خێرتان نیە،، شەڕیش بە پێی فیلان !!
Friday, 07/03/2014, 12:00
مرۆوی سیاسی و لێهاتوو کاتێک لەسەر رووداوێکی چاوەڕوان نەکراو وهەستیار لەسەر شاشەی مێدیاکاندا رووبەرووی جەماوەر دەئاخفێ پێویستە لە بەکار هێنانی وشەی وڕستەی هەڕەشەئامێز بە پێی توانای دەسەڵاتی خۆی بڕیار بدا. جیاوازی مرۆوی ئاسایی لە گەڵ سیاسەتەوانێک لەشێوە رەفتارانەدایە. دەسڵاتێک کە کەندووی ماڵی بەتاڵ وحەتاڵە ڕەگژ دەسڵاتێک نایە کە لە پێوانەی مامەلەی سیاسی نێونەتەوەییدا توشی شکست بێ.لە بارودۆخی ئاڵۆزی سیاسیدا سەرهیشکی و دەمارگرژی جێگای نابێتەوە. هەموومان دەزانین بارودۆخی عێڕاقی عەڕەبی ودەسەڵاتی ناوەندی چۆنە، لەوەش بترازێ بەشێک لە هەریمی باشوری خۆشمان وەزعی لە ناوچەکانی دیکەی عێڕاق باشتر نیە.ئەو ئارامیە ی کە لە باشور هەیە بۆ پاراستنی دەسەڵاتە نە پاراستنی نەتەوەیی. ئەو سەروەتو سامانەی کە رۆژانە وەچەنگ دێ بۆ بە هێز کردنی زەبروزەنگ وسەرکوتکردنی خەڵکە نەوەکوو بۆ ژیانێکی وەکهەوی.
لەوەها کاتێکیدا جوڵاندنی هەستی ناسیونالییستیەکی کوێرانە وسەقەت لەت و پەت هیچ ئاڵوگۆڕێک بەرسەر بارودۆخەکەدا نایەنێ.چەند مانگی رابوردووی عێڕاق و ئەو کێشانەی کە بە ویستی دەسەڵات روودەدەن وێنەی مۆمێکن کەمسوو لە دەشتی تاریکستاندا داییسێ رێگەمان لی کوێر دەکاتەوە. شەوی رابوردوو ٥/ ٣/ ٢٠١٤ لەسەر کاناڵێکی سەر بە کاک مەسعود لە کاتی هێنانەوەی رۆفاتی پیرۆزی شەهیدان دا بە شێوەیەک قسەی دەکرد کە ئەگەر کەسێکی ناشارەزا بیبیستبا وای لێ دەڕوانی لە ماوەی چەند رۆژێکدا تەختو بەختی دەسەڵادارانی رەگەزپەرستی بەغدا وێران دەکا و بە خاکی دەوروبەری کێوەڕەشی دەلکێنێ!
ئەگەر حافزەی مێشکی سەرکردەی کورد کوێرە خۆ مێژوو گاڵتەی پێ ناکرێ. لە بیرمانە لە کاتی خۆیدا چۆن ئامریکا، کاکەو مامەی بانگ کردو خانمی ،،ئۆڵبرایت،، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئامریکا بە ئاماژەی ئەنگۆست گوتی ،، دەست لێکدەنەوەو ئاشتیی کردنەوە.! ئەو کات پێتان وابوو ئامریکا لەبەر چاوی جوانی ئێوە سەددامتان بۆ لادەبا! ئەوە دیتمان لەجیاتی سەددام چی بۆ هێنان! مرۆوی کارامەو سیاسەت زان سێ قۆناغی سیاسی لەبەر چاو دەگرێ، رابووردوو،، حاڵی حازر،،داهاتووی رووداوەکان .ئەو سێ رێگوزەرە لە لایان ئەو جووتە بە دەگمەن بەڕیوە چووە.ستونی سەرەکی ئەو حیزبەی کە ئەوانە تێیدا دەژین لەسەر / هات و نەهاتە /. لە پاشان خەڵکی هەژار چی لێ بەسەر دێ سەری بابیان خۆشبێ.
لەوانەیە زۆر کەس رۆمانی ،، دۆنکیشۆت،، یان خوێندبێتەوە. ئەو رۆمانە پڕە لە هەستی مەزن بەڵام خەیاڵاوی، قارەمانێکی لاوازبیرو جەستە لەسەر ئەسپێکی لاوازتر لەخۆی بەگژ شێرێک دادێ کە بە روونی دەردەکەوێ کە شێرەکەش زگی پێی دەسوتێ بێ دەنگی هەڵدەبژێرێ! ئەو رووداوە ئەوەندی دیش ،د،،کیشۆت ،، خۆبایی دەکا. (من مەبەستم ئەوە نییە کە دەسەڵاتی بەغدا شێرن بە داخەوە ئێمە لاوازین) ، دووپات کەدنەوەی رووداوە ترسناکەکان لەو رۆمانەدا رێک وەسیاسەتی سەقەتی ئەو دەسەڵاتە دەچێ کە پەیتا پەیتا روودوەکانمان بۆ دووپات دەکەنەوە. قسەکانی مەسعود بارزانی هەڕشەی سەیری تێدا بوو، واوێدەچێ هەمیسان تووشی شەڕێکی بێ ئەنجامی دیکەمام کاتەوە.
