ئێوه‌ن دیکتاتۆر،تیرۆریست،خیانه‌ت کاردژ به‌گه‌له‌که‌تان
Wednesday, 11/05/2011, 12:00
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته کوردیه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماله ده‌ست به‌کار بووه رۆژ له‌دوای رۆژ پێی زیاتر له زولم و زۆری راده‌کێشێت.نامه‌وێ بگه‌رێمه‌وه سالانی شاخ که جۆ ن خیانه‌تیان دژ به‌گه‌لی کورد ده‌کرد،،
سه‌یر که‌ن و به‌ویژدانه‌وه ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه تێبینی بکه‌ن ئینجا بریار بده‌ن که ئه‌م سه‌رکردانه‌مان چین.
ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌تی خودی تاله‌بانی وبارزانی دیکتاتۆر نه‌بن چۆن قبوول ده‌که‌ن هاوولاتی خۆپیشانده‌ر بکوژرێ و بێ شه‌رمانه له‌رێگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌لێن ده‌یان که‌ین به‌شه‌هیدی حکومه‌ت.سه‌یری ئه‌م بێ قانونیه ئه‌وان ده‌لێن ده‌یان که‌ین به‌شه‌هید، واته ئه‌مانه شه‌هید نین به‌لام حکومه‌ت ده‌یان کات به‌شه‌هید،ئه‌وه‌یه مه هزه‌له‌ده‌تکوژێ و ده‌شت کات به‌شه‌هید تاکو وه‌ک ئه‌و هه‌زاران شه‌هیده‌ی تری کوردستان منه‌ت به‌سه‌ر که‌س وکاره‌که‌یاندا بکات،
ده‌رکردن ونان برینی چه‌ندین فه‌رمان به‌ر به بیانووی جۆراو جۆر.که هه‌موور هۆکاری له‌گه‌ل نه‌بوونی ئه‌ودوو لایه‌نه‌یه.هه‌میشه هه‌ردوو ده‌زگا تیرۆریسته‌که‌ی زانیاری وپاراستن چاودێری رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ن وتیرۆریان ده‌که‌ن کاکه سه‌رده‌شت وسۆرنی مامه‌حه‌مه به‌لگه‌ی روونن.
به‌ئاشکرا هێز ده‌نێر دری بۆ سه‌ر که‌ناله‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌شیانه‌وی خه‌لک بلێن ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌یه. وه‌للا هه‌ر هێزیک بۆسه‌ر میلله‌ته‌که‌ی بیت ئه‌وه هێزی قه‌تل وعامی پێ ده‌لێن.وه‌ک بینیمان له‌سه‌رده‌می به‌عس ئێستاش هه‌مان جۆره یه‌کێتی وپارتی به‌عسن و ئۆپۆزسیۆنیش پێشمه‌رگه‌ی بێ چه‌ک.
وه‌زیره‌که‌ی هێزی به‌ناو پێشمه‌رگه به بێ ره‌جاوکردنی یاسا هه‌ره‌شه له رۆژنامه‌نوسان ده‌کات ویاساش خه‌وتووه له ژووری خه‌وی تاله‌بانی وبارزانی.
ده‌ک له‌وه زیاتر روو ره‌ش بن که باس له دیموکراتی ده‌که‌ن که چۆن بودجه‌ی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانتان بریوه به فه‌رمانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی وپارتی.
لێره‌وه ئه‌وه دلێم ئه‌وانه‌و چه‌ندین کار‌و سیاسه‌تی تری ئه‌و دوو حیزبه دیکتاتۆره که ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌که‌مانی ده‌که‌ن .هه‌ر که‌سێك ویژدانی کوردایه‌تی ومرۆڤایه‌تی له جه‌سته‌دابی پێویسته هه‌ول بدات به دروست کردنی شۆرشیکی جه‌ماوه‌ری دژ به‌و دوو بنه‌ماله‌یه .چونکه ئه‌وه‌ی که رژێمی سه‌دام نه‌یتوانی له کوردستان جێ به‌جێی بکات ئه‌وه به ئه‌مانه‌ته‌وه بۆ یه‌کێتی و پارتی به جێ هێشت.
ده‌ی خوینه‌ری به‌رێز تۆسه‌ر به هه‌ر ج لایه‌نێک بیت ویزدانت بخه گه‌ر ئه‌مانه ی باس کران هه‌مووی له‌ماوه‌ی دوومانگدا ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه ئه‌نجامیان داوه.
که‌واته گر ئه‌وان دیکتاتۆر وتیرۆریست وخیانه‌تکار نه‌بن ئه‌وا درۆیه له‌هه‌موو دنیادا ئه‌م جۆره ده‌سه‌لاتانه له ئارادا نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست