له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سویدا سوکایه‌تی به‌کورد کر،با بێده‌نگ نه‌بین
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
له لۆکاڵێ 0،104،464 ،
ژماره‌ی ده‌نگدانی ووڵاتی سوید 86.
ژماره جێگای ده‌نگدان 03.
له باشووری سوید شار مالمۆ، له دوو لۆکاڵدا مۆڵه‌تی دنگدانیانتێدا بۆ وه‌رگیرابوو، یه‌کێک له‌وانه به ژماره 0،104،464 کۆمه‌ڵیک پێشێلکاری ڕویدا له‌وانه:
یه‌که‌م چاودێری سیاسی سه‌ربه پ د ک ، کاک کارزان عه‌بدوڵا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه ئاگاداکرا بوو، که یاسایی نیه که که‌سانی سه‌ربه قه‌واره سیاسیه‌کان به‌جلی کوردیه‌وه،بێنه ژووری یا ساڵۆنی ده‌نگدانه‌وه.
دوه‌م به‌ڕیوه‌به‌ری ژووری ده‌نگدان ژماره1 به‌ناوی عبدولڕحمن عه‌باس العبیدی، که‌سه‌ر بهکۆمیسێۆنه، به کامێرای قهڵهمیهوه گیرا(کامێرای قه‌ڵه‌می ته‌نها بۆ سیخوڕی به‌کاردێت.
سێهه‌م سندوقه‌کانی هه‌مان ژور، واته ژوری ژماره1 به پێجه‌وانه‌وه داخرابوون ، به‌واتای دیکه به ئاسانی ده‌کرێته‌وه، داده‌خرێنه‌وه.
چوار له‌و ڕۆژه دوور‌و درێژه‌دا ته‌نها 1 پاکه‌ت که ته‌نها 50 کیسه چای تێدا بوو، له‌گه‌ڵ یه‌ک پاکه‌ت شه‌کر، که ته‌نها 1 کیلۆ ده‌بوو، داندرا بوو، بۆ زیاتر له 50 که‌س که به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمیسێۆن هه‌روه‌ها چاودێری سیاسی.
5 بۆ نزیکه 3000 تا 4000 ده‌نگده‌ر کاغه‌زی ته‌والێت، نه‌بوو. ئه‌مه له‌کاتێکدا تابورێکی 50 مه‌تری که که‌می که‌م کاتژمێرێک زیاتر چاوه‌ڕی ده‌بوون، تا نۆره‌ی ده‌نگدانیان دێت.
واتا ده‌بوو، که وه‌ک بانگه‌شه‌کرا چاو قاوه، هه‌روه‌ها پێداویستی سه‌رئاو دابین بکرایه، چونکه 2،7 ملێۆن دۆلار بۆ ده‌رهاورده‌ی هه‌ڵبژرادن ته‌رخانکراوه، به‌واتایه‌کی دیکه ، دزی کردن له‌و سه‌رمایه‌ی که بۆ ئاماده‌کاری هه‌ڵبژاردن ته‌رخانکراوه،کراوه.
6 گه‌نجێکی کورد کردی به‌هه‌را، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ ته‌نها ئاڵای عێراق هه‌ڵکراوه ئاڵای کوردستان هه‌ڵنه‌کراوه، هیچ کام له کورده‌کان پشتگیریان له گه‌نجه نه‌کرد، ئه‌وه‌ی من بیستبێتم،چونکه من له جێگاکای خۆم زۆر که‌م نه‌بێت نهدهجهڵام، وه‌ک چاودێری سیاسی سه‌ر سندوقه‌کانی سه‌ربه گۆڕڕان.
بۆیه ده‌ستبه‌جێ چه‌ند چاودێرێکی سیاسی که بریتی بوون له
کاک ڕزگار چاویک گۆڕان
کارزان عه‌بدوڵا چادێری سیاسی سه‌ربه پ د ک
دڵشاد عومه‌ر ساڵح پ د ک
که‌سێکی دیکه که چاودیری سیاسی سه‌ربه یهکگروتی ئیسلامی(ناوه‌که‌یم بزرکرد، بببورن).
ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی جادێری سیاسی سه‌ربه لیستی گۆڕان
پێکه‌وه چوینه ژووری لێپراسراوی یه‌که‌می لۆکا‌ڵی ژماره 0،104،464 ، پێکه‌وه سکالاکانی خۆمان گه‌یانده سه‌رۆک کۆمیسیۆن، ئه‌ویش له‌وه‌لامدا گووتی:
که کامێراکه له‌ده‌ستی لێپرسراوی ژووری یه‌که‌م که‌سه‌ربه کۆمیسێۆنی باڵایه سهندێدراوهتهوه.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی نایاسی بوونی چاودێری سیاسی به جلی کوردیه‌وه، به ئاگاداری چاودێری قه‌واره سیاسیه جیوازه‌کان: ئه‌وه بڕیاری کۆمیسۆنی باڵایه.
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک فڕوفیشاڵ که گوایه ڕاپۆرتیان ناردوه بۆ به‌غداد و په‌سه‌نی (به‌باشی باسی کوردیان کردوه) گه‌وره‌ی کوردیان کردوه که کورده‌کان باشترین هاوکاریان کردوه.
من ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی سووربووم و پێداگریم کرد، که ده‌بێت، ژماره‌ی ئه‌و بڕایارهمان پیشان، بدات، مادام وایه بۆ سه‌رپۆش(حجاب) یاسایی بێت، جلی کوردی نایاسی بێت.
به‌ڵام، به گشتی ئه‌رێی وه‌لامی به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌که‌یان کرد.
به واته‌یه‌کی دیکه، کورد خه‌ڵه‌تێندراو بێده‌نگ بوو، له ئاست سوکایه‌تیه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌ی لۆکا‌ڵی ده‌نگدان، له ڕاستیدا نه‌ده‌بوو بێده‌نگ بین!
پاش ئه‌وه‌ی هاتینه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌ر ژووره‌که‌مان ژماره8 که من له‌و ژوره چاودێری سیاسی سندوقه‌کانی سه‌ربه لسیتی گۆڕان بووم، داوام کرد که دڵنیایم ده‌وێت، که ئایا نایاسییه که جلی کوردیه به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی چاودێری سیاسی بێت.
به‌ڕیوه‌به‌ری ژورهکامان کاک زوهێر،که کورێکی خانه‌قینه گووتی، نه‌خێر شتی وا نیه.
بۆیه دوباره‌و سێباره دوامکراد له قه‌واره سیاسیه جیاوازه‌کان، که نابێت بێده‌نگ ،6 خاڵکهی که پێشتر باسمان لێوه کرد، با دوباره بچینه‌وه لای به‌ڕێوه‌به‌رو تاوتوێی پێشێلکارییه‌کان بکه‌ین و ئه‌و سوکایه‌تیه ئه‌رێ نه‌که‌ین.
به‌ڵام، یه‌که‌مجار گوتیان نه‌مانی چاو قاوه و کاغازی ته‌والێت، کاری ئێمه نیه.
دوه‌مجار گوتیان، سه‌رۆکی کۆمیسێنی باشووری سوید، ئاسانکاری زۆری کردوه،چونکهدهیان که‌س که کێشه‌ی ناسنامه‌یان هه‌بوه، یارمه‌تی کاک کارزانی چاودێری سیاسی سه‌ربه پ د ک داوه، واتا که‌سان هه‌بوون، ناسنامه‌ی ته‌واویان پێنه‌بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه‌یداوه ده‌نگ بده‌ن.
بۆیه باشتره بێده‌نگ بین، کێشه دروست نه‌که‌ین، ناوی کورد نه‌زڕێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌مووی هه‌ڵبژرادن تا ئهندهزهیهکی باش به بێ کێشه به‌ڕێوه‌چوو، جگه له‌چه‌ند شه‌ڕێکی گه‌نجان، نه‌بێت.
به کورتی ههوڵدانکهم بێ‌سود بوو، بێده‌نگیان لا باشتر بوو، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ریی چه‌ند که‌سێک کرا، که ده‌نگ بده‌ن هه‌رچه‌ند کێشه‌ی ناسنامیهیان هه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زوو ده‌هاته ژوره‌که‌مان ژماره8 به‌ئاگادار کاک زوهێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستم لاواز نه‌بوو، هه‌روه‌ها بێده‌ن نه‌بوم، ڕوی له‌من ده‌کردو 4 تا پێنج جار گووتی: قه‌واره سیاسیه‌کان بۆیان نیه، که‌له‌سه‌ر کورسیه‌کانیان بجوڵێن، پاشان پرسیارم له ژووره‌کانی دیکه کرد، له‌وه دڵنیابووم، که باس‌و خواسێک له‌و باره له ژوره‌کانی دیکه نه‌بوه.
