کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرنگ..جەلال تاڵەبانی داوای كرد راگەیاندن دژی خۆپیشاندەران توندبكەن

Thursday, 10/03/2011, 12:00


جەلال تاڵەبانی لەپێش نیوەڕۆی 10-3دا كۆبوونەوەیەكی لەهاوینەهەواری دوكان بەژمارەیەك كارمەند و فەرمانبەری كوردسات و راگەیاندنی یەكێتی كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا تیشكی خستە سەر ئەركی راگەیاندن و بەگلەیی بوو لەو هەڵومەرجەی ئێستا سلێمانی تێ كەوتووە و بەتوندی بەو فەرمانبەرانەی كوردسات و راگەیاندنی یەكێتی وت كە نەیانتوانیوە قەناعەت بەخەڵك بكەن كە روو لەراگەیاندنەكانی تر نەكەن و بەلای خۆیاندا رایانكێشن.

جەلال تاڵەبانی داوای لە كەناڵەكانی راگەیاندن كرد كە توند بن بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێ روبەرووی یەكێتی ببنەوە و داوای لێكردن لەمڕۆوە 10-3 پێویستە ئەو تێكدەرانەی بەردەركی سەرا ریسواكەن لەرێگەی راگەیاندنی یەكێتیەوە و هێرشی توند بكەنە سەر نەوشیروان مستەفاو كۆمپانیای وشەو كەی ئێن ئێن ، پێیوتین كە ئەوان تەنیا تەلەفیزیۆنێك یان هەیە ئێوە چەندین تەلەفیزیۆن تان هەیە ئەوان رۆژنامەیەك یان هەیە ئێوە چەندین رۆژنامەتان هەیە ، پێویستە لەمڕۆوە پرۆپاگه‌نده‌  بکه‌ن و خۆپیشانده‌ران و گۆڕان به  بەكرێ گیراوی شۆڤێنیەكانی بەعسیان بچووێنن  و بڵێن : هیچ یان كەمتر نیە لەو شۆڤێنی یانەی كەركوك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە