کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئارون زەلین: ئەبوبەکر بەغدادی هاندەری دەوڵەتی ئیسلامی

Friday, 01/08/2014, 12:00

3049 بینراوە


ئەبوبەکر بەغدادی، کە لایەنگرەکانی ئەو وەکی / خەڵیفە ئیبڕاهیم / پێناسە دەکەن لە رۆژی هەینی ٥ی ژۆئێن لە تاریکی سێبەرەکان هاتە دەرێ، بۆ یەکەمین جار روخساری خۆی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی لە مەسڵ نیشان دا. لە حاڵێکدا وێنەکانی پێشووی لە رابوردوودا ئاشکرا ببون. بەغدادی لە ماوەی چوار ساڵی رابووردوو کە رێبەری گرووپێکی جیهادی بە ناوی/ داعش /بووە رووی خۆیان نیشانی خەڵکداو خۆی ئاشکرا کرد. ئەو پێش / ئاریلی ٢٠١٣ / لە رێگای پەیامی دەنگی (کاسێت) خۆی ناساند. یەکەم پەیامی نوسراوەی ئەو لە مانگی/ مەی ٢٠١١ / بە پێدا هەڵگوتن بە / ئۆسامە بن لادەن / بووە. پەیامی دەنگی ئەو لە ژووییەی ساڵی ٢٠١٢ بڵاو بووە وسەرکەتنەکانی داهاتووی بۆ / دەوڵەتی ئیسلامی / پێشبینی دەکرد.
لەسەردەمی زیندووبونەوەی دووبارەی ئەو گرووپە لە ١٥ مانگی رابوردوودا کە دەستی پێکرد. چالاکی راگەیاندنی / بەغدادی / رووی لە زیاد بونە. رادەی زانیاریەکانی هەیی لە بارەی پێشینەی وی زیاتر بووە. لە ژووئییەی ساڵی ٢٠١٣،، ترکی ئەلبێنعەلی،، کە شرۆڤەگەرێکی/ بەحرێنییە / لەسەرناوی خوازراوی / ئەبو هومام بەکر کوڕی عەبدولعەزیزئەلعەساری / .ژیاننامەی ئەبوبەکر بەغدادی، نوسیوە. بەشێک لەو ژیاننامەیە دەگەڕێتەوە سەر پیشینەی بنەماڵەی بەغدادی ودەڵێ: ئەو لە ڕەچەی،، موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام ،، بووە. لە مێژووی ئیسلامدا مەرجی سەرکییە بۆ ئەوەی کەسێک لە بنەماڵەی پێغەمبەر بێ تا بتوانێ خۆی بکاتە ،، خەڵیفە ،، .بەغدادی لە عەشیرەی/ بەدرییە / کەلە سامڕا ودیالە لە باکور ورۆژهەڵاتی بەغدا کۆ بونەوە. لە لایان مێژووە سەر بە بنەچەکەی حەزرەتی موحەممەدن.
ترکی ئەلبێنعەلی، هەروا دەنو سێ کە بەغدادی پێش هێرشی ئامریکا بۆ عێڕاق لە زانکۆی ئیسلامی بەغدا دوکتوڕای وەرگرتوو. ولێکۆڵینەوەکانی تایبەتن بە ، فەرهەنگ،مێژوو،ئایین، وفیقهی ئیسلامی.ئەو پێشتر لە مزگەوتی / ئیمام کوڕی حەنبەل / لە سامڕا خوتبەی دەخوێندەوە.دامودەزگاکانی ئایینی باوەڕپێکراوی سوننە ،وەکی زانکۆی ئەلئەزهەر لە قاهیرە یا زانکۆی مەدینە لە عەڕەبستان خوێندەواری ئەو قەبوڵ ناکەن. بەو حاڵەش ئەو لە چاو رێبەرانی رابوردوو وئێستای / ئەلقاعیدە ی ئۆسامەبنلادەن وئەیمەنەلزەواهیری / پەروەردەی ئیسلامی سوننەتیان (سوننەتیتر) دیوە. بنلادەن موهەندیس بووە و زەواهیریش دوکتورە.
بەغدادی وتاقمێک لە هاوفکرەکانی دوای هێرشی ئامریکا بۆ عێڕاق لە ساڵی ٢٠٠٣ سوپای/ ئەهلول سوننەو ئەلجەماعە / یان پێکهێنا کە گرووپگەلێکی سوننەئایین بون کە لە سامڕا ودیالە وبەغدا چالاکیان هەبووە. بەغدادی لەو تاقمەدا بەرپرسی کومیتەی/ شەریعەت / بوو. ئامریکاییەکان تا دێسامبری ٢٠٠٤ دەستبەسەریان کرد (گرتیان) پاشان بە هەڕەشەیان نەزانی و ئازادیان کرد!؟ (و: سیاسەتی پەڕتکەوزاڵ بە بە وە دەڵێن ، ئەو ئازادکردنە جێگای گومانە دەنا پێنتاگۆن ئەوەندە نەزان نییە) .سوپای ئەهلول سوننە وئەلجەماعە لەساڵی ٢٠٠٦ خۆی تێکەڵی مەجلیسی شۆڕای ماجاهیدین کرد کە سازمانی ناوچەیی سەر بە / ئەلقاعیدەیە / .لەو رێکخراوەیەدا بەغدادی بەرپرسایەتی وەرگرت ونای خۆیان نا،، دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق،،. پاشێن دوای مردنی / ئەبوبەکر عومەر ئەلبەغدادی/ بەرپرسی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق لە ئاوریلی ٢٠١٠ ئەبوبەکر بەغدادی جێگای ئەوی گرتەوە. ئەو سازمانە بێ رەحمو زاڵمە بەرانبەر بە مانەوەی درێژخایەنی وی گومان هەیە. چون لە قەراغ تووندووتیژیدا دەخوازێ یارمەتیەکانیش نمایش بکا. ئەوان رێبەر سوننەکانی دژبەری خۆیان یاکوشتوە یاواداریان کردون ببنە لایەنگری ئەوان. پێگەی سەرەکی وان لە درێژایی چۆمەکانی / دیجلەو فەرات/ یا ئەو ناوچانەی کە خاوەنی نەفتن دامەزراوە.
بەغدادی، وهاوفکرەکانی وی دەڵێن: لە تەنیشت هێزی نیزامی وسەرکوتگەرانە، ژێرخانی ئابوریش گرینگە دەتوانن خۆیان بە جێ بکەن. هەرچەند خەڵکانێکیش کە ژێردەستەی وانن هاوفکری وانیش نەبن. سەرەڕای ئەوەی کە داهاتووی / دەوڵەتی ئیسلامی / هیچ نازانرێ. ئەوەی کەئاشکرایە / بەغدادی / ئەو سازمانەی مەزن کردووە ولە پێکهێنەری سەرەکی ئەوسازمانە یانی،،، ئەبومەسعەب ئەلزەڕقاوی،،، لە بواری ناوبانگ وسەرچاوەدا، لەوی لە پێشتر کەوتووە. گرینگی بەغدادی دوای مردنی ئاشکرا دەبێ هەر ئەو جۆرەی کە لە / ئەلقاعیدە / دا دیتمان / ئەیمەنولزەواهیری / بۆ جێگرەوەی بنلادەن وەک جێنشین ،دووچاری گرفت ببووە. لە حاڵی حازردا / خەڵیفەی دەوڵەتی ئیسلامی / ئەستێرەی بەختی ئەو خەلافەتەی رووی لە هەڵکشانە.

لە نوسینی: ئارون زەلین، دامودەزگای متاڵاتی رۆژهەڵاتی نزیک و واشینگتۆن .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١/٨/٢٠١٤

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)