هەرێم كمال ئاغا وبابەتەكەى هێدى كوردستانى
Sunday, 15/03/2009, 12:00
1161 بینراوە
لە پاش خوێندنەوەى بابەتێك لەسەر لیپڕسراوى مەڵبەندى موسڵ ودوایێن هەڵبژاردنەكانى پاریزگاكانى عیراق وهەڵسەنگاندنى رووڵى مەڵبەندى موسڵ كە بەناعەدالەتى ونادروست وەسفى دەكرد بۆ شیواندنى راى گشتى بویە من بەپێویستم زانى رونكردنەوەێك بۆ خوێنەرى خوشەوێست بكەم چونكە یەكێك بووم لەو كەسانەى پشتكێرى وكارم دەكرد لەناۆ شارى موسڵ بۆ سەركەوتنى لێستى برایەتى نەینەوا ونزێك ودور ئاگام لە كارەكانى لێپڕسراوى مەڵبەندى موسڵ هەبوو كە(كاك هەرێم كمال خورشید)ە ،بەڵام نازانم كاكە هێدى كوردسانى لەواقعى شارى موسڵ شارەزایە وكارى تیدا كردوە ئەوندە خەم خورى شارەكەیە یاخود لەسەرچاوەكانى تێكدانى یەكێتى زانیارى دەست كەوتوا وبەو شێوە هێرش دەكاتە سەر كادرانى مەڵبەندى موسڵ وبە فاشل ونەزان لەقەڵەمیان دەدات وتەنانەت لەسەر كەسایەتى كاك هەرێم قسە دەكات وبە ئاغاى وەسف دەكات ،ئەمن لیرا پرسیار دەكەم ئاغایەتى بەوێستى خودى مروڤە یاخود بەكودتا لەگەڵ داێك بوونى دەبێت؟؟هەر چەندە ئەوانیش مرۆڤن وخودا دروستى كردون وناكریت لەبەردەم وێست وحێكمەتى خودا بوەستێن، بۆ باس لەوا نەكەین كە اغاێك خوێندكارى ئامادەى دەبێت ولەبنەماڵەیكى دەوڵەمەند ولەناۆ خانۆ وجل وپارە وژنى باش بەگوێرەى قسەكانى كاكە هێدى لەسەردەمى بەعس پەیوەندى بەشورشى نۆى گەلەكەمان دەكات وماڵى باۆكى كاول دەكات وەواز لەنان وژن وخانوى باش دەهینێت وەخۆى فێدا دەكات لەپێناو كوڕە هەژار ومیلەتى كورد.
رۆژێك لەو رۆژانە لەشوینێك بوم باسى وەزعى ناۆ یەكێتى دەكرا وكاك هەرێمیش لەوى بۆ پرسیاریان لیكرد كیشەكەتان چى لێهات زۆر بەجوانمیرانە گۆتى ئەگەر لەنێوان بنەماڵەى كمال اغا ویەكێتى پرسیارم لیبكەن كامەیان هەڵبژیرم دڵنیابن كە یەكێتى هەڵدەبژیرم وهەمووى بەقوربانى یەك سەعاتى یەكێتى دەكەم!!! بۆیە من ئەو بابەتم بە ویّژدانەوا نوسى.
بەڕێزان...لەدوایێن هەڵبژاردنەكانى پارێزگاى موسڵ سەركەوتنى كورد بو وەتوانى بۆ جێهان روون كاتەوا كە ئەو ناوچانە كوردستانن وەخەڵكى ئەو ناوچانە دوپاتیانكردەوا كە كوردستانێن..لەبێرمان نەچیت كە سەنتەرى پارێزگاى موسڵ دەنگێكى زۆر بەلێستى 236 داوە هەر چەندە جموجوڵى تێرورستان وگروپەكانى ناسێونالزمى عەرەبى وڕادیكالى اسلامى زاڵن بەسەر دامودەزگاكانى دەوڵەت وئاوارەبونى هەزاران خێزانى كورد وشەهێد كردنى سەدان گەنجى كورد بەو هەموو فاكتەرانە بۆنى كورد وەكو هێزیكى سەردەمانە لەناۆ موسڵ رووڵى بەرچاوى هەبوو چ لەپاراستنى كەمە نەتوایەتی ومەزهەبیەكان چ لەپاراستنى دامودەزگاكانى دەوڵەت.
كاكە هێدى ئەمن یەكێك بوم لەو كادرانەى كە لە ناۆ شارى موسڵ بوم ولەچەندێن شوێن ساختە كرا لەلایەن لێستى حەدبا وەناۆى چەندین خێزانى كورد لە سجلاتى دەنگدان نەبۆ بویە بەپیوێستى دەزانم پێت بڵیم ئیمە فاشل نەبوین ئەگەر توانات هەبوایە بهاتایە موسڵ ولەگەڵ ئیمە بایت وئاموژگاریمانت كردایە بەڵكو لێستى برایەتى نەینەوا 37 كورسى مسوگەر دەكرد بەبونى بەڕێزت!!!!؟
وەبێرت نەچیت مەڵبەندى موسڵ زیاتر لە(25,000)هەزار دەنگى هێناوە نەك نەیتوانێوا (8,000)هەزار دەنگ مسوگەر بكات وەیەك كورسیشى مسوگەر كردوا بەڵام لێكوڵینەوەكەى بەڕێزت زۆر ورد نەبوا هەر بۆ خوشى وئاژاوا بو...!!!
خوێنەرى خوشەوێست...
كادرانى مەڵبەندى ڕێكخستنى موسڵ وەكو شێر كار بو پاراستنى دەسكەوتەكانى گەلى كورد دەكەن وەسنگیان لەبەردەم ئەو تێرانە داناوە كەبۆ هەرێمى كوردستان ئاراستە كراون وهەمێشە كاك هەرێم وەكو پیشمەرگەێكى كورد پەروەر كار دەكات شەورۆژى تەرخان كردوە بۆ بەدیهێنانى ئاواتەكانى میلەتى كورد بویە بە باشى دەزانم سوپاسى یەكە یەكەى كادرانى یەكێتى لەموسڵ بكەین هەر لە لێپڕسراوى مەڵبەند تا بچوكترین كادرى ئەو مەڵبەندە وهێزوتواناى خومان لە بەردەمێان دانێن.
سڵاو بۆ كارە جوانمێرانەى لێپڕسراو وكادیرانى مەڵبەند...