کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کێ لە پشت سەختەکارییەکەی یەکێتییە؟

Wednesday, 25/09/2013, 12:00

1520 بینراوە


لە دەریای عەرەب چەتە سۆمالیەکان دەکوتنە سەرهەموو ئەو کەشتییانەی بەو ناوچانەدا تێدەپەڕن وڕووتیان دەکەنەوە ودوایی کەشتی وکاشتیوانەکان بە پارە ئازاد دەکەن. گرووپێکی چەکداری یەکێتیش بەو شێوەیە هێڕشیان کردە سەر بنکەیەکی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان بۆ دەستکاری وتەزویر وسەختەکاری وئاژاوەنانەوە. ئەمەش لەدوای ڕۆژێکی پڕ شکست وشەرمەزاری ئەنجامدەدرێت، لە دوای ئەوەی یەکێتی لە سایەی مەکتەب سیاسییەکی گەندەڵ وپوول وپارە دۆست ومل کەچی بنەماڵەی بەرزانی تووشی شۆک وشکستێکی کەم وێنە بوو، لە دوای ئەوەی دەنگێکی زۆر لە ناو کادر ولایەنگرانی یەکێتی بەرزبووەوە وداوای سزادانی ئەو خزمەتکارانەی بنەماڵە بدەن وسیاسەتێکی نوێ بگرنە بەر.
بەم کارە ناشایستە وقێزەونە کە کە وەکوو دیارە هەمان گرووپی کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانی لە پشتە، کۆسرەت وباڤلی تاڵەبانی وهێرۆی دایکێتی. ئەم گرووپە بۆ ئەوەی شکستەکان پەردەپۆش بکەن ودەنگی ڕاستەقینە وبڕیاری گەل دەستکاری بکەن وبگۆڕن. ئەم گرووپە لە باتی کلیبکات کوێری کرد، زیاتر دووبەرەکی وتووڕەبوونی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیدا زیادکرد وزیاتر یەکێتی وەکوو کۆمەڵە تیرۆرستێک دژ بە دیموکراسی پێشاندا، ئەم گرووپە بەرپرسی تێکدانی ئارامی وتەبایی شاری سلێمانی ودانشتوانەکەیەتی، بەرپرسە لە ژیانی ئەو هەموو بریندارانەی بەتەقەی مافیا کان بوونەتە قوربانی، گرووپێک تەنها لە بەر بەرژەوەندی تایبەت وبۆ ئەوەی خۆیان بکەن بە قارەمانی ناو یەکێتی، تەنها بۆ ئەوەی ناچاری دەست لەکار کێشانەوە نەبن ئاگرێکیان لە سلێمانی نایەوە بێ بیرکردنەوە وبێ بەرپرسیارێتی لەوانەبوو هەموو سلێمانی پێی بسووتێت.
شکست تەنها عەیبێک وئەم ساختە وتەزویرە بە ئاشکرا سەد عەیب وعار وپێشێلکردنی دیموکراسییەتە ووەکوو پەڵەیەکی ڕەش و شەرمەزاری لە ناوچەوانی یەکێتیدا دەچەسپێنرێت.
بەڵام کێ لەپشت ئەم پیلانە ڕەشەیە بۆ سووتاندنی سلێمانی وبۆچی؟
لەم ڕۆژانە سیناریۆیەکی بەهێز لە ئارادابوو بۆ دروستکردنی حکوومەتی نوێی کوردستان. سیناریۆکەش هاوپەیمانیکردنی ئۆپۆزسیۆن بوو لە گەڵ یەکێتیدا ودروستکردنی کوتلەیەکی گەورە وبەو شێوەیە حکوومەت لە دەستی پارتی دەردەهێنرێت. پارتی بۆ ئەوەی ئەو پلانە پووچەڵبکاتەوە، بۆ ئەوەی ناخۆشییەک ودرزێک بخاتە نێوان گٶڕان ویەکێتییەوە فرمانیدا بە باڵە خۆفرۆشەکەی یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پیلانە گڵاوە کە هەر لە بنەماڵەی بەرزانی وسەرکردەکانی پارتیدا دەوەشێتەوە.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)