بەڕێز ،، ئیسماییل بێشکچی ،، زۆری لەسەر کورد چە رمەسەی دیوە وبۆ من جێگای رێزە، سەرسڕای ئەوانش ئەگەر رۆژگارێک کار بگاتە جێیەکی ئیستەم وباریک رەگەزی خۆی بۆ کورد ناگۆڕێتە. (حەقی خۆیەتی خۆزگە ئێمەش وابویان) جا چدەگا بە دەوڵەت ، نەتەوەی عێڕاقی عەڕبی و تورکی وفارس ،تۆ بڵێی کە ئامریکاو ئەوانی دی ئەو هەمووە وڵاتانە لە پێناوی دەسەڵاتی کورد فیدا بکەن؟ قسەکانی بارزانی بۆنی شەڕی لێدەهات ! پرس ئەوەیە ؟ چۆن شەڕدەکەی ؟ بە چی شەڕ دەکەی؟ ئەگەر حیسابت لەسەر پێشمەرگەوئەو خەڵکەی ساڵان کردوتەوە وچەند تۆپو تانکێک زیاتر وئاوا دەخوازی کەرامەتی کورد بەرز راگری ئەوە گۆو ئەوە مەیدان.
دەفەرمووی ، پرس نەفتو مووچە نییە، خەڵک لە گوێی گادا نەخەوتووە، ئەدی ئەو هەمووە هاتوچوویە بۆ بەغداو ئانکارا بۆ چییە؟ لەسەر خاکی کورد ماددەی ١٤٠یان پێ سەپاندی قەت باسی ناکەن . بەرو بومی شاری کەرکوک دوو وڵاتی ئورووپی پێ بەڕیوە دەبرێ .ئەدی کوا هەڕەشەکانت بۆ هێنانەوەی ٤٥ لەسەتای خاکی باشور؟ گەنجێکی خاوەن فکری وەک سەردەشت عوسمان تەنیا گوتی : من ئاشقی کچەکەی بارزانیم ، لە خشتەتان بردو فیشەکاتان لە زاری کرد ! ئاوەدەبێ شکاندنی کەرامەتو کەسایەتی کورد ! کاوە گەرمیانی ئەگەر لە وڵاتێکی خاوەن دەسەڵات پێشکەوتوو بایە دەیانکردە دیپڵۆمات ، کەچی لۆمپەنێکی وەک ،م ،سەنگاوی ئەندامی دەفتەری سیاسیەی ! ئەو جنێوە ناشیرینانەی کە بە دایکی کوڕی ئەنفالی داوە مرۆو شەڕم دەکا بیانهێنێتە سەر زار ! ئاوە کەرامەتی کوردو ڕاگرتووە؟
نزیک ١٥ ساڵی رەبەق کەس نەیدەوێرا بپشمێ دەتانگوت : بێ دەنگ بن با ئەزموونەکەمان لاواز نەبێ! دەبێ بیپارێزین. ئەو ئەزمونەی کە بەرگەی نەناردنی یەک مانگ موچەی نەگرت،هەر بۆ ئێوە وبەشی من بەزیاد بێ. هەتا کەنگێ منداڵی هەژاری کورد دەکەنە قەڵغان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵەتان؟ خێرو بۆ کورد نییە شەڕ هەڵمایسێنن. تازە بەرگەی ،کۆڕەوو، بۆمباران و دەربەدەری ناگرین . ئەگەر مرۆوی چاکن بەسسە ئەو چەند ساڵەی کردووتانە با خەڵکی دیش وڵات بەڕێوە بەرێ ؟ ئەگەر باش نین (من پێموایە باشنین) بڕۆن بە سەنگینی دەسەڵات ڕەها بکەن.شەڕی تاران وئانکاراو بەغدا شەڕیکی ئابوری سیاسییە ، کوا ئێوە مرۆوی ئەو شەڕەن؟ لە کۆتاوو قسەکانم دا چەند وشەیەیەکیش بۆ ،، سەرۆک کۆمارەکانی کۆی سەنجەو زڕەگوێزماندەڵێم : هەتا دوێنێ لەبەر پاراستنی ئەزمونی دەسەڵاتی باشوور بێ دەنگ بون ونەتاندەخواست کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن،ئەو جار کارەکەتان قورستر بووە ، چون دەبێ هەم شەڕ بۆ ئەزمونی باشور بکەن وهەمیش وردە وردە خەریکی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بن بەڵام وریا بن ئەوەندی دیش وەبن نەکەون.
جەعفەر کەریمی ٧/٣/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست