کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك هیوا ئه‌حمه‌د له‌وه‌ ده‌چێت له‌ گوێی گادا نوستبێت!

Saturday, 19/12/2009, 12:00


له‌گه‌ڵ زۆر ڕێز و پێزانینم بۆ کوردستانپۆست هیوادارم که‌ دڵفراوان بێت و ئه‌م وه‌ڵامه‌م بۆ کاك هیوا ئه‌حمه‌د بڵاو بکاته‌وه‌، به‌مه‌ش کوردستانپۆست ده‌گاته‌ پله‌ی به‌رزتر له‌ ته‌نها سایتێك و ده‌بێته‌ یانه‌یه‌ك که‌ تێیدا خوێنه‌رانی ده‌که‌ونه‌ گفت‌وگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کدا و ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ریه‌که‌ بۆ سایته‌که‌یان، له‌ هه‌مان کاتیشدا مانای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌م سایته‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ خوێنه‌ری زیاد ده‌کات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵکی ده‌بێت.
من نه‌مده‌ویست وه‌ڵامی کاك هیوا بده‌مه‌وه‌ به‌ڵام هه‌رچه‌ندم کرد خۆم بۆ ڕانه‌گیرا چونکه‌ کاك هیوا له‌وه‌ ده‌چێت سه‌لیقه‌ی کورده‌واری نه‌بێت و په‌نده‌کانی منی به‌ستۆته‌وه‌ به‌ خورماو گوێ درێژه‌وه‌، به‌و پێیه‌ بێت هه‌رچی په‌ندی‌پێشینان هه‌یه‌ ده‌بێت تاووتوێی بکه‌ین ئنجا به‌کاری بهێنین! بۆ نمونه‌ ئێسته‌ کاك هیوا له‌ناو گوێی گادا نیه‌، به‌ڵام له‌نه‌زانینیدا بۆ لێکدانه‌وه‌ی په‌ند بۆیه‌ پێی ده‌ڵێم له‌گوێی گادا نوستوه‌!
کاك هیوا لای وایه‌ که‌ من پیاوم! کاکه‌ گیان ئه‌مه‌ یه‌که‌م جارم نیه‌ که‌ به‌ پیاو دانرابم و پێش تۆش یه‌کێك هه‌مان بۆچونی هه‌بوو به‌رامبه‌ر نوسینێکم و دوایی ڕاستیه‌که‌ی بۆ ده‌رکه‌وت. من ژنێکی کوردم و نوسینیشم هه‌یه‌ به‌ناوی خۆمه‌وه‌ به‌ڵام حه‌زم نه‌کرد له‌م باسه‌دا ناوی خۆم بنوسم و بۆ ئه‌مه‌ش هۆی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه هه‌ر وه‌کو جه‌نابت که‌ بێگومانم له‌وه‌ی که‌ ناوت هیوا ئه‌حمه‌د نییه‌‌. زۆر ڕقیشم هه‌ڵسێنیت ناوی خۆمت پێده‌ڵێم و دوریش نیه‌ یه‌ك بناسین، حه‌زیش ده‌که‌م پێت ڕاگه‌یه‌نم که‌ منیش پێم ناخۆشه‌ گه‌ر ژن خه‌باتی خۆی له‌ پیاو جیابکاته‌وه‌ و له‌ کۆبه‌نه‌وه‌ی ژنه‌کان و به‌رمه‌نگه‌هامیش من ئاماده‌ نه‌بوم و له‌ په‌یوه‌ندی کردنم به‌ چه‌ن هاوڕێیه‌کمه‌وه‌ هه‌واڵه‌کانم بیستوه‌و ئه‌گه‌ر گۆڕانیش ببێته‌ نمونه‌ی یه‌کێتی بێگومان من هیوام به‌ویش نامێنێت به‌ڵام جارێ زووه‌ بۆ ئه‌و بڕیاره‌، پێم وایه‌ خه‌تای گۆڕانیش نیه‌ گه‌ر خه‌ڵکی خۆی نه‌زانێت چۆن خۆی ڕێك بخات! به‌ڵام هه‌قیش نیه‌ هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك که‌ ڕوده‌دات یه‌کسه‌ر بینێینه‌ پاڵ بزوتنه‌وه‌که‌، وه‌کو چۆن ده‌ڵێن به‌نده‌ بێ‌عه‌یب نابێت، گۆڕانیش بێ هه‌ڵه‌ نیه‌! به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك یه‌کسه‌ر ووره‌مان به‌رنه‌دات،گۆڕانخوازی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌بێت به‌سه‌بر بێت و ئه‌مه‌ی هه‌ندێ که‌سیش ده‌یکه‌ن له‌وه‌ ده‌چێت هه‌ڵه‌ی تاك بێت! خۆی نه‌گبه‌تی کورد له‌وه‌دایه‌ که‌ که‌سانی له‌سه‌داسه‌د کامڵمان که‌مه‌و هه‌موش خۆیان ده‌که‌ن به‌ که‌ڵه‌گا! بۆیه‌ ده‌ڵێم خوا ڕه‌حم به‌ ئێمه‌ بکات و ئه‌م مۆمی هیوایه‌شمان نه‌کوژێنێته‌وه،‌ خۆ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی که‌سانی نه‌شاره‌زاوه‌ کوژایه‌وه‌ ئه‌وا که‌سانی وه‌ك من ده‌بێت بڕوایان به‌ کوردایه‌تیش نه‌مێنێت! گوێی شه‌یتان که‌ڕبێت و ئه‌و ڕۆژه‌ش نه‌بینین.
زۆر سوپاس بۆ کوردستانپۆستی ئازیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە