کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسیۆن چاوەڕێ‌ی چی‌دەکەن...؟؟؟

Saturday, 09/04/2011, 12:00








وەک هەموو ئاگادارین کە ئەنجومەنی سەرای ئازادی بە ڕاشکاوی دواهەڵوێستی ئازایانە و ڕاست‌و دروستی خۆی بە بێ دوودڵی بۆ دەرچوون لەم قەیرانەی کە دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی هێناویانەتە ئاراوە ڕاگەیاندو داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتی یەکەیان کرد...!!!
لە هەمانکاتدا هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن لە بەیان‌نامەیەکدا تەنها داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمیان کردووە...!!!
لەپاش ئەو دوو هەڵوێستەی شەقام ئۆپۆزسیۆن، یەکێتی و پارتی داواکەی ئۆپۆزسیۆنیان لە هەڕەشەنامەیەکدا ڕەتکردەوە..!!
لە هەمان هەڕەشەنامەکەشدا زۆر بێ شەرمانە دەڵێن کە گوایا ئەوان وەڵامی شەقامیان داوەتەوە..!! بەڵام ئەوان بە خەڵکی کوردستان ناڵێن کە وەڵامی کام داواکاری شەقامیان داوەتەوە؟؟
بارزانی و تاڵەبانی بەشێوەیەک پەشۆکاون کە خۆشیان نازانن چۆن وەڵامەکان بنوسن و لەیەک بەیاننامەدا چەند درۆی دژبەیەک و هەڕەشەی گەورە و ئاشکرای تیا بەدی‌دەکرێت کە نیشانەی لەدەستدانی هۆش و بیرکردنەوەیانە...!!!
ئەوەی بۆتە مایەی پێکەنین و شەرمەزاری زۆرتر بۆیان ئەوەیە کە وادەزانن شەقام و ئۆپۆزسیۆنیش وەک ئەوان عەقڵ و هۆشی لەدەستداوەو پەشۆکاوی‌یەکانی ئەوان بەسەریاندا تێ‌دەپەڕێت...!!!
ئەو وەڵامەی یەکێتی و پارتی نەک خۆی نادات لە داخوازی‌یەکانی شەقام، بەڵکو بە ئاشکرا داواکەی ئۆپۆزسیۆن کە یەکیکە لەداواکانی شەقام ڕەتدەکاتەوە...!!
وەک بڵێن" بووکێ لەگەڵ تۆمە خەسووگوێ بگرە..!!".
داواکاری شەقام و ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی زۆر ڕوون و ئاشکراو ڕەوایەو بەس بە جێبەجێکردنی ئەوداوایانە هەرێمی کوردستان لەوقەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵاتی‌یە ڕزگاری دەبێت کە بارزانی و تاڵەبانی بوونەتە ڕێگر لە بەئەنجام گەیاندنیدا..!!
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ئۆپۆزسیۆن چیتر لەوە زیاتر خۆی بە چاکسازی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی یەوەخەریک نەکات، چونکە ئەوەئاسنی ساردکووتانەو بێ ئەنجام دەمێنێتەوە و شەقام نائومێددەکات...!!
ئۆپۆزسیۆن پیویستە بە ڕاشکاوی سەقفی داواکانی بخاتە ئاست سەقفی داواکانی شەقام و هەڵوێستی بخاتە پاڵیان وەک یەک جەستەی گۆڕڕان لە کوردستان، بۆئەوەی خۆی و شەقام لەوە زیاتر تووشی چاوەڕوانی و بێ هیوایی نەکات بەرامبەربە هەڵوێستی نامەسئولانەی بارزانی و تاڵەبانی ..!!
ئۆپۆزسیۆن و سەراکانی ئازادی لەمڕۆ بە دواوە دەکرێت و دەبێت ببنە هاوپەیمان و هاوکاری یەکتر بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی...!!
ئۆپۆزسیۆن و سەراکانی ئازادی دەتوانن پڕۆژەی ڕزگاری نیشتمانی خۆیان ڕابگەیەنن و کار بۆ پێکهێنانی حکومەتی خەڵک بکەن لەناوخەڵک خۆیانەوە بەدەنگدانی گشتی شەقام...!! ئۆپۆزسیۆن دەبێت زۆر لێپرسراوانەتر هەڵسوکەوت بکات لەم هەلومەرجە هەستیارەی کە کوردستان پیادا تێ‌پەڕ دەبێت و لەوە زیاتر چاوەڕوانی ڕەفتارە قەزافی ئاسای‌یەکانی بارزانی و تاڵەبانی نەکات...!! پشت بەستن بە شەقام و سەراکانی ئازادی زووتر بە هەموو ئامانجەکانمان دەگەیەنێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەهێنێت..!!
بۆ ئەوەی بەبێ زیانی گیانی ئەم گۆڕرانکاری‌یانە بە ئەنجام بگەیەنین، بە بروای من دەبێت داوا لە ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتوووەکان و یەکێتی ئەوروپا بکرێت هاوکارمان‌بن لەم قۆناغ ەهەستیارەداو بمانپارێزێت لەپلان و سیناریۆو ڕەفتارە دڕندەکانی بارزانی و تاڵەبانی..!!
سەرکەوتووبێت شۆڕشی نێرگزی کوردستان
بۆ ئاڵوگۆڕێکی ئاشتی‌یانە و بێ زیان...!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە