شه‌ڕ‌و پێكدادان له‌نێو حدکد چەندین برینداری لێ كه‌وته‌وه
Thursday, 10/12/2009, 12:00
لە سەر دەستپێکردنی شەڕ زانیاری وردمان لە لا نییە بەڵام بە ووتەی هێندێک کەسی چاوەدێر شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه هاتۆته ئاراوه كه لایه‌نگرانی حەسەنزادە، حەسەنی رەستگار به تاوانبار ده‌زانن کە لە حیزبی دێموکراتی جیا کردوونەتەوە و لایه‌نگرانی مه‌لا حه‌سه‌ن رەستگاریش حەسەنزادەیان پی تاونباری ئەسلییە
مێدیانیوز
به‌پێی زانیارییه‌ك كه به‌ده‌ستی "مادنیوز" گه‌یشتووه شه‌وی دووشه‌ممۆ له‌سه‌ر سێ‌شه‌ممه، له‌نێوان كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه‌و چه‌ندین لایه‌نگری عه‌بدوڵا حەسەنزادە و مه‌لا حه‌سه‌ن رەستگار به گوللـه لێكیان داوه‌و له‌م شه‌ڕه‌دا لانیكه‌م 2 كه‌س بریندار بوون كه یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تیمار كراوه‌و ئه‌وەی دیكه له‌به‌ر قورسی برینه‌كه‌ی حه‌واڵه‌ی نەخۆشخانەی هه‌ولێر كراوە.
لە سەر دەستپێکردنی شەڕ زانیاری وردمان لە لا نییە بەڵام بە ووتەی هێندێک کەسی چاوەدێر شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه هاتۆته ئاراوه كه لایه‌نگرانی حەسەنزادە، حەسەنی رەستگار به تاوانبار ده‌زانن کە لە حیزبی دێموکراتی جیا کردوونەتەوە و لایه‌نگرانی مه‌لا حه‌سه‌ن رەستگاریش حەسەنزادەیان پی تاونباری ئەسلییە.
جێگای ئاماژەیە کە پێش جیابوونەوەش چەندین جار تیکهەڵچوون لە نێوانی گروپی نارازی کە ئێستا بە نێوی حیزبی دێموکراتی کوردستان کار دەکەن و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاتە ئاراوە و تا ئێستا دوای جیابوونەوە چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێو ئەندامانی حدک هاتۆتە ئاراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست