(فالکۆن*)ه‌که‌ی نێچیر بارزانی و هه‌ڵۆکانی هه‌ژارانی کوردستان
Monday, 18/10/2010, 12:00
ئاشنایه‌تی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ (فڕۆکه)دا، ئاشنایه‌تیه‌کی تراجیدی و کۆس که‌وتن و نه‌هامه‌تیه ، ئێمه وامان زانیوه ، فرۆکه بۆ بۆردومان کردن . وێران کردن ، گازباران کردن به کاردێت ، بیرمان بۆ ئه‌وه نه‌چووه ده‌شێت ، کاری خزمه‌ت گوزاری و فریاکه‌وتن و ئاگر کوژێنه‌وه و هتد ... بکات.
نابێت لۆمه‌مان بکڕێت ، سه‌روکارمان له‌گه‌ڵ فڕۆکه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ، هه‌رله‌گه‌ڵ دروست بونی (ده‌وڵه‌تی عێراق) به‌فیتی (ئینگلیز) ، له‌سه‌ره‌تای بیسته‌کاندا (ڕه‌واندوز) بۆردومان کرا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ئینگلیزه‌وه ، دوایش له ئازاری 1923 هه‌ر فڕۆکه‌کانی به‌ڕیتانیا (سلێمانی)یان بۆردومان کرد ، هه‌ر له‌ساڵی 1926 دا هه‌مان کاره‌سات ڕویدایه‌وه ، هه‌روه‌ها له کانونی یه‌که‌می ساڵی 1931 یشدا (ناوچه‌ی بارزان)یان بۆردومان کرد . ئیتر هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی (هێزی هه‌وایی) عێراق ، دامه‌زراو بای باڵی خۆی دا .. دڕێغییان نه‌کردووه له بۆردومان کردنی (کوردستان) ، بۆردومان کردنی (قه‌ڵا دزه)و (هه‌ڵبجه) ساڵی 1974 سه‌ره‌ڕای وێرانکردنی شاره‌که ، چه‌نده‌ها خوێندکارو خه‌ڵکی سیڤیل شه‌هید کران.
دیاره سه‌خترینیان ، گاز بارانی هه‌ڵبجه و قه‌راداغ و دۆڵی جافهیهتی و بالیسیان بوو، گه‌وره‌ترین کۆستی لێکه‌وه‌ته‌وه . به‌ڵام ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆم ، ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵانی 1974 کهدێیهکهمان ،به سۆخۆکانی به‌عس بۆردومان کرا ، دیاره پێشتر فڕۆکه‌کانی به‌عس ، به‌ر (ناپاڵم)یان دابوو، به‌ڵام زیانی گیانی لێ نهکهوتوبووهوه . کاتێک هاوینی 1974 فڕۆکه جهنگیاکانی به‌عس ، ساڕوخی ڕق و کینه‌ی شۆفینانهی خۆیان ، به‌سه‌ر دێیه‌که‌ماندا باراند ، ئه وکاته لاوێکی خوێن گه‌رم و تازه پێگه‌یشتو بووم ، نیشانه‌ی برێنێکی گه‌وره‌ی له هزرمدا جێهێشت ، به‌تایبه‌ت که‌بووه هۆی شه‌هید کردنی (فه‌قێ ساڵح). خاڵه فه‌قێ ، که‌سێکی باڵابه‌رزو جوانخاس بوو ، مشکیهکی ئه‌ڵوه‌نی ، ئه‌به‌ست به سه‌ره‌وه ، زۆر ڕوخۆش و دڵته‌ڕ و قسه خۆش بوو ، ههرزهماوهند و شاییه‌ک بکرایه ، ئه‌گه‌ر فه‌قێ ساڵح ، سه‌رچۆپیه‌که‌ی نه‌گرتایه ، بێ تام ئه‌بوو . له‌و بۆنه‌یه‌دا به کلاشینکۆفه مزهڵلیهکهی ، چوارده خۆرهڕهشه ئه‌ڵقه داره‌که‌ی خۆی ئه‌ڕازانده‌وه ، که‌م گه‌نج هه‌بوو ئاواتی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ، که بوو به پیاو ، وه‌کو فه‌قێ ساڵح بێت!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاتێکی پڕ ترس و بیم بوو ، خه‌ڵک له دڵه ڕاوکێ ی چاوه‌ڕوانی هێرشی به‌عس دا بوون ، به‌ڵام ناشتن و پرسه‌که‌ی به قه‌د (تیرۆر) کردنی شه‌هید (نوری حه‌مه عه‌لی) له سلێمانی قه‌ره‌باڵغ بوو.
