کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" ئاشقانە"

Saturday, 27/07/2013, 12:00





لێیان پرسیم:
چاوی کام کیژۆڵەی جیهانت
پێ جوانە؟
پێیان گوتم : بەژن وباڵای کام
تولە نەمامت پێ لەسەر دڵانە
باسی ئەگریجە وبرۆ ونیگای
کار ئاسکی کوێت بۆ بکەین
کە لە بە رچاوت بێتە گۆ و
بۆ زامی دڵی زامدارت مەرهەمی ساڕێژ و
بە وێنەی دەرمانە
چوومە بەر دەرگای دڵم
بۆ جواب ؟
هەڵبژاردەی تۆ بۆ ئەوینداری
ڕێڕەوی داستانی خودای راستانە
شواری دڵ وخۆشاوی خوێن
بڕیار دەدەن
چاوی جوان وخومار
بەژن وباڵای لاوێن
ئەگریجەی لول ونیگای
پڕ لە ئەستێرە و
لەنجەولار
تەنیاو تەنیا لە لای کچی
کوردوستانە .


جەعفەر/ کەریمی
بوڵغارستان / سۆفیا/ ٢٧/٧/٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە