کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆستێکی دیکه‌ی مه‌سعود به‌رزانی نه‌ک هه‌ر مافیا به‌ڵکوو جانه‌وه‌رێکی دڕنده‌ ده‌رچوو

Tuesday, 17/04/2012, 12:00


دانایه‌ک ئه‌ڵێ: پێمبڵێ دۆسته‌که‌ت کێیه‌، پێت ئه‌ڵێم تۆ کێیت.
جێفری هارۆڵ ئارچه‌ر،15 ئه‌پریلی 1940 له‌ له‌نده‌ن له‌دایک بوه‌، نوسه‌ره‌، پێشتریش ئه‌ندام په‌رله‌مانبوه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی مارگه‌رێت تاتچه‌ردا ساڵانی1969 بۆ ساڵی 1974. ئه‌م جانه‌وه‌ره‌ دڕننده‌ 120 ملێۆن‌ کتێبی فرۆشتوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر دانیه‌کیشی به‌ 20 دۆلار فرۆشتبێت، ئه‌وا ئارچه‌ر بایی 240000000 ملێۆن دۆلار‌ کتێبی فرۆشتوه‌، هه‌رچه‌ند خۆم باوه‌ڕ به‌م ژماره‌یە ناکه‌م، به‌ڵام ویکیپیدییای به‌شی سویدی، ئه‌وه‌ی نوسیوه‌‌، که‌ 120 ملێۆن کتێبی فرشتوه‌، ئه‌و 20 ملێۆن دۆلاره‌، ئه‌گه‌ری خۆمه‌، هه‌رچه‌ند له‌ ڕاستیشه‌وه، دوور نیه‌، چونکه‌ گه‌جه‌رو گوجه‌رێکی وه‌ک زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئه‌وه‌ی که‌ پێی نه‌بێت، ته‌نها دوو ووشه‌یه‌ که‌ سودی بۆ کۆمه‌ڵ هه‌بێت، له‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی (منم زڵاتان). بۆیه‌ هیچ کارێک بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئاسته‌نگ نیه‌، که‌ قه‌لباچکه‌ به‌ نرخی که‌ڵه‌ کێوی به‌ خه‌ڵکی ساده‌ بفرۆشن. ته‌نانه‌ت له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌دا، که‌ خه‌ڵاتی نۆبڵ دابه‌ش ده‌کات، له‌ وێشدا کتێبه‌که‌ی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ نمایشکرا.

به‌ کورتی جێفری ئارچه‌ر له‌ پاش ئه‌و سامانه‌ گه‌وره‌ی که‌ هه‌یه‌تی، ئه‌و مرۆڤه‌ دڕننده و جانه‌وه‌ره‌، چاوی بڕییه‌، ئه‌و 57 ملێۆن پاوه‌نده‌ی، که‌ کۆمه‌ڵیک هونه‌رمه‌ندی وه‌ک سیتوارد ڕۆد، پاوڵ سیمۆن، گلۆریا ستێفان، هه‌روه‌ها ستینگ ئاهه‌نگێکیان ساسزکرد و له‌ ئاهه‌نگه‌دا57 ملێۆن پاوه‌ند کۆکرایه‌وه‌، که‌ یارمه‌تی ده‌ربێت، بۆ ئه‌وکورده‌ ئاوارانه‌ی که‌ ئاواره‌ی سه‌رسنووره‌کان بوون ،که‌ سه‌راپایان به‌ به‌فرانراینه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌برسێتی چاوه‌ڕێی له‌تێک نان بوون. ‌له‌ کۆڕه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ی ساڵی 1991،که‌چی ئه‌و چانه‌وه‌ره‌، ته‌نها 3 ملێۆن پاوه‌ندی ئاشکراکرد، جێفری ئارچه‌ر و سه‌رۆکه‌ چه‌ته‌ مزه‌وره‌که‌ی خۆمان مه‌سعود به‌رزانی،هه‌روه‌ها نازم زه‌هاوی پێکه‌وه‌، خواردیان. مه‌سعود به‌رزانیش ئه‌م ڕۆژنامه‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌، له‌ تێڤیه‌کانه‌وه‌، دۆستی ئه‌م چه‌ته‌و مافییانه‌یان کردبوه‌، دۆستی هه‌ره‌ نزیکی گه‌له‌که‌مان.

‌‌http://xendan.org/dreja.aspx?Jmara=12016&Jor=1

http://www.kurdistantv.net/default1.aspx?page=articles&c=news&id=42056

http://en.wikipedia.org/wiki/Jeffrey_Archer

http://www.google.se

http://news.bbc.co.uk/2/hi/uk_news/1424501.stm

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە