لە حیزبی تودە ناوی خۆیان نا بوو (حیزبی مادەر) .
2- بەشێکیشیان لە عێراق بوون بە (3) بەشەوە.
بەشێکیان لەگەڵ مستەفا بارزانی بوون، کە ئەمانیش ببوون بە (2) دەستەوە
دەستەیەکیان کە (عەبدوڵڵای ئیسحاقی) ناسرابوو (ئەحمەد تۆفیق) ڕیبەرایەتی ئەکردن، زۆر دڵسۆزی بارزانی بوون، بارزانی دووری خستنەوە بۆ ناوچەی بادینان ، پاشان لە هەلوو مەرجێکی تەموو مژاویدا تەسلیم بە سەدام کران و لە ناوچوون .
دەستەی دووەم (سلێمانی موعینی) ناسراو به (فایەق ئەمین) ڕێبەرایەتی ئەکردن ، کۆمیتەی (ئینقلابیان) پێک هێنابوو ، سلێمانی موعینی و ئیسماعیلی شەریف زادە و عەبدوڵلای موعینی و مەلا ئاوارە لە سەرکردە دیارەکانیان بوون، لە ژێر فشاری مەلا مسەفا ناچارکران بگەڕینەوە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ خەباتی سیاسیی و چەکداریی ، بەسەر ناوچەکانی (سەردەشت، بانە، خانە) بڵاوو بوونەوە .
ئێران بە هاوکاری مەلا مستەفا کەوتە ڕاونانیان ، (عەبدوڵلا ئەتروشی) لە تەوێڵە بوو چەند پێشمەرگەیەکی لێ گرتن و بە دیلیی تەسلیم بە ئێرانیان کردن .
هێزەکانی بارزانی هاوکاری ئیرانیان ئەکرد لە ماوەیەکی کورتدا هەموو سەرکردەکانی کۆمیتەی ئینقلابیان یەک لە دوای یەک شەهید کردن (ئیسماعیل شەریف زادە، عەبدوڵلای موعینی، مەلا ئاوەرە، موراد شیدیژ).
سڵێمانی موعینی، کە ڕیبەرایەتی بزوتنەوەکەی دەکرد لە گەرانەوی بۆ کوردستانی ڕۆژهەلات لە شارباژێڕ کەوتە بۆسەی (سدیق ئەمین) کە لێپرسراوی لقی (4)ی پارتی بوو .
سڵیمانی موعینی و هاوڕیکەی خەلیل شەوباش دەستگیر کران و ڕەوانەی کران لای بارزانی بۆ سهرکردایهتی له (دیلمان)، مستەفا بارزانی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە شەهیدی کردن و تەرمەکانیان تەسلیمی بە ئێران کرایەوە، ئێرانیش بۆ چاوترسانی خەڵکی کوردستان تەرمەکانیان بە شارە کوردیەکاندا گێڕا .
بەمەش ئەو جولانەوەیەی، کە لە ساڵی (1967) دەستی پێکرد دوای (11) مانگ کۆتایی پێهات .
شایەنی باسە برایەکی تری شەهید سڵیمانی موعینی بە ناوی (خانەی موعینی) پاش ئازاد بوونی لە زیندانی ئێران، کۆمەڵەی ئێران دەینێرن سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی ببینێت .
محەمەدی مەلا علی دەیبات بۆ ناوچەی ئالان لەوێ بەرەو ڕووی (ئەحمەد فەتحوڵلای) جێگری فەرماندەی هەرێمی (3) دەکات، کە بیبات بۆ سەرکردایەتی بۆ لای (نەوشیروان مستەفا)، خانەی موعینی ئەو چەند ڕۆژە لەو ناوچەیە دەبێت لە (21 حوزەیران 1978) جەیشی عێڕاقی هێرش بۆ ئەو ناوچەیە دەکات بۆ سەر کانی بێشوو ، 6 پێشمەگە شەهید ئەبێت لەوانە (خانەی موعینی و ئەحمەد فەتحوڵلا).
ئەو مێژووە چاکە هەموو کوردێک بیخوێنێتەوە.
http://shehid.com/zede.php?id=1009