به گشتی وه‌ک چاودێرکی سیاسی سندوقه‌کانی ده‌نگدان سه‌ر به‌لیستی گۆڕان، ڕون کردنه‌وه یا خۆ ئاماده‌کردن، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده، یا بۆ ئه‌زموون و وانه وه‌رگرتن، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه، ئه‌مانه‌نن:
به کورتی تۆراخاندنی بار‌و دۆخه‌که به‌م شێوه وێنا ده‌که‌م:
به شێوه‌یه‌کی گشتی کورد چالاک نه‌بوو، نه‌ک هه‌ر چالاک نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌ڵوێستیان زۆر لاواز ترسنۆکانه بوو، به لیستی گۆڕانیشه‌وه:
سه‌ره‌تا هاتنی چاودێری سیاسی سندوقه‌کان، زۆر دره‌گ ده‌گه‌یشتن، هه‌روه‌ک سه‌ردانی باڕێک یا کافترییایه‌ک بکات، له کاتێکدا بڕیار بوو، کاتژمێر8 بایانی تا 6 ئێواره ئاماده‌بونایه.
دوه‌م نه‌مدی که ئاماگیری کڵێشه نامه فهتاوهکان که به ڕێگای هه‌ڵه ده‌دڕان یا ئیمزا ده‌کران، له ئه‌نجامی که‌م ئه‌زموونی، واتا کڵێشيکه ده‌فه‌وتێ و کاری پێناکرێت، بۆیه ده‌بێت تۆمار بکرێت،تا ئامارکان یهکانگیربکرێت،له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی داندراوه که بۆ هه‌ڵبژرادن ئاماده کراوه.
به‌ڵام ئه‌و کاره له لایه‌ن هیچکام لایه‌نه کوردیه‌کانه‌وه تۆمار نه‌کرا.
یا ئاماده نه‌بوونی چاودێرانی سیاسی قه‌واره سیاسیه‌کان که جاودێری هه‌میشه‌ی سندوقه‌کان بن، ڕاستیه‌که‌ی ده‌هاتن به‌ڵام پاش 10 ده‌قه یان که‌مێک زییاتر خۆگریان له ده‌ست ده‌داو ده‌ڕۆشتن، واتا سندوقه‌کانی چاودێری، به بێ چاو‌دێر ده‌مانه‌وه.
ڕاستی به‌ڕێزێکی سه‌ر به یه‌کگرتووی ئیسلامم دی، که هه‌میشه له ئه‌و ژووره‌ی ئێمه‌دابوو، ژووری ژماره8، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه هه‌میشه سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و لا الله اله بوو، هه‌رچی بگوترایه، ئه‌و به‌ڕیزه ده‌یگووت ئیشاالله!(زۆری نه‌مابوو لێی بپپرسم که ئایا گهیشتۆهته ملێۆن یاناله تهسبیحاتدا)!
جگه له‌وه‌ش، زۆرێک له ئه‌وانه‌ی که ده‌هاتن، هه‌روه‌ک بیلگهیت به جانتای دیبلۆماسیانهوه، که‌سێک ئاگادار نه‌بوایه، وای ده‌زانی بۆ ژن خواستن هاتوه، به قات و بۆینباخ و جانتا دهسیهکهی ده‌ستی که‌له چه‌رمی گرانبه‌ها دروستکرابوو، به‌س له بزنێسمانهکان ده‌چوون، نه‌ک چاودێری سیاسی سندوقه‌کانی چاودێری.
ئیتر هه‌ر له چپه چپ و که که‌سێک نه‌یزانیایه، وا تێده‌گه‌یشت که پیلانی کوشتنی سه‌دام داده‌ڕێژن! (ناسیاوێکم له‌گه‌ڵ ناسراوێیکی دیکه له مۆسکۆ ده‌چنه خانه‌ی قوتابیان، به‌ڵام خانه‌ی قوتابیان وه‌ک یاسا،داوای ناسنامه ده‌که‌ن، بۆ چوونه ژوره‌وه، ناسراوه‌که‌ی من ئه‌ڵێ: من ناده‌م، به‌کورتی براده‌ره‌که‌ی دیکه، ئه‌ڵێ: هاوڕێ ئێره شاره‌زوور نیه، به‌بێ ناسنامه ناتوانێ بچیه ژووره‌وه، پاشان خۆ ته‌قه‌ت له سه‌دام نه‌کردوه، ناسنامهکهتی بدهرێو بڕایه‌وه)
جگه له‌وه‌ش، هاتنه‌که‌یان زیاتر خۆ پیشاندان بوو،(انا عولیا، من هه‌ره به‌رزترین تانم) به کارته‌که‌ی به‌ر سنگیانه‌وه، به بێ گوتن هاواریان ده‌کرد، ئه‌ها ئێمه‌ش لێره‌ین، ئۆهۆی جانتا دیبلۆماسیهکهم نابینن!
ئۆهۆی خه‌ڵکی ڕه‌شۆکی نابینی من سیاسیم، هه‌تیوو من چاودێری سیاسیم!
به کوررتی جرت و فرت، هاتن چون به‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌کاره‌کانی خۆیان هه‌ستن.
زگم ئه‌مباری که‌س نیه، تۆزێکی مابوو، که بیکه‌م به‌هه‌را له‌گه‌ڵ پ د ک ێکدا، که به‌ڕاستی ته‌نها بۆ خۆ پیشاندانی بۆینباخ و جانتا دیبۆماسیهکهی هاتبوو، چونکه ته‌نها 1 ده‌قه هاته ژوره‌که‌مان به‌ناوی لیستی کهرهدێزه زیاتر خۆی نه‌گرت چوه‌ده‌ره‌وه،ماشاالله له‌م چاودێره سیاسیه. (یه‌که‌م جار به‌ڕێوه‌به‌ری ژوره‌که‌مان پرسی سه‌ربه‌کام قه‌واره‌ی سیاسیت، نوێنه‌ره‌که‌ی پ د ک تێنهگهێشت، ببورن ئه‌وه‌نده له ژووری ئۆپسزێۆن گوتیان کهرهدێزه، منیش ناخۆ ئاگای گووتم که‌ره دێزه‌که، سیان له عه‌ره‌به‌کان گوتیان های یا حزب(ئه‌م کام قه‌واره‌یه)) که‌نه‌ده‌بوو ئه‌و ههڵهبهکهم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که‌سایه‌تی هه‌بوون، که هه‌رچه‌ند خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بوون، واتا کاریان هه‌بوو له‌و کاته‌دا، که‌چی به ماشێنه‌که‌ی خۆی ده‌یان که‌سی گوێزایه‌وه بۆ به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌ندان.
بۆ نوونه کاک ووریا حاجی عه‌بدوڵا، له‌کاتی کارکردنمدا وه‌ک چاودێری سیاسی سندوقه‌کانی ده‌نگدانی سه‌ربه گۆڕان، ده‌یان ته‌له‌فۆنی بۆ کردوم که یارمه‌تی بده‌م، که ئه‌وا فڵانم و فیسارم هێناوه، تا یارمه‌تی بده‌م.
کۆتای سکم ئه‌مبار هیچ که‌س نیه، ده‌نگی خۆم ده‌ده‌م بهگۆڕڕان، هه‌تا به‌م ڕێبازه‌ش بڕاوا، پشتگیری ده‌که‌م، به‌ڵام گوێی له هیچکه‌س ناگرم ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گوڕانیش، ئه‌گه‌ر پشتگیریریشم نه‌که‌ن، سکاڵای خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ده‌ست دادی سویدی که سوکایه‌تی کراوه به نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئه‌وه‌ش له یاسای سویدیدا تاوانه‌و، ده‌بێت سسزا بدرێت.
ئه‌گه‌ریش هه‌رکام له قه‌واره سیاسیه‌کان پشتگیریم بکه‌ن،جێگای ده‌ستخۆشیه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Discrimination
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست