تاڵه‌بانی و،تۆپبارانی قه‌ندیل له‌گه‌ڵ(31 ی ئابی 1996) - به‌شی دووه‌م

Wednesday, 31/08/2011, 12:00





یه‌کێتی؛ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ی خه‌ڵکی کوردستانی به‌سه‌روه‌ریی بۆ"ینک" ئه‌ژمارده‌کرد.پارتیش کۆڕه‌وه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستانی وه‌ک زیان وشکستێکی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌؛له‌دژی ینک ده‌ناساند.مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆکی به‌ره‌ی کوردستانی خۆی به‌ بڕیارده‌ری یه‌که‌م ویاسایی ده‌بینی و،ده‌یویست سه‌نگی به‌لاکه‌وتوی پارته‌که‌ی له‌نێو خه‌ڵکی کوردستاندا،لانی که‌م ڕێکبکاته‌وه‌و،بێته‌وه‌ نێو مه‌یدانی بڕیار دانی ڕاسته‌قینه‌؛که‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا،ئه‌م بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی پارتی وه‌ک ڕێژه‌ش به‌ ئاسانی ده‌بینرا له‌سنوره‌ ئازادکراوه‌کانی کوردستاندا. نه‌ک وه‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ کارتۆنیه‌ی پێیدرابوو له‌ بڕیارداندا ؛وه‌ک سه‌رۆکی به‌ره‌ی کوردستانی له‌ قاسمه‌ڕه‌ش.


مه‌سعود؛هێنده‌ی له‌ سه‌دام نزیک ده‌بۆوه‌،ئه‌وه‌نده‌ش له‌ جه‌لال دور ده‌که‌وته‌وه‌.له‌ڕاستیشدا هه‌ردووکیان ساڵانێکی زۆربوو به‌ده‌ست یه‌کێتی و تاڵه‌بانیه‌وه‌ ده‌یان ناڵاند.؛ په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه‌ بابه‌تی مێژووییان له‌ پشته‌وه‌بوون.


به‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان؛کۆتای به‌ گفتوگۆی سه‌دام و مه‌سعود هاتوو،په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌ژێره‌وه‌ به‌رده‌وام و، توندوتۆڵتربون هه‌تا ئێستاش له‌گه‌ڵ پاشماوه‌کانی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی که‌ له‌نێو پارله‌مانی عێراقدا جێنشینن هه‌مان دۆستایه‌تی جارانی سه‌دامیان ماوه بۆ مه‌سعود‌.!


به‌کوردی: مه‌سعود سۆزو،په‌یمانی بۆسه‌دام و،جه‌لالیش بۆ ئێران ده‌ربڕی و، دوو به‌ره‌ی جیا که‌وته‌ نێو به‌ری کوردستانیه‌وه‌ که‌سه‌ره‌تا هه‌موو له‌ نێو هاوپه‌یمانی ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یانگرتبوو بۆ کارکردنێکی پێکه‌وه‌یی و،یه‌ک ئامانج؛که‌ڕوخانی سه‌دام وڕژێمه‌که‌ی بو له‌ ناوچه‌که‌دا.


یه‌کێتی له‌هه‌وڵی بچوککردنه‌وه‌ی پارتی و مه‌سعودا بوون، گومرگه‌کانی قۆرخ کردبوو، زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستابوو پارتی هه‌ستی به‌ به‌ په‌راوێزی ده‌کرد. باشترین ده‌رفه‌ت بۆ پارتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992 بو له‌هه‌وڵی ته‌زویره‌وه‌ توانی سه‌نگی یاسایی خۆی به‌رزبکاته‌وه‌و حوکومه‌ت و پارله‌مان و،به‌ره‌ی کوردستانیش ناچاربکات گوێی بۆ بگرن .هه‌ر لێره‌وه‌ سروشتی کاره‌کان گۆڕدران وپارتی و یه‌کێتی که‌وتنه‌ قۆناغێکی تری ململانێکانیانه‌وه‌.پارتی که‌وته‌ بازرگانی کردن و دروشمی ئۆتۆنۆمیه‌که‌ی سه‌دامی؛ ده‌خواست و،یه‌کێتیش هه‌وڵی بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین وفیدراڵی ده‌دا له‌گه‌ڵ دڵ راگرتنی ئێرانیه‌کان.له‌درێژه‌ی ئه‌مه‌دا که‌وتنه‌ پلان وکار دژی یه‌ک .دروست بونی ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی؛له‌سه‌ره‌تاوه‌ حوکومه‌تی ئێرانی تێیدا به‌شداره‌وه‌ و گشت به‌رنامه‌و کاره‌کانیان له‌ژێر ڕێنمای ئیتلاعاتیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چون؛ئه‌وده‌مانه‌ خواردنی مانگانه‌یان له‌ئێراونه‌وه‌ بۆ خه‌رجده‌کراو ته‌نانه‌ت بۆ خێزانه‌کانیشیان به‌ چه‌شنی " بایعی " مانگانه‌ پێیانده‌درا.


له‌وده‌مانه‌دا باره‌گا حیزبیه‌کانی " کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات "ی ئێران و پارته‌کانی تریان له‌ سنوری سلێمانیدابوو؛ئێران هه‌وڵی دور خستنه‌وه‌و له‌ناوبردنیانی ده‌دا.باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی ئێران له‌ نزیک مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ینکه‌وه‌بوو، باره‌گای دوه‌میان له‌بازنه‌ی یه‌کگرتوبوو له‌ مامۆستایان،باره‌گایه‌کیان له‌ شارباژێڕ ‌بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی کۆیه‌و ڕانیه‌و هه‌ولێرو هه‌ندێک شوێنی تری ناوچه‌ ئازاد نه‌کراوه‌کان.


بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ بابه‌ته‌که‌ دور نه‌که‌وینه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ دێمه‌ سه‌ر یه‌که‌م تۆپبارانی خۆفرۆشانی کوردو ئێران وینک له‌ کوردستانی پاش ڕاپه‌ڕین و کشانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عسی فاشی.


له‌گه‌ڵ دروست بونی ده‌زگای زانیاری یه‌کێتیدا؛حیزبێکی کارتۆنی به‌ پیشتیوانی عومه‌ر فه‌تاح و جه‌لال تاڵه‌بانی و ئێران به‌ ناوی "حیزبی ڕاپه‌ڕین " له‌ ناوچه‌ی ماوه‌ت دروستکردبوو؛که‌ به‌رپرسی ئه‌م حیزبه‌ که‌سێکی سه‌ربه‌ ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێرانوو دۆستی نزیکی عه‌مه‌ر فه‌تاح ی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری بوو؛ به‌ناوی" که‌مال ماوه‌تی".ئه‌و ده‌مه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێگای چه‌ته‌یی و گومرگی بۆ کردبۆوه‌ له‌ ناوچه‌ی شانه‌خسێ و ماوه‌ت وشارباژێڕی ته‌خت وسه‌خت.


ئه‌و ده‌مه‌ی تاڵه‌بانی له‌هه‌وڵی په‌راوێز خستنی هێزه‌کانی دیموکرات وکۆمه‌ڵه‌ی ئێراندابوو له‌ ناوچه‌که‌و، پلانی ڕژێـمی کۆنه‌ په‌رستی ئێرانی جێبه‌جێ ده‌کردو له‌هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی باره‌گاو، داخستنی ڕادیۆی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دابوو ؛ڕێگری له‌ چونه‌ ناوه‌وه‌یی پێشمه‌رگه‌کانیان بۆ سنوره‌کان ده‌گرت و زیندانی ده‌کردن .ئه‌مانه‌شی هه‌موو به‌ پلانکردن و بۆی چونه‌ سه‌ر.


"که‌مال ماوه‌تی" سه‌رۆکی حیزبی ڕاپه‌ڕین ؛به‌ سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر فه‌تاح و ئاگاداری تاڵه‌بانی،له‌ ساڵه‌کانی1993 وه‌ بۆ 1995 ده‌ست به‌کاربون له‌ ناوچه‌که‌دا؛ساڵی 1994 تیمێکی له‌ ئیتڵاعاتی ئێرانی هێنایه‌ ناوچه‌که ،که‌پێک هاتبوو له‌ 4 تۆپی دوورهاوێژو،گروپێکی هاوه‌ن 120 ملم و، چه‌ند ئه‌فسه‌رێک و پاسه‌وانێکی ئێرانی‌و تۆپبارانی باره‌گاکانی کۆمه‌ڵه‌و دیمووکراتیان ده‌کرد له‌ خێوه‌ته‌و ناوچه‌ی ماوه‌ته‌وه‌،بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک و پاشان کشانه‌وه‌ دواوه‌که‌ به‌ فه‌رمانی تاڵه‌بانی جێبه‌جێکراو " کۆدی تۆپبارانه‌کانیان (ێحداپیات) پێ ده‌درا" .


که‌مال ماوه‌تی له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی باش نیه‌و له‌ ناوچه‌ی بانه‌ی ئێران نیشته‌جێیه‌،که‌به‌فه‌رمانی ئێران و تاڵه‌بانی دوورخرایه‌وه‌،ده‌کرێت بۆ زانیاری وه‌رگرتنی وردتر سه‌ردانی بکرێت تا ڕاستیه‌کان زیاتر ئاشکرا بکرێن. گه‌رچی ده‌زگای زانیاری زۆری هه‌وڵدا بۆ ئه‌وه‌ی که‌مال به‌ده‌ستی بگرێت و بیکاته‌ فێڵکی تری کاره‌کانی بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان ؛به‌ڵام که‌مال له‌وه‌ بیژی تر بوو که‌ عومه‌ر فه‌تاح پلانی بۆ دانابوو؛هه‌ر بۆیه‌ خۆی زوو ده‌ربازکرد، له‌ده‌ست هێزه‌کانی سکرتاریه‌تی تاڵه‌بانی که‌چون به‌ ناوی ده‌ستخۆشی‌و سپاسه‌وه‌ سه‌ردانی بکه‌ن و بیگرن.


به‌ڵێ یه‌که‌م تۆپبارانی ناوخۆیی ،پاش ڕزگارکردنی کوردستان؛ که‌تاڵه‌بانی به‌ ده‌ستی "که‌مال ماوه‌ت"ی کردی دژی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .!


ئه‌م تۆپبارانه‌ش؛گه‌یاندرایه‌ رژێمی ره‌فتار فاشیستی به‌غداد و،سه‌دامی دڵگرانکرد؛دڵگرانیه‌که‌ش؛ئیشی له‌سه‌رکراو،ململانێکانی پتر کردو ،به‌ره‌و هێنانی پازداران و 31ی 1996 ی بردن.!

ماویه‌تی.....
  http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f4657d18
   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە