کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان ئاخاوتن سەبارەت بەچەك؟!!

Thursday, 15/09/2011, 12:00




گەلی كوردلەهەرچواربەشەكەی كوردستاندا زەرەرمەندو ماڵ وێرانی دەستی رژێمەكانی داگیركەری كوردستانە،بێ گومان ئەوزەرەروزیانە گیانی وماڵیەی كەهەمیشەگیرۆدەی كردووە بەزەبری چەك و ئاگرو ئاسن بووە،كاریگەری ئەوكارەساتە پڕلە ئێشوئازارانەی بەهۆی بەكارهێنانی چەكەوەبەسەرگەلی كورددا هاتوەبەئاسانی لەیادەوەری خەڵكی كوردستاندا ناسڕێتەوە، كەواتە نەتەوەیەك كەهێندە بەركەوتەی چەك بێت چۆن دەبێت واپێناسەبكرێت كە هۆگری چەكەو تەنهائەوەدەزانێت بە زەبری چەك مامەڵە لەگەڵ دەوروبەریدا بكات،لەوبڕوایەدام كوردلە هەمو نەتەوەكانی گۆی زەوی زیاتر ئاشتیخوازەو گیانی لێبوردەیی تیابەدی دەكرێت، ئەومەرگەساتانەی بەسەرگەلی كورددا هاتووەلە سەردەستی تورك و عەرەب و فارس ئەگەر بە پێچەوانەوەبوایە و كورد لەبەرامبەرئەوانەدا ستامكاری بكردایە بێگومان لەوەی بە توند ترین شێوازكاردانەوەیان دەبو ، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدیدەكرێت مژارێكی جیاوازەگەلی كوردكەستەم لێكراوی دەستی ئەوستەمكارانەیە نەك لەهەوڵی تۆڵسەندنەوەدانییەبەڵكو زۆر بەدڵفراوانیەوەدەستی ئاشتی بۆ دوژمنانو ستەمكاران درێژ دەكات و لە هەوڵی ئەوەدایە كۆتایی بە شەڕو خوێن ڕشتن ومەرگ بێنێت،كاتێ باسی تۆڵەسەندنەوەدەكەین رەنگەبوترێ كوردتوانای تۆڵەكردنەوەی نییەلەدوژمنانی،بەڵام ئەوكارە توندوتیژیانەی لەوڵاتانی ئێراق و ئەفغانستان و پاكستان و چەندین شوێنی دیكە ئەمجام ئەدرێت و كۆمەڵ كوژی و كارەساتی خوێناوی لێدەكەوێتەوە ، ئەوەمان بۆ پشتڕاست دەكەنەوە كە كوردیش ئەگەر لایەنە مرۆڤ دۆستی وئاشتیخوازیەكەی خۆی فەرامۆش بكات و دەست بۆ چەك ببات و رێگەی شەڕانگیزی بگرێتەبەر ئەتوانێت لەوجورە كۆمەڵ كوژیە لە بەرامبەر دوژمنەكانی ئەنجام بدات، بەڵام گەلی كورد پەنای بۆ ئەوجۆرە تۆڵكردنەوەیە نەبردووە، ئەو چەكەش كە بەدەستییەوە گرتووە بەتەنها بۆ خۆپاراستنە نەك بۆ كوشتن و خوێنڕشتن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانەئەوەی كە هێشتا دوژمنانی كورد بەردەوامن لەسەركۆمەڵكوژكردنی گەلی كوردو هیچ مافێك بە هاوڵاتیانی مافخوراوستەم لێكراوی كوردستان بەڕەوانابینن، لەبەرامبە ئەوەدا هێچ مرۆڤ دۆست وژیان دۆستێك نیە كە راسگۆیانە باس لە لایەنی شەڕخوازو ئاشتیخوازبكات، هەمیشە بەناهەق و لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتدا ئاماژە بەوەكراوەگوایەشۆڕشگێڕانی كوردشەڕخوازن و دەست بۆ چەك دەبەن و لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی ئارامی و پێكەوەژاندانین، بەداخەوە ئەوتۆمەتەناڕەوایە تەنها لەلایەن نەیارو داگیركەرانی كوردستانەوەباس ناكرێت بەڵكو بەشێك لەلایەنەسیاسەكانی كوردستانیش هەمان ئەو ئاخاوتنانە ئەكەن كە دوژمنان ئەیكەن، بێگومان ئەوەش هیچ خزمەتێك بە نەتەوەی كوردو دۆزە ڕەواكەی ناكات ، هەمان كات رەوایەتی ئەدات بەدوژمنانی كورد بۆئەوەی لەكردەوە ناڕەواو دڕندانەیەكانیان بەردەوام بن، لەراستیدا وتەی سەردەمی چەك بەسەرچووە و كاتی شۆڕشی چەكداری نەماوە بۆهەركەس ڕەوابێت بۆخودی كورد ناڕەوایە،كام ویژدان زیندوی دنیا هەیە دادوەری بكات ئەو كردەوە وەحشیگەریانەیەی رژێمی توركیا بەقورسترین چەك لەبناری قەندیل لەبەرامبە ژن ومنداڵی ساوای كوردئەنجامیدا و جەستەی حەوت مرۆڤی بێ تاوانی پارچەپارچەكردو بەگڕی ئاگركردی بەخەلوز، دڕندەیەكی بەوشێوەیە قێزەوەن پێویستە بەچی وڵام بدرێتەوە؟ زۆر نالۆژیكیە ئەوەی گوللەبارانت بكات گوڵ بارانی بكەیت، تكایە ئیدی باسی بێدەنگ كردنی چەكی دەستی شۆڕشگێڕانی كوردستان مەكەن ، ئەگەر باسی چەك دەكەن بێشتر قسەلە سەر تۆپ و تانك و ناپاڵم و كیمیایی و فسفۆڕ هەمو چەكە قەدەغەكراوەكان بكەن، پێویستە چەكەكان پێكەوە بێدەنگ بن.
،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە