کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و کاته‌ی قه‌ڵه‌مه‌ به‌ کرێگیراوه‌کان لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه‌، جوانیه‌کان نرخیان نامێنێت

Thursday, 09/08/2012, 12:00


ئازادیی و راوبۆچوون له‌ نووسین و ده‌ربڕیندا وێنه‌که‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ پشاندانی ڕووی جوانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و ئه‌و وڵاته‌، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت تا چه‌ند دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌یه‌، ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌لاتداران له‌ نووسین ناترسن و ڕه‌خنه‌ قبوڵ ئه‌که‌ن ئه‌وا به‌و مانایه‌ دێت، که‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ لوتکه‌ی دیموکراسیدایه‌ و به‌های مرۆڤ و ئازادییه‌کان فه‌راهه‌م کراوه‌ . به‌ڵام کاتێک که‌ نووسین ئه‌بێته‌ هۆکارێک بۆ له‌ ده‌ستدانی ژیانی نووسه‌ره‌که‌ی ئه‌وا نووسین به‌ره‌و لاوازبوون هه‌نگاو ده‌نێت، نووسه‌ر ملکه‌چ ده‌بێت که‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی و ویژدانی خۆی بفرۆشێت، فرۆشتی ویژان واته‌ فرۆشتی ئه‌خلاق ، زمان و سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نه‌ده‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیه‌کان ، فرۆشتنی خود یاخود ته‌سلیمبوون به‌ واقیعێک که‌ گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌ ئه‌سته‌م نییه‌، به‌ واتایه‌ک لێک ئه‌درێته‌وه‌ که‌ فرۆشتی ئه‌قڵ و کۆنترۆڵکردنی له‌ لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ بۆ به‌ کارهێنانیان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و به‌ شان و باڵدا هه‌ڵانیان تا ئاستێک که‌ خۆشیان له‌و جوانیه‌ی خۆیان دوو دڵ بن.
ئه‌و کاته‌ی نووسه‌رێک ئاماده‌یه‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خۆی بخاته‌ ژێر پێ ده‌سه‌لاتدارێکه‌وه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ی له‌ ژیان یاخود له‌ پێناو هۆکارێکی ماددیدا ئه‌و کات به‌دناوترین وشه‌ نوسینه‌ ، هه‌ر ئه‌و کات له‌وه‌ تێئه‌گه‌ین که‌ ژیان به‌ سه‌ربه‌رزی و هه‌وڵدان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی راستیه‌کان و ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ چاک به‌ چاکه‌ و خراپ به‌ خراپه‌ ، گه‌وره‌ترین هێزه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ژیان و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ملکه‌چ بوون به‌ نوسین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های چه‌مکی ره‌خنه‌ له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ، له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئیستاماندا ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ زۆرن که‌ له‌به‌ر په‌یداکردنی بژێوی ژیان په‌نا ئه‌به‌نه‌ به‌ر کرنوش بردن بۆ ده‌سه‌لاتداران و هه‌وڵ ئه‌یه‌ن به‌ شان و باڵی ئه‌واندا هه‌ڵبه‌ن و ئاماده‌ن شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆیان و خێزان و نیشتمانه‌که‌یان بخه‌نه‌ خزمه‌تی حیزبێک ، بنه‌ماڵه‌یه‌ک یاخود تاکه‌ که‌سێک ، ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ بوونی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ هه‌وڵ ئه‌یه‌ن مێژووی ڕه‌شی که‌سانێک به‌ قه‌ڵه‌مه‌کانیان سپی بکه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌ن به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان بکه‌نه‌ قوربانی ده‌ستخۆشیه‌ک یان بڕێک پاره‌ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو نوسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌شه‌ره‌فه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی چی تر خه‌ڵک له‌وه‌ تێبگات که‌ ئه‌و نوسینانه‌ دوورن له‌ بنه‌ما و ته‌نها ڕوویه‌کی شاره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانه‌ و له‌ هه‌مان کاتیشدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه‌ تێبگه‌ن که‌چی تر ناتوانن ویژدانی خه‌ڵک به‌ پاره‌ بکڕن ، هه‌موو کات قه‌ڵه‌م له‌ لوله‌ی تفه‌نگه‌کانی ئه‌وان قورسایی زیاتره‌ و له‌ هه‌موو ململانێیه‌کیشدا هه‌ر به‌ره‌ی ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م هه‌ڵگره‌کان براوه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە