شەرمەزارییە بۆ حیزبی شیوعی، کە ئەندامەکەی لە ژێرەوە سەر بە دەزگای زانیارییە!؟
Friday, 16/03/2012, 12:00
ئەوەى كە لە لەلایەن پەیامنێرێكى بوێری كوردستانپۆستەوە لەگەرمیان ئاشكرا كرا،كە بۆ كپكردنەوەى دەنگى ناڕەزایەتى خەڵك لەگەرمیان و فریودان و چەواشەكردنى خەڵك، یەكێتى زیرەكانە كادیرەكانى حیزبی شیوعی خستۆتە خزمەت بەرژەوەندییەكانى خۆیەوە و كادیرەكانى حیزبی شیوعیش لەبەر پارە خورادن و گەندەڵی و تیكەى چەوریی یەكێتى،چەند ڕێكخراوێكیان بۆ خزمەتكردنى یەكێتى پێكهێناوە، سەرەڕای ئەوەیش كە مەحمود سەنگاوى، عەدنان قوربانى راسپاردووە دەست بەردارى ئەو ڕێكخراوانە حزبی شیوعی نەبێت و پێویستە هەر وەك كارگێڕی مەحەلی حیزبی شیوعی بمێنێتەوە لەبەر ئەوەى بەو جۆرە كاركردنەى سوودى باشترى بۆ یەكێتى ئەبێت، لەگەڵ ئاشكراكردانى عەدنان قوربانى پیاوى دەزگاى زانیاری.
وێڕاى دەست خۆشى لەو پەیامنێرە كە زانیاریەكانى بۆ راى گشتى و حیزبى شیوعی بەتایبەتى سەركردایەتى ئاشكراكرادووە، بۆ ئەوەى لەخەو هەستن و هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئەو پیاوە سیخوڕە هەبێت،ئەو قسەو باسەیش لەنێو حیزبی شیوعی گەرمیان دەكرا ماوەی چەند ساڵێكە هەر هەبووە،بەڵام لەبەر ئەوەى تیكەى چەوەرى بۆ بەرپرسانى حیزبی شیوعی لەگەرمیان هەبوو لەبەرامبەر ئەو پیاوى دەزگای زانیارییە هەمیشە بێدەنگیان هەڵبژاردبوو بوونەتە پاشكۆی سیاسەتەكانى یەكێتى لە ناوچەكە،حیزبێك خۆی پێ نیشتمانى بێت، چۆن شەرم لەخۆی ناكات، كە بەرپرسانى ببێتە پیاوى دەزگاى زانیارى،حیزبێك ئەگەر حیزبی هەژاران بێت، چۆن ئەندام مەحەلیەكى ئەو حیزبە لەگەڕان دەبێتە پیاوى دەزگاى زانیارى و دەم راستى مەحمود سەنگاوى،كە زۆربەى یەكێتیەكان پرس بەم پیاوە دەكەن،ئەگەر حیزبێك باوەڕى بە (عەدالەت و یەكسانى) هەبێت، دەبوو لەماوەى 21 ساڵەى راپەڕینەوە هەڵوێستێكى مەردانەى هەبووایە نەك شەرمنانە دەبوایە لە سەنگەرى هەژارانەوە بەرەو رووى چەوسانەوەو دەسەڵاتیی رەهاى بنەماڵە بێت،نەوەك بچێتە ناو دەزگاى جاسوس وخائین و ناپاكان.
ئەم حیزبە بە حیزب و كادەرەكانیانەوە دواى بڵاوبونەوەى عدنان قوربانى پیاوى دەزگاى زانیارى ، رەخنەیان لە بەرپرسی حیزبەكە گرتووە لەبەرامبەر بێدەنگ بوونى، بە پێی زانیارییەكانیش رەنگە لەماوەى داهاتوو هەڵوێست بۆ دەركردنى ئەو پیاوى دەزگاى زانیاریە هەبێت.
هەرلە راپۆرتى پەیامنێرەكەى كوردستان پۆستى بوێرنوسراوە رێكخراوەكانى عەدنان قوربانى پارە لە هێرۆی ژنى تاڵەبانى و بەرهەم ساڵح و (كۆمپانیاى بەڕێز) و(كۆمپانیاى قەیوان) وەر دەگرن بۆ چالاكییەكانیان جگە لە بوودجەیەكى خەیاڵی، كە مەحمود سەنگاوى لەرێگەى دەزگاى زانیارییەوە بە ڕاستەوخۆیی دەیدات بە عەدنان قوربانى،لەو هەموو پارەش بەناوى هاوسەرگیری بە كۆمەڵەوە كۆمەڵێك گەنج كۆدەكەنەوە، كە بەحیساب تازە هاوسەرگیری دەكەن و ئەیكەنە شانۆنامە بۆ ئەوەى مەحمود سەنگاوى و سەڵاح كوێخا خۆیانى تێدا هەڵكێشن.
ئەوەى لەلای منیش كۆكراوەتەوە ئەوانەى هاوسەرگیریان كردووە زۆربەیان ژنەكانیان دوو گیانە بوونە و لەكاتى پرۆسەكەیشدا تێدابووە منداڵی هەبووە،ئەگەر لەم راپۆرتە وەڵام بدرێمەوە بەناچارییەوە ناوى هەموو ئەو كەسان ئاشكرا دەكەم كەخۆیان بە زاواو بوك زانیوە.
ئەوەى لەماوەى رابردویشدا لەچەند رۆژنامەیەكدا ئاشكراكرا كە هەریەك لە سكرتێری پێشوى حزبی شیوعی تەها سلێمان و سكرتێرى رێكخستن سەردار بەشدارن لە چۆنیەتى خەرجكردنى ئەو پارەیەو چەند جارێك پارەیان وەرگرتووەو كێشەیان لەناو خۆیاندا بۆ یەكترى دروستكردووە كە مەلا بەختیار زیاتر لە 120 ملیۆن دینارى داواتە ئەو رێكخراوانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست