هه‌ردوای کۆنفراسه رۆژناوانییه‌که‌ی قادر حه‌مه‌جان (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی جه‌لال تاله‌بانی)، دوو رۆژنامه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی تی
Monday, 27/04/2009, 12:00
1795 بینراوە
لەڕۆژى 16_4_2009 بۆ ررماڵکردنی بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان دیاری محه‌مه‌د که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی کارده‌کا بەهاوڕێیەتى بێستون على پەیامنێرى كەى ئێن ئێن سه‌فه‌ری بالیسانیان کردبوو .
پاش نیوەڕۆی ئیمرۆ بەژمارە(
07710062353)كورتە نامەیەكى هەڕەشە ئامێز بۆ بێستون دەنێردرێت و ئەمشەویش بەهەمان ژمارە ، نامەیەك بۆ دیاری محه‌مه‌د هاتووە دەڵێت :(بێ قیمەت تۆش لەكەى ئێن ئێنى ڕۆژى 16ى 4 لەگەڵیانبوویت دەرمانى تۆش دەكەین.
ئێمه ئه‌و هه‌واڵه له سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ده‌ست گه‌یشتووه ، به هۆی مه‌ترسیداری ره‌وشه‌که فریای په‌یوه‌ندیکردن به هه‌ردوو رۆژنامه‌وانان نه‌که‌وتین.
قادر حه‌مه‌جان ئیمرۆ له کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانی به‌یاننامه‌یه‌کی زۆر سۆزداری خوێنده‌وه ، که ئێمه پێمانوایه بۆ جوانکردنی بیچمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل و خیانه‌تکاری جه‌لاله له ده‌ڤه‌ری سلێمانی . بۆ له مه‌حکدانی قسه‌کانی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌ی جه‌لال ، کوردستانپۆست داوا ده‌کات با به ئاشکرا و به به‌رچاوی میدیاکانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کار دادگایی بکرێت و سزای خۆی بدرێت و، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستبه‌جێ کار بۆ پاراستنی گیانی هه‌ردوو رۆژنامه‌وانانیش بکرێت ، چونکه پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ی قادر حه‌مه‌جان خۆی و ده‌زگاکه‌ی به‌رپرسیاره له سه‌لامه‌تی گیانیان.