بۆ گشتی خه‌ڵک ، دیوه‌که‌ی تری فڕۆکه ، دیوه مرۆڤانه‌که‌ی ، له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات ، گه‌رچی پێشتریش که‌م و زۆر هه‌ندێکمان ، ورده ئاشنایهتیکمان له‌گه‌ڵی په‌یدا کردبوو ، دوایش به‌بۆنه‌ی کۆچ و هه‌ڵاتنه‌وه .. زانیمان ئه‌شیت فرۆکه ، بۆ گه‌شت و گوزار و ده‌رباز بوون له هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ.. و هتد به‌کاربهێنرێت . ووڵاته گه‌شه کردوو سه‌قامگیره‌کانی دونیا ، به‌تایبه‌ت (ئه‌وروپا) ، ده‌مێکه تامی ئه‌و خێروخۆشیهیان چێشتوه ، هه‌تا که‌سه زۆر به هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان ، تایکۆنهکان** فڕۆکه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه ، ئێمه لێره‌دا کارمان به‌سه‌ر گۆرانی بێژ‌و دهرهێنهورو ئه‌کته‌رو که‌سه هونه‌ریه‌کانی تره‌وه نیه ، باسمان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌یه ، که سامانه‌کانیان به سروشتی و له‌و چونه ناو پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه گه‌شه‌ی کردووه، فڕۆکه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه ، بۆ به‌دواچوون و ئاسانکاری ، کاره بازرگانیه‌کانیان . بڕوام وایه .. کوردستانی خۆمان ، تاکه ووڵات بێت ، که تایکۆنهکانی له ڕێگه‌ی پله و پایه‌ی حزبیه‌وه سامانیان گرد کردبێته‌وه ، سامانێک که ئه‌گه‌ر .. (ڕیکاردۆ و کارل مارکس)ش زیندوو بکه‌یته‌وه نازانن چۆن پاساوی خێرا گرد کردنه‌وه و که‌ڵه‌که بوونی بده‌ن !!. ئه‌وه‌نده به‌سه ، که تۆ که‌سێکی خانه‌واده‌ی ده‌سه‌ڵات داران ، یان ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی حیزبێکی ده‌سه‌ڵات دار بیت ، بۆ ئه‌وه‌ی بیت به تایکۆن ، یه‌کێک له‌و تایکۆنه مافیانه‌ی ده‌سه‌ڵات (نێچیر بارزانی) یه که له پڕێک و به به‌کارهێنانی پایه‌ی خێزانی و به‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران بووه ، سه‌رمایه‌کی له‌ڕاده به‌ده‌ری هاتۆته به‌رده‌ست ، ئه‌م پیاوه ئه‌گه‌ر له ووڵاتێکی ئازاد‌و خاوه‌ن سوڤرینتی ، له خێزانێکی سه‌رمایه‌دار بابولباب ، عه‌قڵ و ئاره‌قی ڕشتبێ له‌و که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌دا . ئه‌مانووت ئامه‌ننا ، جا چی تیایه ، با فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت !!
چونکه ئاسانکاریه بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی ، پرۆژه گه‌وره‌کان ، که له‌ئه‌نجامدا خێروخۆشی بۆگه‌ل ئه‌هێنێ ، کهلهشکرێکی زۆری بێ ئیشی ، ئه‌کاته خاوه‌ن کار !!. به‌ڵام ئه‌م (تایکۆن)ه ئه‌و سه‌رمایه‌ی که بۆنی خوێنی هه‌ژارانی لێ دێت ، که له ئه‌نجامی دزینی و حهپلوشکردنی سامانی نهتهوایهتیمانهوهیه ، که هه‌ر له دوره‌وه بۆنی نه‌وتی قاچاغ و خواردن و ده‌رمانی ئێکسپایربوی لێدێت.. چۆن و بۆچی به چ هه‌قێک ؟؟! ئه‌چێت (فڕۆکه‌ی تایبه‌تی) بیست و دوو نه‌فه‌ری ئه‌کرێت ، به تاقمێک فڕۆکه‌وان و ئه‌ندازیار و خزمهتچیهوه که پاره‌ی خه‌یاڵی به‌ڵاش وه‌رئه‌گرن !! ، ئاخر کاک نێچیر ، (كیسنجه‌ره) یان (بان کی مۆن)ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه که خه‌ریکی چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌وڵه‌تی بێت وته‌نها له مپهر بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان ده ولهتاندا هه‌ڵنه‌گیرسێت !! ، وه یاخود کوردستان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه و پرۆژه‌کانی جه‌نابی ئه‌وه‌نده زۆر به‌ربڵاون ، پێویستی به فڕۆکه‌یه ، که به‌ووردی و به خێرایی به‌سه‌ریان بکاته‌وه نهبهدا به‌ڵێن داره‌کان سستی بنوێنن ، ئه‌و کاته خزمه‌تی هاوڵاتیانی سته‌مدیده‌ی کوردستان دوابکه‌وێت !!.
دیاره ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هیچی نیه !، که‌واته ته‌نها و ته‌نها بۆ کاتی ته‌نگانه و ده‌ربازبوونه !، له به‌رده‌م لێشاوی ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ردا، ئه‌و کاته‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌میشه زوڵم لێکراوی کوردستان ڕاپه‌ڕینی دووه‌م ئه‌هێننه گۆڕێ ، ڕاپه‌رینێک که بۆ کۆتایی ته‌خت و تاراجی سه‌رانی مافیا ، ئه‌هێنێته به‌رده‌م ، ته‌نها دادگای ڕاسته‌قینه ، دادگای سته‌مدیده‌کانی گه‌لی کوردستان . تۆ بڵێی یاران ! ئه‌و کاته هه‌ڵۆ چاوتیژو باڵ به‌هێزه‌کانی گه‌ل مه‌ودای فڕینی فالکۆن-ه که‌ی نێچیرو نێچیراکانی تر بده‌ن ؟؟!!
فالکۆن :باز ، هه‌ڵۆ Falcon*
:(تایکۆن) که‌سانی ملیاردێر و به هێزی ئابووریTycoon**
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست